امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ: ئێران چاوەڕێی ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەكات

نازم دەباغ داخستنی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەتاران رەتدەكاتەوە

شارپرێس: 
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران رەتیدەكاتەوە، كە بەرپرسانی ئێران داوای داخستنی نوێنەرایەتی هەرێمیان كردبێت‌و داوای گەڕانەوەی ئەویان بۆ هەولێر كردبێت.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران بەشارپرێسی راگەیاند "ئێران تەئكید لەسەر هەڵوێستەكانی پێشووی دەكاتەوەو پرۆسەی ریفراندۆم بەباش هەڵناسەنگێنێت".

نازم دەباغ ئاماژەی بەوەشكرد لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی وڵاتانی عێراق‌و ئێران‌و توركیادا باس لەوە كراوە، كە هەماهەنگی زیاتریان دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەی ریفراندۆم سەركەوتوو نەبێت.

سەبارەت بەداخستنی نوێنەرایەتی  هەرێم لە تاران‌و ناردنەوەی ناوبراو بۆ هەرێم لەلایەن ئێرانەوە، نوێنەری حكومەتی هەرێم باسی لەوە كرد، كە ئێران تا ئێستا هیچ كاردانەوەیەكی نەبووەو راشیگەیاند "لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئێرانی دیدارو كۆبوونەوەم هەبووەو هیچ هەواڵێكی لەو شێوەیە راست نییە، ئەوان جارێ‌ هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەكانی ریفراندۆم دەكەن‌و چاوەڕێدەكەن".

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دوو شەممە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، كە ئێران بەپرۆسەكە ناڕازییەو چەند دەنگۆیەكی راگەیاندنیش ئەوە بڵاوكردەوە، ئێران بەنیازی رەوانەكردنەوەی نوێنەری حكومەتی هەرێمە بۆ هەرێمی كوردستان.

 

Read کد خبر: 518

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی