امروز: هەینی 19 نیسان 2024 برابر با 19 نیسان 2024

زانیاری نوێ لە بارەی ڤیزای ئێرانەوە ئاشکرادەکرێت

 كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیان داوایەك ئاراستەی حكومەتی عیراق دەكات، نوێنەری حكومەتی هەرێمیش لەتاران ڕایدەگەیەنێت، "ئەگەر عیراق ئەوكارە بكات، ئێرانیش ڤیزا ناهێڵێت".

 

نازم دەباغ نوێنەری‌ حكومەتی‌ هەرێم لەتاران بەSNNی‌ ڕاگەیاند، "پڕۆژەی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیان لەنێوان هەرێم و ئێران پڕۆژەیەكی نوێ نییەو جارجار سەرهەڵدەداتەوەو گفتوگۆی لەسەردەكرێت".
 
وتیشی:"حكومەتی هەرێمیش لەئێستادا تاكلایەنە خۆی ڤیزای لەسەر پاسپۆرتی ئێرانی هەڵگرتوە بۆ هەموو كەسێك نەك تەنها بۆ بازرگانەكان".
 
بەرپرسەكەی هەرێم لەتاران ئەوەشی ئاشكراكرد، "لەماوەی ڕابردودا كۆماری ئیسلامی ئێرانی داوای لەعیراق كرد ڤیزا هەڵبگرێت لەسەر پاسپۆرتی ئێرانی، بۆ ئەوەی لەبەرامبەردا ئەوانیش ڤیزا هەڵبگرن".
 
ئاماژەی بەوەشدا، "ئەو داوایەی ئێران كە لەعیراقی كردوە بۆ هەمو هاوڵاتیەكە، واتە هەوڵەكە بەشێوەیەكە لەنێوان عیراق و ئێراندا ڤیزا نەمێنێت، نەك تەنها بۆ بازرگانان، بەڵام تائێستا ڤیزا لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەرماوە".

 

 

SNN:

شادان حەسەن

Read کد خبر: 679

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی