"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئابووری ئاژانسی "ئیلنا" سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ ناوچە کوردییەکانی سووریا ڕایگەیاند: بە شێوەی گشتیی هەرێمی کوردستان پەرۆشی باروودۆخی ئێستای ناوچەکەیە، لەبەرئەوەی کە شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان دەرئەنجامی یەگجار خراپی بۆ خەڵکی و وڵاتانی ناوچەکە بەدواوەیە.
ئەوەیشی خستەوو: هێرشە سەربازیی و نائارامییەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی باروودۆخی هێمنی و هەڕەشە ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکان کە گرینگترینیان بەهێزبوونی داعشە. کوردەکانی سووریا ڕۆڵێکی گرینگیان لە خۆڕاگریی لەبەرانبەر داعشدا هەبوو و ناوچەی ژێرکۆنتڕۆڵی خۆیان لە بوونی ئەوان پاکسازی کرد و باروودۆخەکەیان بە شێوەیەک بەدیهێنا کە ئەم گرووپە توانای دروستبوونەوەی نەبێت و ئێستاکە بەم باروودۆخەی کە هاتۆتە پێشێ ئێمە پەرۆشی ئەوەین کە ئەم گرووپە دووبارە خۆی نوێبکاتەوە. هەر بۆیە هەندێک هەواڵ بەدەستمان دەگات کە ئەم بابەتە دەردەخات.
دەباغ ڕوونیشیکردەوە: خاڵێکی دیکە باسی ئاوارەکانە، ئێمە ئێستاکە نزیکەی 300 هەزار ئاوارەی کوردمان هەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو دوایانە ئەو ڕێژەیە زیاددەکات و بە پێی ئەو زانیاریانەی کە هەمانە بەشێک لەم ئاوارانە بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە جووڵەکردندان. ئەم مەسەلەیە گوشاری زۆر بۆ هەرێمی کوردستان دێنێت. هەر بۆیە دابین کردنی شوێنی مانەوە و دابەشکردن و ئامادەکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیانی ئەم کەسانە مەسەلەیەکی گرینگە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتیشی: ئێمە بڕوامان بە دیپڵۆماسی و دانووستان هەیە و باوەڕمان بەم کارە هەیە کە شەڕ ناتوانێت گرفتەکە چارەسەر بکات.
"نازم دەباغ" سەبارەت بە ڕاگەیاندنی نەکڕینی شتوومەکە تورکییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن هەندێک لە کوردەکانەوە گوتی: ئەو کەسانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکی دەکەن کەسانێکن کە کەم دەدۆڕێن و زۆر دەبەنەوە، ئێمە وەکوو حکوومەتێکی ڕەسمی ناتوانین بە ئیحساس و دروشمەوە هەڵسووکەوت لەگەڵ بابەتەکان بکەین. ئێمە کوردین و هەست بە باروودۆخەکە دەکەین بەڵام دەبێت خاڵی زۆر لەبەرچاوبگرین.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: بە هۆی گرفتە بانکی و ئاڵووگۆڕیی ئابوورییەوە کە لە ڕێگای بازرگانی لەگەڵ ئێران هەمانە، تورکیا دابینکەرەوەی یەکەمی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقە بە شێوەیەک کە زۆربەی شتوومەک لە کەرەستە کارەباییەکان و کەرەستەی بیناسازی بگرە تاکوو خواردن و پێداویستییەکانی ڕۆژانە لەم وڵاتەوە هاوردە دەکرێت، زۆربەی کۆمپانیاکان و دانیشتوونی بیانی کە لە هەرێمی کوردستان خەڵکی تورکیان و ئێستاکە هیچ مەترسییەک سەبارەت بە ڕەوشی ئەمنی ئەم کەسانە لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە.
لینکی وتووێژ:
https://www.ilna.news/بخش-اقتصادی-4/821822-در-مباحث-اقتصادی-احساسی-عمل-نمی-کنیم-ترکیه-تامین-کننده-اول-مایحتاج-اقلیم-کردستان-عراق-است-هیچ-نگرانی-درباره-امنیت-شرکت-های-ترک-در-مناطق-اقلیم-وجود-ندارد