امروز: 5شەممە 18 نیسان 2024 برابر با 19 نیسان 2024

نازم دەباغ بۆ خەندان: سنور داخستن دوایین بژاردەی ئێرانە-ە

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەتاران، رایدەگەیەنێت،  داخستنی سنور دواین بژاردەی ئێران-ە ئەگەر ھەڵوێست وەربگرێـت دژی ریفراندۆم، و ئێستا ھیچ بڕیارێکی لەو جۆرەی نییە.

نازم دەباغ بەخەندانی-ی راگەیاند، "ئێران ڕاستگۆترین دەوڵەت بووە، کە لەسەر پرسی ریفراندۆم، ھەڵوێستێکی وەک و خۆی بە ئێمە گەیاندووە، کە ئەنجام نەدانی ریفراندۆمە".

وتیشی، ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لە چوارچێوەی دەستووری ھەمیشەیی عێراق و ئەو رێککەوتنانەی کراون، لەنێوان ناوەند و ھەرێم پشتیوانی ھەرێم بکات.

"دەمێنێـتەوە سەر ئەوەی، ئێران ھەڵوێستی چی دەبێـت دوای ئەوەی لەگەڵ تورکیا رێککەوتووە، تائێستا ھیچ بڕیارێک نیە بۆ سنوور داخستن، بەڵام بەپێی لێکدانەوەی ئەو ھەڕەشانەی کە دەکرێن بەدڵنیاییەوە ئەگەر بیانەوێت رێگری بکەن لەراپرسی سنور داخستن بژاردەیەکە لە بژاردەکان" دەباغ وای وت.

نوێنەری ھەرێم لەتاران پێی وایە، ئێران بەبی تورکیا ھەنگاوی لەو جۆرە نانێت، "بەبڕوای من، ئێران ھەڵوێستی دەبەستێرێتەوە بە ھەڵوێستی بەغدا چ بۆ سنور داخستن چ بۆ دژایەتی کردن بێت".

جەختی کردەوە، دوا بژاردەی ئێران سنور داخستنە، لەھەڵوێست وەرگرتنی، "من پێم وانییە ئێران بە بێ تورکیا ئەوە بکات، بە دڵنیاییەوە ئێران ھەڵوێستی باشتر دەبێت لە تورکیا".

حەوتی مانگی (حوزەیران/شەش)، لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و ١٥ لایەنی سیاسی ھەرێم (جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی)  لە پیرمام بڕیاردرا رۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ئەمساڵ ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

بەپێی بڕیارەکە، ریفراندۆم لە ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانیش ئەنجام دەدرێت

Read کد خبر: 505

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی