دواڕۆژ، سامان قوبادى ئه‌سته‌مه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و بازرگانانه‌ى هه‌رێمی كوردستان پاره‌یان له ئێران هه‌یه بتوانن وه‌ریبگرنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران له‌چاوپێكه‌وتنێكی دواڕۆژدا رایده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت: "دڵنیانیم هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران راگیراوه یان نا".
دواڕۆژ: پاش چه‌ند مانگێگ له جێبه‌جێكردنى قۆناغى دووه‌مى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته له رووى ئابورییه‌وه به‌رگه ده‌گرێت؟ نازم ده‌باغ: كۆمارى ئیسلامى ئێران تاقیكردنه‌وه‌ى له رابردوو وه‌رگرتووه، چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا هه‌موو دنیا گه‌مارۆیان خسته‌سه‌ر و توانى خۆى به‌ڕێوه‌به‌رێت، دواى رێككه‌وتنى (پێنج+یه‌ك) له‌مڕۆدا هه‌موو وڵاتانى جیهان ئه‌گه‌ر پشتیوانى نه‌كه‌ن دوژمنى نین، جگه له ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكى تر، گه‌لى ئێران ئێرانچێتى ده‌كه‌ن، به‌واتاى ئه‌وه‌ى وڵاتى خۆیان خۆشده‌وێت و خۆڕاگرن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا گه‌مارۆكه گاریگه‌ریى خراپى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته، پشتیوانیكردنى ئه‌وروپا و چین و یابان له‌و رێككه‌وتنه‌ى باسكرا و به‌رده‌وامى بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌رپێى خۆى بوه‌ستێت، پێموایه ئێران به‌رگه‌ى ئه‌م گه‌مارۆیه ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر بۆ مایهوهیهكى درێژیش بێت.
دواڕۆژ: كاریگه‌ریى گه‌مارۆكه تاچه‌ند ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێم و ئێرانى لاواز كردووه؟ نازم ده‌باغ: ئاڵوگۆڕى بازرگانى سست كردووه، به‌تایبه‌ت به‌هۆى مه‌ترسى بازرگانه‌كانى هه‌رێم له به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینى نرخى دۆلار، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى تێیكه‌وتووه، ئێران هه‌ندێك له‌و مه‌واده سه‌ره‌تاییانه‌ى به دۆلار هاورده‌ى ده‌كرد و به‌رهه‌مى تر‌ى لێ‌دروست ده‌كرد نرخه‌كانیان به‌رێژه‌ى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات رێگه‌نادات به رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌ندێك پێداویستى وه‌ك ده‌رمان، چونكه به‌شى خۆى ناكات، به‌وهۆیه‌وه دابینكردنى پێداوییستیهكانى هه‌رێم له‌رێگه‌ى ئێرانه‌وه كه‌میكردووه، بۆیه ئێستا بازرگانانى كوردستان كه‌متر روو له ئێران ده‌كه‌ن و ئاراسته‌ى بازرگانییان گۆڕیوه.
دواڕۆژ: ئه‌ی قۆناغى دووه‌مى گه‌مارۆكه، ئابورى ئه‌و وڵاته‌ى به‌ره‌و كوێ بردووه؟ تاچه‌ند یه‌ده‌گى دۆلار له‌و وڵاته كه‌میكردووه؟ نازم ده‌باغ: ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى هه‌بووه له‌سه‌ر دۆخى ئه‌م وڵاته، هه‌روه‌ها گرانبوونى نرخى كاڵاكان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو، هاوكات سهختبوونى هێنانى پێداویستییه‌كان له ده‌ره‌وه، له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ریتانیا و فره‌نسا و ئه‌ڵمانیا چه‌ند رێكارێكیان ده‌ستنیشانكردووه تا پێداویستییه‌كانى وه‌ك ده‌رمان و خۆراك بۆ ئێران دابینبكه‌ن.
دواڕۆژ: سیاسه‌تى ئێران بۆ داهاتوو چۆن ده‌بێت؟ ئه‌و وڵاتانه كامانه‌ن پشتى ئێرانیان گرتووه؟ نازم ده‌باغ: هه‌نگاوه‌كانى ئێران بۆ ئه‌وه‌یه پارێزگارى له رێككه‌وتنى (پێنج+یه‌ك) بكات و پابهبهندى خۆی نیشانداوه، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دنیاى ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى رانه‌گرێت، به‌ڵكو باشترى بكات، جگه له‌وه هه‌نگاوى تر ده‌هاوێت بۆ چاككردنى نرخى تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلار، هه‌روه‌ها دابینكردنى پێداویستییه‌كان، وه‌كو بینیمان نرخى دۆلارى ئه‌مریكى گه‌یشته 17 هه‌زار تمه‌ن، ئێستا له‌نێوان 10 بۆ 11 هه‌زار تمه‌ندایه، ئێران به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به تمه‌ن داده‌به‌زێنێت له‌و نرخه‌ى كه هه‌یه‌تى.
دواڕۆژ: رێككه‌وتنێك له‌نێوان بانكى ناوه‌ندى عێراق و ئێران‌دا كراوه، وردهكارییهكهى چییه، تا چه‌ند بازرگانانى هه‌رێم به‌رژه‌وه‌ندییان تێدا هه‌یه؟ نازم ده‌باغ: هه‌ر رێككه‌وتنێكى ئابورى له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته سوودى بۆ هه‌رێم ده‌بێت، عێراق بڕیارده‌دات له‌شێوه‌ى پابه‌ندبوونى به‌و گه‌مارۆ ئابورییه‌ى كه له‌سه‌ر ئێران هه‌یه و هه‌رێم-یش له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه، ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ ئه‌و قه‌رزه كۆنانه‌یه كه نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلار لاى حكومه‌تى عێراقه، هه‌روه‌ها ئه‌و پارانه‌ى كه تائێستا لاى عێراقه و نه‌دراوه به ئێران، به‌غدا به‌چه‌ند جارێك ئه‌م قه‌رزه ده‌داته‌وه، بانكى ناوه‌ندى به‌غدا پابه‌ندى نیشانداوه.
دواڕۆژ: ماوه‌یه‌كى زۆره بازرگانانى هه‌رێم پاره‌یان لاى بانك و بازرگانانى ئێرانه به‌هۆى گه‌مارۆكه‌وه نه‌توانراوه وه‌ربگیرێته‌وه، پێده‌چێت ئه‌م پارانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه؟ نازم ده‌باغ: ته‌نها بازرگانى هه‌رێم نین، به‌ڵكو هه‌موو عێراقه، پاره‌كانیان له بانكه‌كانى ئێراندایه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌بێت له‌رێگه‌ى دادگاكانى ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، تائێستا له‌لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غداوه بهرهسمى كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه، ته‌نیا له‌رێگه‌ى شه‌خسیه‌وه بووه، ئاڵوگۆڕى پاره‌كان له‌رێگه‌ى سهرافهكان بووه نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و بانكى، بۆیه ئه‌سته‌مه له‌م قۆناغه‌دا پاره‌ى بازرگانانى هه‌رێم بگه‌ڕێنرێته‌وه، پێویستى به‌رێگه‌ى سازان و رێككه‌وتن هه‌یه له‌نێوان بازرگانه‌كان و لایه‌نى دووه‌م له‌ناو ئێران‌دا.
دواڕۆژ: بۆچى ناردنى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ ئێران راگیرا؟ نازم ده‌باغ: ناتوانم له‌مباره‌یه‌وه قسه بكه‌م، چونكه دڵنیانیم كه راگیراوه یان نا.
دواڕۆژ: هه‌ست به ساردى ده‌كرێت له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و تاران، بۆچى؟ نازم ده‌باغ: له‌هه‌ندێك قۆناغدا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزن، به‌ڵام له‌دواى ریفراندۆم كه په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردولا خرایه چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، تائێستاش هه‌رێم له‌رێگه‌ى به‌غداوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك-یش نییه بۆ هاتنى وهفدى هه‌رێم بۆ تاران.
دواڕۆژ: كێشه‌ى بهرهسمى ناساندنى چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كى هه‌رێم كه‌ى چاره‌سه‌رده‌كرێت؟ ئایا ئه‌مساڵ ئێران ئاوى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه؟ له‌باره‌ى ئه‌م دوو كێشه‌وه چى كراوه؟ نازم ده‌باغ: هه‌موو ئه‌م كێشانه په‌یوه‌ندى به به‌غدا و تارانه‌وه هه‌یه، ده‌روازه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هاوبه‌شى به‌رێوه‌ده‌برێن، بۆ هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كیش كه بكرێته‌وه پێویستى به ره‌زامه‌ندى به‌غدا هه‌یه، هه‌رێمى كوردستان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نییه به‌بێ به‌غدا هیچ رێكارێك بگرێته‌به‌ر، له‌باره‌ى كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تائێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌رنه‌كراوه.
دواڕۆژ: كه‌واته ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاو نه‌دۆزرێته‌وه، ئێران ئه‌مساڵیش ئاو ده‌گرێته‌وه؟ نازم ده‌باغ: له‌ئێران نزیكه‌ى 20 به‌نداو له ته‌واوبووندان، به‌تایبه‌ت وشكه‌ساڵى ساڵانى رابردوو، سه‌لمانى كه پێویسته هه‌موو وڵاتێك بیر له خه‌زنكردنى ئاو بكاته‌وه، بۆیه ئه‌مساڵ و ساڵانى تریش ئێران ئاوى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و كه‌میده‌كاته‌وه.
دواڕۆژ: ئایا ڤیزا له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا ده‌مێنێت؟ نازم ده‌باغ: به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران و هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌و هاوڵاتییه ئێرانییانه‌ى سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كه‌ن ده‌توانن بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته به‌بێ ڤیزا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و بمێننه‌وه، دواتریش ده‌توانن ماوه‌كه‌ى درێژبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى داهاتێكى زۆر ده‌ست عێراق ده‌كه‌وێت له رێگه‌ی سه‌ردانى هاووڵاتییانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه ئاینییه‌كان، بۆیه پێناچێت ڤیزا لاببرێت.