امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

ڕوونکردنه‌وه‌ی نازم ده‌باغ له‌سه‌ر مانشێتێکی ئاژانسی فرانس پرێس AFP

"نازم  ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌سه‌ر دانانی مانشێتێک له ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌دات. 

"نازم  ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران  له‌سه‌ر دانانی مانشێتێک له ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP گوتی: به‌داخه‌وه وه‌رگێڕه‌که به پێچه‌وانه‌ی راستییه‌کان قسه‌کانی منی وه‌رگێڕاوه له‌وه‌ی که ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌کی تاکتیکییه و من لێره‌دا دووباره‌ی ده‌که‌مه‌ و له چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا هه‌ر وامکوتووه که ریفراندۆم کارتێکه و به مانای ئه‌وه‌یه که ڕێگایه‌که له ڕێگاکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد له عێراقدا و ده‌شیڵێمه‌وه هه‌ر کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت به خائینی داده‌نێم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ و بۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه. 

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی:  و له‌ هه‌مان چاوپێکه‌وتنیشدا دڵنیاییم داوه که گه‌‌لی کورد ئاماده‌یی هه‌یه بۆ فیداکاریی و قوربانیدان به درێژایی مێژوو و تا ئێستا و بۆ داهاتووش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی، بۆیه دڵنییاتان ده‌که‌م ناوه‌رۆکی قسه‌کانیشم له‌گه‌ڵ‌ ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP به تۆمارکراویی هه‌یه.  

Read کد خبر: 484

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی