امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ بۆ خەندان: دەروازە لاوەکییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران دەکرێنەوە

 نوێنەری حکومەتی ھەرێم، لەتاران، ڕایدەگەیەنێت،  پێشبینی دەکات، لە ماوەیەکی نزیکدا مەرزە لاوەکییەکانی سنوری ئێران بکرێنەوە، بەڵام ئەوە بەستراونەوتەوە بە سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق-ەوە. 


نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران، بەخەندان-ی راگەیاند، ئێران بەردەوام لەھەوڵدایە، بۆئەوەی ئەو مەرزانە بکرێنەوە،"پەیوەندییەکان ھەر وەک خۆیەتی چاوەڕێی دانیشتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکرێت، کۆماری ئیسلامی ئێران، بەردەوامە لەسەر سیاسەتەکانی ھەمیشە جەخت دەکاتەوە لەسەرئەوەی کە ھەرێمی کوردستان و عێراق لەچوارچێوەی دەستووردا کار بکەن".

دەباغ وتیشی"داخستنی ئەو مەرزانە بەستراوەتەوە بەکەم دروستبوونی متمانەو بەو رێککەوتنانەی کە لەنێوان ھەرێم و بەغدادا دەکرێت، داخستنی ئەو مەرزانەش زیانی زۆری گەیاندووە بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە، چونکە ئەو مەرزانە بژێوی ژیانی کۆمەڵێک لە ھاوڵاتیانی لەسەرە".

رۆژی سێ-ی ئەم مانگە، زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بەخەندانی ڕاگەیاند"دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، حکومەتی عێراق بڕیاری دا بە داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، بەڕەزامەندی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قایمقامییەتی مەریوان، سێ مەرزی لاوەکی داخران کە سێ ھەزار کەس کاریان تێداکردووە."

وتیشی"لەو مەرزانەوە زیاتر کەلوپەلی کارەبایی و شووشەوات و جوانکاری ئاڵوگۆڕدەکران، مەرزەکانیش بریتین لە ھەڵاڵاوا، توتمان، کونە مێروو". 

 

 

https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=43190&babet=1&relat=1024

Read کد خبر: 570

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی