امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

نازم دەباغ: ڕێککەوتنی پێشوەختە لەنێوان ئێران و هەرێم لە بواری وزەدا هەیە

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی پێشوەختە لەنێوان ئێران و هەرێمدا کراوە لە بواری وزە و نەوتدا و لەئێستادا ئێران چاوەڕێی حکومەتی هەرێمە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.

"نازم دەباغ" لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی کاتژمێری "ئێن ئاڕ تی"دا ڕاشیگەیاند، "بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبێت بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای ئێرانەوە بگەیەنرێتە بەندەرەکانی خواروی ئێران و بەندەر ئەنزەلی و لەبری تانکەر نەوتی هەرێم لە ڕێگای بۆری ئێرانەوە هەناردە بکرێت".

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران وتیشی، "پەیوەندی ئێران و هەرێم گرنگە و هەردوولا پێویستیان بەو پەیوەندییە هەیە، بۆیە دەبێت پارێزگاری لەو پەیوەندییە بکرێت و هەردولا ڕێز لە بەرژەوەندییەکانی یەکتر بگرن".

وتەکانی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لە بەرنامەی کاتژمێری کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا بوو کە بەرنامەیەکی نوێی کەناڵەکەیە.

بەرنامەکە لەلایەن رۆژنامەنووس (مەریوان حەسەن)ەوە پێشکەش دەکرێت و هەر لە بەرنامەکەدا بەشێک لە هاوڵاتیان بەشێوەی ڕووبەڕوو و هەروەها بەشیكی تریان لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەشداردەبن و پرسیار لەمیوانەکانی بەرنامەکە دەکەن، جگە لەمانەش لە بەرنامەکەدا باسوخواسی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند بڕگەیەکی دیکە دەخرێنە ڕوو.

 

Read کد خبر: 456

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی