امروز: هەینی 19 نیسان 2024 برابر با 19 نیسان 2024

نازم دەباغ لەگەڵ سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دیداریی کرد

 "نازم دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ "رۆنێ سی. ئێکۆرۆنێ" سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە تاران کۆبۆوە.

 "رۆنێ سی. ئێکۆرۆنێ" Rene C. Aquaroneسەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە تاران لەگەڵ خاتوو "کارا جانسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران   ئەمرۆ سێشەممە 12/09/٢٠١7 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

 "رۆنێ سی. ئێکۆرۆنێ" پرسیاری دەربارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد کە "نازم دەباغ"

بە وردیی وڵامی دایەوە و سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەستخۆشی لە نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانکرد بۆ ئەو زانیاریانەی کە ئاراستەیان کراوە.

 نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە وردی مەسەلەی ڕیفڕاندۆمی بۆ ڕوونکردنەوە و ڕایگەیاند کە سەرکرادیەتی کورد سوورە لەسەر ئەنجامدان و جێبەجێی کردنی ڕاپرسی و دوایی سەربەخۆیی و داوای لە یۆنامی کرد کە بۆ پشتیوانی لە نەتەوە زۆڵم لێکراوەکان دروست بووە، وەکوو هەمیشە هاوکاری و یارمەتی گەلی کورد بدەن و جارێکی¬ دیکە پشتیوانی لە گەلی کـورد بکەن.

 

Read کد خبر: 510

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی