"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "نوشین ره‌هگوزه‌ر" بەڕێوەبەر و راوێژکاری بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی بێلجیکا لە تاران کۆبۆوه.
خاتوو "نوشین ره‌هگوزه‌ر" بەڕێوەبەر و راوێژکاری بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی بێلجیکا لە تاران رۆژیسێشەممە 22/05/2018 سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تارانپێشوازی لێ‌کرا.
بەڕێوەبەر و راوێژکاری بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی بێلجیکا لە تاران، دەستخۆشی پێشوازی و میواندارییەکەی کرد و پرسیاریی دەربارەی پەیوەندیی بازرگانی، سەردانی شاند، کار و چالاکی، سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان له نێوان وڵاتی بێلجیکا و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
له درێژه‌ی دیداره‌که‌دا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازیی کرد لە هەنگاوەکانی خاتوو "نوشین ره‌هگوزه‌ر" بۆ پەیوەندیی زیاتری بازرگانی و هاتنی سەرمایەگوزار و کۆمپانیای بیانی بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان و کاری پرۆژەکان له هه‌رێمى کوردستان.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "نازم ده‌باغ" بە وردی ڕوونیکردەوە کە باری ئەمنی و ئاسایشی کوردستان، زۆر زۆر لەبار و گونجاوە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان و گوتی: هەروەها جیگای خۆشحالی ئێمەیە بتوانین پەیوەندیی شاندەکانی سەرمایەگوزاری و بازرگانی زیاتر بەرقەرار بێت و بازاری هەرێمی کوردستان جێگای ئیش کردنی زۆرە بۆ کۆمپانیا بیانی.