وتووێژی رۆژنامه‌ی "ایران" له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ
وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێداگری ئاکامه‌کانی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی ته‌مه‌نێکی کورتی بوو. ئێستا هه‌ولێر له کاتێکدا به‌ره‌و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ڕوات که چه‌ندین مه‌رجی بۆدانراوه له‌وانه ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌مه بارودۆخێکه که نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران وا لێکیده‌داته‌وه که " که‌سانێک به راوێژی هه‌ڵ ده‌یانویست سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌وه قه‌یران به‌رن". پێشمه‌رگه‌یه‌کی کورد که ئێستا دوای چه‌ندین ساڵ خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بووه‌ته دیپلۆماتێکی واقیعبین، هاوکات هه‌م نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌م نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانییه له تاران. وتووێژه‌که‌ی ئێمه چه‌ند رۆژ دوای، دوایین دانوستانی سه‌ردار قاسم سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر ئه‌نجامدرا و ده‌باغ تیایدا باس له دژایه‌تییه‌کانی ئێران بۆ راپرسی و گرنگی ناوبژیوانی ئێران بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و دروستکردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێری کرد.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم، دژایه‌تییه‌کی روون له لایه‌ن ئێران و تورکیاوه کرا. لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌م دژایه‌تییانه و جیاوازی سیاسه‌تی ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ده‌بێت پرسیاره‌که‌تان راست بکه‌مه‌وه؛ ئێران، تورکیا و وڵاتانی دیکه جۆرێ له دژایه‌تییان دژی ئه‌م بابه‌ته راگه‌یاند. جگه له ئێران و تورکیا، وڵاتانی ئه‌وروپایی، ئه‌مریکا و روسیاش پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کرد که راپرسی نه‌کرێت. به‌ڵام بڕێک وڵات له بنه‌ڕه‌ته‌وه دژی ئه‌م بابه‌ته بوون و بڕێکی دیکه خوازیاری دواکه‌وتنی بوون، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شی هه‌موویان پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و گرنگیدان به ده‌ستووری عێڕاق بوو. ئه‌مه‌م پێشتر وتووه و دیسانیش ئه‌یڵێمه‌وه؛ به پێی ئه‌زموون و ناسینێک که هه‌مه کۆماری ئیسلامی ئێران روونتر و روراستتر بوو له‌چاو ئه‌وانی دیکه. ئێران له رۆژی یه‌که‌مه‌وه راشکاوانه رایگه‌یاند که دژی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسییه و له هه‌مان کاتیش‌دا رایگه‌یاند ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا به‌رگری له مافه‌کانی خه‌ڵكی هه‌رێمی کوردستان و پاراستنی یه‌کگرتوویی عێراق بکات. ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان له درێژه‌ی رۆڵ و پشتیوانی برایانه و دۆستانه‌دا هه‌ڵمانسه‌نگاند که ئێران له ساڵانی رابردوودا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان نواندویه‌تی. پشتیوانی ئێران له کورده‌کانی عێراق له به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عسی سه‌دام و هه‌روه‌ها له شه‌ڕ دژی داعش له‌بیر ناکه‌ین. بۆیه هه‌ڵوێستی ئێران بۆ ئێمه جیاوازه له هه‌ڵوێستی وڵاتانی دیکه.
من به روونی پرسیاره‌که‌م له‌سه‌ر ئێران و تورکیا بوو چونکه ئه‌م دووانه سنووری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه و بۆیه ده‌یانتوانی کاریگه‌رتر بن. سه‌رۆک کۆماری تورکیا له هه‌ڵوێسته‌کانیدا هه‌وڵی ده‌دا باس له هاوکاری و هاوبیری ته‌واوی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر به هه‌ولێر و راپرسی بکات.، ئایا به‌ڕای ئێوه هه‌ڵوێستی دوو وڵات وه‌ک یه‌ک بوو؟
له‌وانه‌یه ئه‌ردۆغان به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی و رێکه‌وتنی درێژماوه‌ی ئابووری که له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بووی، هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی رانه‌ده‌گه‌یاند. به‌ڵام من هه‌میشه ده‌موت له بڕێک بارودۆخدا که له‌وانه‌یه له داهاتوودا بێته ئاراوه، هه‌ڵوێستی ئێران، تورکیا و عێراق وه‌ک یه‌کی لێدێت. به‌ڵام پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی له تورکیا و ئێران جیاوازبوو. هه‌روه‌ها که بینیمان ئێران خاڵه سنوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم داخست به‌ڵام تورکیا واینه‌کرد. ئێمه به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ ئێران هاوبه‌شی نه‌ژادی و فه‌رهه‌نگی زیاترمان بووه. ئێران چ پێش شۆڕشی ئیسلامی و چ دوای ئه‌و، هاوکار و پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد بوو. له شه‌ڕی ئێران و عێراقدا، کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و دوای کۆڕه‌و، ئێران سنووره‌کانی خۆی به‌ڕووی ئێمه‌دا کرده‌وه، له هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئێمه هاوکاری و پشتیوانی حکومه‌تی ئێرانمان بینیوه. ئه‌مانه نیشانی ده‌ده‌ن که به درێژایی ساڵانێکی زۆر په‌یوه‌ندییه‌کی نزیک له نێوان کورده‌کان و کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بووه. ئێران یه‌که‌م وڵاتێک بوو که دوای دامه‌زراندنی فیدراڵیسمی هه‌رێمی کوردستان، قونسولخانه‌ی خۆی له هه‌رێم به فه‌رمی کرده‌وه. هه‌روه‌ها له شه‌ڕی دژ به داعشدا، راوێژکاره سه‌ربازییه‌کانی ئێران بوون که له یه‌که‌م رۆژه‌کاندا هاتن به هانامانه‌وه. پشتیوانییه‌ک که بووه هۆی به‌رگری له به‌رامبه‌ر داعش و ئازادکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه داگیرکرابوون.
به‌داخه‌وه سیاسییه‌کانی کورد له بڕێک بارودۆخدا هه‌ستیان به گرنگی راوێژ و راسپارده‌کانی به‌رپرسانی ئێرانی سه‌باره‌ت به راپرسی و به تایبه‌ت دژایه‌تییان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له لهرکوک نه‌کرد. گوێدان به‌و خاڵانه‌ی که روانگه‌یه‌کی خوالێخۆشبوو مام جه‌لالم وه‌بیر دێنێته‌وه که ده‌یوت: "بابه‌تی که‌رکوک وه‌کو نه‌شته‌رگه‌ری مێشکی مرۆڤه که ده‌بێت پزیشکه‌که ئاگاداربێت نه‌بێته هۆی ئیفلیجبوونی نه‌خۆشه‌که‌ی"، هه‌روایشی لێهات و له‌م رۆژانه‌دا بینیمان که وای لێهات به‌غدا به پشتیوانی هه‌موو وڵاتان به تایبه‌ت پشتیوانی ئه‌مریکا ناوچه‌کانی ماده‌ی ١٤٠ که که‌رکوکیشی ده‌گرته‌وه گرته‌وه، که‌رکوک ناوه‌ندی ئابووری بوو که وادیار بوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ تێپه‌ڕبوون به قۆناغی سه‌ربه‌خۆییدا حسێبێکی تایبه‌تی بۆ سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی ئه‌و ناوچه کردبووه‌وه.
له‌و بارودۆخه‌دا که ئه‌گه‌ری ئابڵۆقه له ئارادابوو، به‌رپرسانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی ئابووری چ پلانێکیان بوو؟
به دڵنیاییه‌وه سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌وه‌نده بیرمه‌ند بوون که بیر له‌م قه‌یران و کێشانه‌ی دوای راپرسی بکه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌و راوێژانه‌ی که له‌م باره‌وه به کاک مه‌سعود درابوون، بڕێك جار هه‌ڵه بوون. ته‌نانه‌ت پێم وایه بڕێک که‌س به‌م راوێژانه ههڵانهیانهوه ده‌یانویست سه‌رکردایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و ئه‌م قه‌یرانه به‌رن. قه‌یرانێک که بیانووی دا به‌ده‌ست هاوپه‌یمانان و به‌غدا و هه‌رێمیشی مهجبوورکرد له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان وه‌کو که‌رکوک و دیاله و سه‌لاحه‌دین پاشه‌کشی بکات. له‌م بابه‌ته‌دا ده‌رکه‌وت که ئێمه نه‌مانتوانی پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه وه‌ربگرین که به‌ڵێنی پشتیوانی‌یان دابوو. له کاتێکدا که ئێران له رۆژی یه‌که‌مه‌وه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر راپرسی بکه‌ن، چاوه‌روانی هاوکاری و پشتیوانی ئێمه مه‌که‌ن.
له‌وانه‌یه جگه له‌م هه‌ڕه‌شانه، دانوستانیش کراوه که دوایینهکهی سه‌فه‌ری سه‌ردار قاسم سلێمانی بوو بۆ هه‌ولێر. باسی ئه‌مه‌مان بۆ بکه، له چ ئاستێک و به چ سیاسه‌تێکدا به‌ڕێوه‌چوو؟
له‌وانه‌یه به مه‌سڵه‌حه‌تی نه‌زانم هه‌موو بابه‌ته‌کان باس که‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که تاوه‌کوو دوایین کاته‌کانی پێش به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی دیداری زۆر کران. وه‌فدی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوه‌کو رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی نزیکه‌ی ٧٠ بۆ ٨٠ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌برد. .
واتا وه‌فدی دیپلۆماتیکی ئێران سه‌ردانی ره‌سمییان بۆ هه‌ولێر بوو؟
نا، کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فده ناوچه‌ییه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڕێز سلێمانی هه‌روه‌ها چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی و دووکه‌سی له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و نه‌چیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم و هه‌روه‌ها سه‌رکرده‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه وه‌کو گۆڕان به‌ڕێوه‌برد. له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کاندا پێداگری لایه‌نه ئێرانی له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که "ئێوه ئه‌مه مه‌که‌ن چون ئاگادارین که دواتر دژی ئێوه (هه‌رێمی کوردستان) یه‌ک ده‌گرن"، و "ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌کو کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستکه‌وته‌کانی کورده‌کانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا بپارێزرێت". ته‌نانه‌ت من بۆخۆم له‌مانه‌دا ئاگادارم. له یه‌کێک له په‌یامه‌کاندا که به من درا خودی سه‌ردار سلێمانی وتیان ئێمه ئاماده‌ین له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق و یه‌کگرتوویی عێراقدا پشتیوانی له مافه‌کانتان بکه‌ێن تاوه‌کو بگات به ماده‌ی ١٤٠. ئه‌مه په‌یامێکی روون بوو. به‌ڵام بابه‌تی دیکه روویدا که ئاکامه‌که‌ی بووه ئه‌وه‌ی که ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت شه‌ڕ بوه‌ستێت وهه‌روه‌ها که بینیمان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وڵامی داخوازییه‌کانی عه‌بادی داوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌بوونی خۆی بۆ دانوستان ده‌ربڕیوه. بۆ خۆم هیواداربووم که سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان ئه‌م هه‌ڵه‌ی نه‌کردبا؛ ئێستا که کراوه دیسان پێمان خۆشه که کورده‌کان هه‌میشه خوازیاری ئاشتی بوون و ئێستاش پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که به رێگای دانوستاندا بگه‌ینه ئه‌نجام و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و خه‌ڵکی کورد زیان نه‌بینن.
به‌م باسانه‌وه ده‌توانین بزانین که له دوایی سه‌ردانی سه‌ردار سلێمانی بۆ هه‌ولێر چ باس و خواسێک کراوه. به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و چی بووه که وه‌کو فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سه‌ربازی ئه‌م رۆڵه دیپلۆماتیکهی گێڕاوه‌و له لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه قبووڵ کراوه؟
من بۆخۆم رێزی تایبه‌تم بۆ سه‌ردار سلێمانی هه‌یه و سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له رابردووه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیم بووه له‌گه‌ڵیت و له که‌سایه‌تی ئه‌ودا ته‌نها به‌شی سه‌ربازی نابینم. دیپلۆماسی له بیر و که‌سایه‌تی ئه‌ودا هه‌یه. ئه‌و له رابردووه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کان په‌یوه‌ندی بووه. ساڵی ١٩٩١ که راپه‌ڕین کرا من نوێنه‌ری مام جه‌لال بووم له ئێران و له‌گه‌ڵ وه‌فدێک سه‌ردانمان کرد. ده‌مزانی که ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر زۆر نزیکی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال هه‌یه، ئه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی کوردیش له‌وانه کاک مه‌سعود و نه‌چیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی هه‌بوو. .
نه وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربازی به‌ڵكوو وه‌کو راوێژکارێکی سیاسی له بواری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆلێکی باشی له په‌یوه‌ندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچه‌که‌و چاره‌سه‌کردنی بابه‌ته سیاسی و سه‌ربازییه‌کان گێڕاوه. متمانه به‌وان ئه‌وه‌نده‌یه که ده‌توانێت کاریگه‌ر بێت. به‌ڕای من بڕوابه‌خۆبوون و تواناکانی سه‌ردار سلێمانی ده‌یتوانی وا‌بکات که کێشه‌کان له هه‌رێمی کوردستان دوورکه‌ونه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه سوود له تواناکانی نه‌بینرا.
.
باس و خواسی زۆر له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌مریکا و ئیسراییل به مه‌به‌ستی هاندانی به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی کراوه. که به بینینی ئاڵای ئیسراییل له‌ده‌ست که‌سانێک له خه‌ڵكی هه‌رێم به‌هێز بووه‌وه، راستییه‌که‌ی چی بوو؟
سه‌باره‌ت به ئیسراییل پێشتر رای خۆمم وتووه، ئیسراییل به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له ناوچه‌که‌دا و له هه‌رێمیش هه‌یه. زۆربه‌ی کورده‌کان مه‌ترسی پشتیوانیکردنی ئیسراییل له راپرسیمان هه‌ست پێده‌کرد، چونکه ده‌مانزانی هه‌رچه‌ند وڵاتانێک وه‌کو میسر، ئۆرده‌ن یان قه‌ته‌ر له ئیسراییل باڵیۆزخانه‌یان هه‌یه به‌ڵام پشتیوانییه‌کی وه‌ها ده‌بێته هۆی دروستبوونی کێشه له نێوان عه‌ره‌به‌کان و موسڵمانان له‌گه‌ڵ کورده‌کان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه بڕێک راوێژکاری سه‌رکردایه‌تی کورد به هه‌ڵ پێیان وابوو که ده‌کرێت ئیسراییل پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکات. هه‌رچه‌نده هه‌ڵوێسته دژه‌کانی نتانیاهۆ سه‌باره‌ت به راپرسی، هه‌ڵه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وه‌ی نیشاندا. به وته‌ی مام جه‌لال له‌وانه‌یه بکرێت ده‌ست بخه‌ینه ناو مێژووه‌وه و بیگۆڕین، به‌ڵام بۆ جوگرافیا ئه‌مه مومکین نییه. جوگرافیای هه‌رێمی کوردستان له نێوان ئێران، تورکیا، عێراق و سوریا گیراوه، بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی کوردی لانیکه‌م پشتیوانی دووان له‌مانه پێویسته ئه‌گینا رێگای هه‌ناسه‌مان داده‌خرێت، که داخرا، ئاسمان داخرا، خاڵه سنوورییه‌کان داخرا، عێراقیش هێرشی کرد. من له رابردووشه‌وه پێم وابوو که شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نوێی عێراق دژوارتر ده‌بێت له شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ به‌عس، چونکه بیرۆکه‌ی قه‌ومی لای به‌شێک له سه‌رکردایه‌تی عێراق بوونی هه‌یه و پێداگری کورده‌کان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڵامێک بۆ ئه‌م بیرۆکه‌یه بوو. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی به‌غدا زیاتر گرنگی به جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور و رێککه‌وتنه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدایا، له‌وانه بوو به‌م زووانه راپرسی نه‌کرێت. بۆیه پێموایه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستان بکه‌ین. ناتوانین به دانوستان له‌گه‌ڵ تاران یان دیمه‌شق یان ئه‌نقه‌ره به‌مه بگه‌ین. بۆیه رێگای سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا بتوانین کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین تاوه‌کو یه‌کپارچه‌یی خاکی عێڕاق بپارێزرێت. به‌ڵام ئه‌مه تاکلایه‌نه ناکرێت.
له په‌رله‌مانی عێراقدا ره‌خنه‌ی زۆر له به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری کوردی عێراق گیرا که بۆچی پێشی به راپرسی نه‌گرتووه. ئه‌و تا چ راده‌یه‌ک ئه‌مه‌ی پێده‌کرا؟
من ساڵانێکی زۆر له‌گه‌ڵ دکتور فوئاد مه‌عسوم هاوخه‌بات بووم. به‌ڵام ده‌بێت بڵێم ئه‌و خاوه‌ن جێگه‌و کاریگه‌ری مام جه‌لال نییه. جگه له‌وه پێگه‌ی سه‌رۆک کۆماری کورد به‌نده به پشتیوانی ئه‌و لایه‌نه کوردییانه‌وه که له هه‌رێم پشتیوانی لێ ده‌که‌ن، که به‌داخه‌وه له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی دکتور فوئاد ئه‌مه گۆڕا. ئه‌و توانایه‌و کاریگه‌رییه‌ی که مام جه‌لال نه ته‌نها له کوردستان، به‌ڵکوو له هه‌موو عێراق بووی نه‌ماوه. فوئاد مه‌عسوم پیاوێکی خه‌باتگێڕ، سیاسی، و هێمن و کارامه‌یه به‌ڵام بارودۆخه‌که گۆڕاوه و تواناکانی سنووردار کراوه. ئه‌و هه‌وڵی خۆیدا. ته‌نانه‌ت هات بۆ هه‌ولێر و کۆبوونه‌وه‌ی کرد. به‌ڵام له به‌غدا که‌س چاوه‌روانی ئه‌وی نه‌ده‌کرد. بۆیه کاتێک گه‌یشته‌وه پایته‌خت، سوپا هاتبوونه که‌رکوک.
.
آیا همه اقوام و گروهها در کردستان عراق با خواستی که دولت آقای بارزانی پی‌گیری می‌کرد همداستان و هم رأی بودند؟ به نظر می‌رسید که همه پرسی بیش از هرچیز خواست شخصی بارزانی بود تا یک اجماع جمعی
ئایا هه‌موو لایه‌نه‌کانی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و خواسته‌ی کاک مه‌سعود هاوڕا بوون؟ وادیاربوو که راپرسی زیاتر خواستێکی تاکه‌که‌سی کاک مه‌سعود بوو یاوه‌کو خواستێکی به‌کۆمه‌ڵ
راسته که ئه‌م پرسه له لایه‌ن کاک مه‌سعوده‌وه رابه‌ری ده‌کرا به‌ڵام له کۆبوونه‌وه‌کاندا وێڕای هه‌موو جیاوازییه‌کان، بڕیاردرا که راپرسی له ٢٥/٩ بکرێت. زۆرینه له‌سه‌ر ئه‌مه کۆک بوون، جگه له دوو لایه‌نی سیاسی. واتا گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی که ئه‌وانیش دژی راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوون به‌ڵام دژی ره‌وت و شێوه‌ی کاره‌که بوون. ده‌یانوت بۆچی ئه‌م کاته؟ بۆ به په‌له و بۆچی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌کراوه؟ بۆیه له رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسیدا وتم هه‌ر کوردێک ده‌نگی پێ نه‌دات خیانه‌تی کردووه. ئه‌مه بۆ ئه‌وه بوو که من کوردم، زیاتر له ٥٠ ساڵ خهباتێکم کردووه بۆ گهیشنتن به‌م یامانجه که ده‌وڵه‌تی کوردیمان ببێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له من بپرسن ده‌ڵێم بوردۆخهکه بۆ پێکهێنانی ئه‌مه به وته‌ی مام جه‌لال خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه. من ئه‌م خه‌ونه‌م خۆش ده‌وێت به‌ڵام ناتوانم جێبه‌جێی بکه‌م به‌ڵکوو ده‌توانم به‌ڕێوه‌به‌رییه‌ک له هه‌رێمم ببێت که خه‌ڵک هه‌ست به ئه‌من و ئاسایش بکه‌ن. قسه‌ی من ئه‌وه‌یه که له‌م کاره‌ی کاک مه‌سعوود هه‌موو لایه‌نه‌کان جگه له‌و دووانه به‌رپرسیارن. به‌ڵام نزیکه‌ی ١٦ لایه‌ن له یه‌کێتی و پارتی و سۆشیالیست و ... هه‌موو پشتیوانی‌یان ده‌کرد. به‌ڵام گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یانوت ده‌بێت ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌م راپرسییه به یه‌کگرتوویی هه‌موو لایه‌نه‌کان، یه‌کگرتوویی هێزی پێسمه‌رگه، یه‌کگرتوویی هێزه‌کانی پۆلیس، دابینکردنی ئابووری دڵنیاکه‌ره‌وه و پلان بۆ ژیانی خه‌ڵك بکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه سه‌رۆکی گۆڕان له رۆژی راپرسیدا ده‌نگی خۆی به‌رزکرده‌وه‌و وتی ده‌نگی من بۆ سه‌ربه‌خۆییه به‌ڵام لایه‌نگرانمان ئازادن چی بڕیار ده‌ده‌ن. مامۆستا عه‌لی باپیر و دکتور به‌رهه‌م ساڵحیش هه‌مان قسه‌یان کرد. من کوردم، ساڵانێکی زۆر خه‌باتم کردووه مه‌گه‌ر ده‌توانم بڵێم نا؟ به‌ڵام که‌سانی ژیر و بیرمه‌ند ده‌پرسن چۆن؟ و حکومه‌تێک که دروست ده‌بێ ئاسایشم زیاتر ده‌کات یان کێشه‌کانم قووڵتر ده‌کاته‌وه؟ سه‌رکردایه‌تی وڵاتێک ده‌بێت کێشه‌کانی داهاتوو ببینێت. به‌ڕای من به‌داخه‌وه ده‌بێت هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتیوانی بارزانی‌یان کرد ده‌بێت سزا بدرێن، چ یه‌کێتی چ پارتی. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نییه که کاریزمای سه‌رکرده‌کانمان له‌ناو به‌رین، به‌ڵام ده‌بێت وانه له هه‌ڵه‌کانمان وه‌ربگرین و درێژه‌ی پێ نه‌ده‌ین. بۆخۆم چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌م که به‌ره‌و حکومه‌تێکی دیموکراتی هه‌نگاو بنێین.
که‌واته به‌ڕای ئێوه، به پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌کان، دیموکراسی له هه‌رێم تووشی قه‌یران بووه؟
قه‌یرانێکی گه‌روه‌یه. چونکه ئه‌گه‌ر دیموکراسی به مانا راسته‌قینه‌که‌ی ببوایا، چه‌ند که‌سێک زاڵ نه‌ده‌بوون، خه‌ڵک بێ تاوانن. کاتێک به خه‌ڵك ده‌ڵێی من حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێک ده‌هێنم ئه‌وان پێیان وایه شهر کۆتایی هاتووه و ئازادی دێت، به‌ڵام وانییه. پێکهێنانی حکومه‌ت بێ ره‌زامه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئازادی و ئاسایش و خوشگوزه‌رانی لێ ناکه‌وێته‌وه. به‌غداش ده‌بێت بزانێت ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵک دابین نه‌کرێت، خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێت. کورده‌کان به درێژایی مێژوو هه‌وڵی زۆریان داوه و شکستیان خواردووه، به‌ڵام دیسان هه‌ڵساونه‌ته‌وه. بابه‌ته‌که ته‌نها ئامانجی کوردی نییه، بابه‌ته‌که مافی هاووڵاتیبوونه بۆ کورده‌کان له عێراقدا. جلوبه‌رگ و زمانی خۆیان ببێت و به هۆی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌وه دوور نه‌خرێنه‌وه، هه‌روه‌ها که به‌ڕێز زه‌نگه‌نه وه‌کو کوردێکی ئێرانی به هۆی تواناکانییه‌وه بووه‌ته وه‌زیر، بابه‌تی من جوگرافیا نییه، هه‌روه‌ها که له یه‌کێتی ئه‌وروپا سنوور نه‌ماوه‌و ته‌نها به هۆی گۆڕینی کۆدی ته‌له‌فونه‌وه ده‌زانی چوویته‌ته ناو وڵاتێکی دیکه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ رهوتنهکه وا رۆیشت که هه‌ولێر و به‌غدا روو له دانوستان بکه‌ن. ئایا ئه‌م دانوستانه پێویستی به ناوبژیوان هه‌یه؟
به‌ڵێ پێویسته. چونکه متمانه نه‌ماوه. بۆیه هه‌م پێویستی به ناوبژیوانه و هه‌م به گه‌ره‌نتی.
وادیاره چه‌ند وڵاتێک ئه‌مه‌یان ده‌ربڕیوه. جگه له ئێران، عه‌ره‌بستانیش هه‌ڵوێستی بووه. روسیا باسی له ناوبژیوانی بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت کردووه. هه‌رکام له‌مانه ده‌توانن چ رۆڵێکیان ببێت؟
لێرده‌دا رای خۆم ده‌ڵێم. له‌وانه‌یه له رووی فۆرمه‌وه ناوبژیوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باشتر بێت چون نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو وڵاتان ده‌کات. به‌ڵام رای خۆم ئه‌وه‌یه که باشترین ناوبژیوان ناوبژیوانیی دراوسێیه چونکه جوگرافیای هاوبه‌شمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر له دوارۆژدا هه‌ر چه‌شنه زاڵبوونێک له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسێ بێته ئاراوه، کێشه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها به درێژایی مێژوو وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌ت ئێران په‌نایان به ئێمه داوه. بۆیه باشتره له‌م ناوبژیوانییهدا ئاماده بن. تا ئه‌م کات و ساته له هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاتانه‌دا، دروستی و راستیم له هه‌ڵوێستی ئێران‌دا بینیوه. تا ئه‌و شوێنه‌ی من بزانم حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی دۆست کردووه که بێن و ناوبژیوانی بکه‌ن. لێره‌دا ئیتر به‌نده به‌وه که کام وڵات نزیکتر و راستگۆتره. ئه‌گه‌ر ناوبژیوانی به ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری وڵاتان بێت ئاکامێکی نابێت. هه‌روه‌ها که تورکیا به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییه‌وه هه‌ڵوێستی جیای له‌سه‌ر هه‌رێم و نه‌وت بووه. هاوبه‌شی ئابووری ئێران و هه‌رێمی کوردستان ته‌نها بازاڕه سنوورییهکانهو ئه‌مه بێلایه‌نی زیاتری به‌دواوه‌یه.
له رۆژانی رابردووا هه‌وڵێک له دیداری وه‌فدێکی کوردی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵلا سیستانی بڵاوبووه‌وه، رۆڵی ئه‌وان له چاره‌سه‌ردا چۆن ده‌بینن؟
ئایه‌توڵلا سیستانی مه‌رجه‌عێکی ئایینی به‌هێزه که ئێمه‌ی کورد رێزێکی تایبه‌تی بۆ داده‌نێین. په‌یامه‌که‌ی ئه‌وان کاتێک ده‌رچوو زووبه‌زوو له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کوردستانه‌وه پێشوازی لێکراو وتیان ئێمه ئاماده‌ین له چوارچێوه‌ی په‌یامه‌که‌ی ئه‌واندا دانوستان بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌و وه‌فده له لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه رۆیشتن. ئه‌وان له‌م دیداره رازی بوون و خۆشحاڵیش بوون. ئه‌مه ههنگاوێکی حزبی بوو به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی رایگه‌یاند که هه‌م پێشوازی له په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌بادی ده‌کات و هه‌م په‌یامه‌که‌ی ئایه‌توڵڵا سیستانی.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم که بڕیاربوو ١/١١ به‌ڕێوه بچێت دواکه‌وت. پێتان وایه که‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت؟
جارێک له باس و خواسدایه. له نێوان ٦ مانگ، ساڵێک یان دوو ساڵ باسکراوه. ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌یانه‌وێت حوکمرانییان درێژه‌ی ببێت ده‌ڵێن دوو ساڵ دواکه‌وێت. له کاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه بچێت جوگرافیای سیاسی هه‌رێم گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. .
ئه‌م گۆڕانه به‌ره‌و کام لا ده‌چێت؟
ئێستا له ساحه‌ی سیاسی چه‌ن لایه‌نێک هه‌یه که گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆکایه‌تی دکتور به‌رهه‌م ساڵحه. لایه‌نی دیکه‌ش هه‌ن که ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانی دروست بکه‌ن و داوایان کردووه حکومه‌تێکی کاتی بۆ چاره‌سه‌کردنی قه‌یرانه‌کانی ئێستا پێک بێت. ئه‌وه‌ی که ورده‌کارییه‌کانی چۆن ده‌بێت نازانم، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌مه ئه‌وه‌یه که هه‌رچی زووتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی جه‌ماوه‌ری و دیموکراتیک دروست بێت و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا مافه‌کانی گه‌لی کورد دابین بکرێت.
واتا کۆتایی خواسته‌کانی هه‌رێم له دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا جێبه‌جێکردنی ته‌واوی ده‌ستووری ئێستای عێراقه؟
به‌ڵێ، چونکه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور به ته‌واوی جێبه‌جێ بکرێت کێشه دروست نابێت. ئێمه کێشه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌مه له‌گه‌ڵ به‌غدا بوو، وه‌کو یاسای نه‌وت که ئاماده کراو و هه‌موو لایه‌ک په‌سه‌ندیان کرد. به‌ڵام بڕیاربوو په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بکات به‌ڵام هه‌روا ماوه‌ته‌وه. حکومه‌تی هه‌رێمیش یه‌کلایه‌نه جێبه‌جێی کرد. هه‌روه‌ها بارودۆخی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له رووی به‌رگری یان پۆلیسبوونیان ده‌بێت یه‌کلایی بێته‌وه. هه‌روه‌ها بابه‌تی بوجه، په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی هه‌ولێر و به‌غدا که ده‌بێت دانوستانی بۆ بکرێت و جێبه‌جێ بکرێن. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ناوچه‌کانی ماده‌ی ١٤٠ که بڕیاربوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێم ریفراندۆمی تێدا بکرێت که نه‌کراوه‌و هه‌رێم یه‌کلایه‌نه جێبه‌جێی کرد. .
روابط آتیتان با ایران را پس از حل مسأله چگونه پیشبینی می‌کنید
په‌یوه‌ندی داهاتووتان له‌گه‌ڵ ئێران دوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان چۆن ده‌بینن؟
به وته‌ی مام جه‌لال ناکرێت جوگرافیا بگۆڕین و بۆیه هه‌میشه پێویستیمان به په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی ئێران هه‌یه.