امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 23 تشرینی دووەم 2024

ئێران ده‌رچه‌یه‌كی به‌نداوه‌كه‌ی سه‌ر زێی بچوك ده‌كاته‌وه‌

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران ئاشكراى ده‌كات، ئێران به‌ڵێنیداوه‌ كه‌ دواى پشووى جه‌ژن لیژنه‌ پسپۆڕییه‌كان كۆببنه‌وه‌ و ده‌رچه‌یه‌كى به‌نداوى "كۆڵه‌سه‌" له‌سه‌ر ئاوى زێى بچوك بكاته‌وه‌.

 

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌28 حوزه‌یرانى 2017، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند" له‌كاتى گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچوك هه‌وڵه‌كانمان خۆستۆته‌ گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى زێى بچوك بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان زیانان پێنه‌گات و به‌ پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان  و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌رێم و ئێران چاره‌سه‌رى كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچوك بكرێت".

 

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌یاند، بڕیاره‌ له‌ دواى پشوى جه‌ژنى ره‌مه‌زان لیژنه‌ پسپۆڕییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران دانیشتن و گفتوگۆبكه‌ن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچوك و به‌ پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به‌و ئاوانه‌ى كه‌ چه‌ند وڵاتێك ده‌بڕن كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

 

وتیشى، به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ڵینیانداوه‌ كه‌ ده‌رچه‌یه‌كى به‌نداوى "كۆڵه‌سه‌" له‌سه‌ر ئاوى زێى بچوك له‌ ناوچه‌ى سه‌رده‌شت بكاته‌وه‌.

 

له‌ 22 حوه‌زیرانى ئه‌م ساڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌شێكى ئاوى زێى بچوكى گرته‌وه‌ له‌ناوچه‌ى سه‌رده‌شت وكه‌ به‌نداوێكى لێدروست كردوه‌ و به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ زیان گه‌یاندن به‌ جوتیاران، كێشه‌ى ئاوى خواردانه‌وه‌ بۆ قه‌زاى قه‌ڵادزه‌ دروست بوو.

 

پێشتر نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران، ره‌خنه‌ى له‌ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى شارى قه‌ڵادزێ گرت و وتى، تا ئاوه‌كه‌ نه‌گیرایه‌وه‌ قسه‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ نه‌كرد.دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران ئاشكراى ده‌كات، ئێران به‌ڵێنیداوه‌ كه‌ دواى پشووى جه‌ژن لیژنه‌ پسپۆڕییه‌كان كۆببنه‌وه‌ و ده‌رچه‌یه‌كى به‌نداوى "كۆڵه‌سه‌" له‌سه‌ر ئاوى زێى بچوك بكاته‌وه‌.

 

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌28 حوزه‌یرانى 2017، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند" له‌كاتى گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچوك هه‌وڵه‌كانمان خۆستۆته‌ گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى زێى بچوك بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان زیانان پێنه‌گات و به‌ پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان  و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌رێم و ئێران چاره‌سه‌رى كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچوك بكرێت".

 

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌یاند، بڕیاره‌ له‌ دواى پشوى جه‌ژنى ره‌مه‌زان لیژنه‌ پسپۆڕییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران دانیشتن و گفتوگۆبكه‌ن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچوك و به‌ پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به‌و ئاوانه‌ى كه‌ چه‌ند وڵاتێك ده‌بڕن كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

 

وتیشى، به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ڵینیانداوه‌ كه‌ ده‌رچه‌یه‌كى به‌نداوى "كۆڵه‌سه‌" له‌سه‌ر ئاوى زێى بچوك له‌ ناوچه‌ى سه‌رده‌شت بكاته‌وه‌.

 

له‌ 22 حوه‌زیرانى ئه‌م ساڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌شێكى ئاوى زێى بچوكى گرته‌وه‌ له‌ناوچه‌ى سه‌رده‌شت وكه‌ به‌نداوێكى لێدروست كردوه‌ و به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ زیان گه‌یاندن به‌ جوتیاران، كێشه‌ى ئاوى خواردانه‌وه‌ بۆ قه‌زاى قه‌ڵادزه‌ دروست بوو.

 

پێشتر نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران، ره‌خنه‌ى له‌ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى شارى قه‌ڵادزێ گرت و وتى، تا ئاوه‌كه‌ نه‌گیرایه‌وه‌ قسه‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ نه‌كرد.

Read کد خبر: 471

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی