امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ: ئێران پێیباشە نەوتی هەرێم لەرێگەی وڵاتەكەیەوە هەناردەبكرێت

دواڕۆژ، هۆگر كەمال ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایدەگەیەنێت كە ئێران پێی باشە نەوتی هەرێم لە ڕێگای بۆرییەوە لەو وڵاتەوە هەناردەی بەندەرەكانی جیهان بكرێت، دەشڵێت "ئێران چاوەڕێی وەڵامی هەرێمە".

 "نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، بە "دواڕۆژ"ی وت "لێكگەیشتننامەیەك لە نێوان جێگری وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزیری نەوتی ئێران ئیمزا كراوە لە بارەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە، بۆ ئەوەی لەو وڵاتەوە هەناردەی بەندەرەكانی جیهان بكرێت".

 وتیشی: "ئێران داوایكردووە هەرێم وەڵامی بداتەوە، بۆ ئەوەی بزانێ‌ كێ ئەركی راكێشانی بۆرییەكە دەخاتە ئەستۆی خۆیی و رێكارەكانی ناردنی نەوتەكە چۆن دەبێت".

 ئاماژەی بەوەشدا: "لەگەڵ سەفیری توركیا كۆبوومەوە و پێموت كە ئەو پڕۆژەیە بیرۆكەی منە و رونكردنەوەم دانێ‌ لەسەر ئەوەی دژی كەس نیە و تەنها بیرمان لەوە كردۆتەوە جگە لە خەتی توركیا، ئێمە ئەو نەوتەی بە تەنكەریش لە رێگەی ئێرانەوە دەڕوات وابكەین مسۆگەرتر بێت و شەفافتر بێت و ئەمنیەتیشی زیاتر بێت، ئەویش لە رێگەی بۆرییەوە دەبێت".

نازم دەباغ، باسی لەوەشكرد: "رێگەیەكی نزیكمان هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە بە ئێراندا بڕواتە بەندەرەكانی جیهان، ئەویش بریتییە لە بەستنەوەی بۆری نەوتی (تەقتەق و سەرقەڵا) بۆ رێگەی پەروێزخان و قەسری شیرین كە لەوێوە بۆری نەوتی ئێران هەیە و تێكەڵا دەبێتەوە وەكو قۆناغی یەكەم".

 ئەوەشی خستەڕوو: "بۆ قۆناغی دووەم دەكرێت بڕیار لەوە بدرێت ئەو نەوتە بۆ كوێ‌ هەناردە بكرێت، حكومەتی هەرێمیش چاوەڕێی وەزیری سامانە سروشتییەكانی دەكات وەڵامی بداتەوە كە بڕی نەوتەكە و نرخەكەی دیاری بكات، بۆ ئەوەی ئێرانیش بەرنامەی خۆی پێشكەش بكات".

Read کد خبر: 461

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی