امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزەکانی پشتەو کێلێ دوادەخرێت

تائێستا فەرمانی بەنێودەوڵەتیکردنی ھەردوو مەرزی (پشتەو کێلێ) لەنێوان عیراق و ئێران جێبەجێ نەکراوە، نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش لە تاران ڕایدەگەیەنێت، لەبەغدا کەس بەرپرسیارێتی ئەم بابەتانە ھەڵناگرێت.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەئێران، بە SNNی ڕاگەیاند: فەرمانی بەنێوەدەوڵەتیکردنی ھەردوو مەرزی پشتەو کێلێ، لەنێوان عیراق وئێران لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق ڕاوەستاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانەکە لەئێرانەوە دەرچووە، بەڵام بەھۆی گۆڕانکاری لەحکومەتی عیراقدا، لەبەغدا کەس بەرپرسیارێتی ئەم بابەتانە ھەڵناگرێت و قسەی لەسەر ناکات.

نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران باسی لەوەشکرد، پێدەچێت دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق، فەرمانی بەنێودەوڵەتیکردنی ھەردوو مەرزەکە جێبەجێبکرێت و ئەمەش ئاسانکارییەکی زۆر بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و بازرگانان دروستدەکات.

Read کد خبر: 647

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی