امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران کۆبۆوه

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد. 

خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران ئەمرۆ دووشەمە ١٩/٢/٢٠١٨ سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران پێشوازی لێکرا. 

لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە ڕەوشی عێراق بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتی کرا، هەروەها باس لە سەردانی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و چالاکییە دیپلۆماتییەکانی لە وڵاتانی دەرەوە کرا.

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران کێشەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ بەغدای خستەڕوو، کە حکوومەتی هەرێم ئامادەی لابردنی بەربەسته‌کانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێێ یاسای بنەڕەتی و هەروەها پابەندبوون پێوەی، بەڵام سەرەڕای ئەوە حکوومەتی ناوەندی عێراق تا ئێستا بەڵێنەکانی جێبەجێی نەکردووە. 

لە دیدارەکەدا "نازم ده‌باغ" داوای لە خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" کرد کە ئەمرۆکە لە هەموو کات زیاتر گەلی کورد، پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانی هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەریی کێشەکان و دابینکردنی بژێوی خەڵکی کوردستان

Read کد خبر: 571

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی