امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ فیلیپ مۆرێل سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران کۆبۆوه

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ "فیلیپ مۆرێل" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران دیداریی کرد.

 "فیلیپ مۆرێل" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەمە ٢/١٠/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەری پەیوەندیەکان و راگەیاندن پێشوازی گەرمی لێکرا.

 فیلیپ مۆرێل بە پەرۆشەوە لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراقی پرسی و نیگەرانی وڵاتەکەی خستە روو لە پێشهاتەکان وە گووتی فەرەنسا زۆر بە جدی دەروانێتە بارودۆخەکە و هەر بۆیە دوای پرۆسەی رفراندۆم فەرەنسا هەوڵەکانی چرکردۆتەوە بۆ رێگرتن لە هەر کاردانەوەیەکی ناخوازراو لە لایەن عێراق  و وڵاتانی دراوسێ. و دووپاتی کردەوە کە فەڕەنسا  وەکوو دۆستێک سەیری کورد دەکات سەرەڕای ئەوەی کە داواکاری وڵاتەکەی بە دواخستنی پرۆسەی رفراندۆم جێبەجێ نەکرا، و دووپاتی کردەوە کە فەڕەنسا سوورە لەسەر یەکپارچەی خاکی عێراق و پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد.

 نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران وێرای سوپاس و پێزانینی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەو هەوڵانەی فەطەنسا بۆ رێگرتن لە دروست بوونی توندووتیژی لە ناوچەکە، دووپاتی کردەوە کە هەمیشە ئەو چاوە‌‌‌ڕوانییەمان لە فەڕەنسا و وڵاتانی دۆست هەبووە. و کورد چاوەڕوانە فەڕەنسا رۆڵێکی ئەرێنی ببینێ بۆ سەرکەوتنی گفتووگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و رێز بگرێت لە ئیرادەی گەلی کوردستان و لەو راستەیەدا هاوکار بێت.

Read کد خبر: 521

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی