"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران،لە سه‌ر بانگهێشتی "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" سەردانی باڵیۆزخانەی میسری کرد و بەشداریی له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌دا کرد.
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، هاورێی لەگەڵ"سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران،لە سه‌ر بانگهێشتی "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" پارێزەریی بەرژەوەندییەکانی میسر لە تاران بە بۆنەی رۆژیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاتە، کاتژمێر ٧ی ئێوارێیرۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣/٧/٢٠١٦سەردانی باڵیۆزخانەی میسریان کرد لە تاران بۆ بەشداریکردن لەو بۆنەیەدا.
"خالید ئیبراهیم عه‌مارە" خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌و بۆنه‌یه‌دا و ئومێدی خواست کە سەردانەکان دووبارە بێتەوە.
هەر لە میانه‌ی ئەو سەردانەدا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دیدار و گفتووگۆی لەگەل هەندێک لە باڵیۆزی وڵاتانی بیانی له تاران کرد کە لەو بۆنەیەدا ئامادەبوون.