امروز: هەینی 29 ئازار 2024 برابر با 29 ئازار 2024

نازم دەباغ لەگەڵ شاندی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی سنە کۆبۆوە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ شاندی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە دیداریی کرد.

شاندی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی سەر بە پارێزگای کوردستانی ئێران، رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 11/12/2019 سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازیان لێکرا. 

لەم دیدارەدا خوێندکارانی ئامادەبوو دەستخۆشی میوانداریی و پێشوازییان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و باسیان لە چۆنیەتی خوێندن لە زانکۆی کوردستان و پەیوەندیی لەگەڵ زانکۆکانی دیکە و هەروەها باسی کێشە و گیروگرفتی خوێندکارانی کوردیان لە وڵاتی ئێران و لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیەدا "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەخێرهاتنی شاندی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. هەروەها گوێی لە داواکارییەکانیان گرت و ئۆمێدی خواست کە لە لایەن بەرپرسانی زانکۆ و لایەنی ئێرانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەریان بۆ بکرێت.

Read کد خبر: 764

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی