امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ بۆ رووداو: وەڵامی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران نەرم و دۆستانەیە

رووداو- هەولێر /لەلایەن سەرباز سیامەند 2/7/2016:"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایدەگەیێنێ: "هەڕەشەکانی سەردار سەلامی پەیامی فەرمی ئێرانە، بەڵام بەرپرسانی ئێران بەمنیانگوت، مەبەستمان هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکوو مەبەستان ئەو لایەنانەیە هێرشەکان ئەنجام دەدەن."

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بە (تۆڕی میدیایی رووداوی) راگەیاند: "ناکرێت بڵێین هەڕەشەکانی سەردار سەلامی هی ئێران نییە، چونكە سەردار سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانە. بەیانەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی سەردار "حوسێن سەلامی"یە. زمانی بەیاننامەكە دۆستانەیە و هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر بەردەوامی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ ئێران دەكاتەوە."

"نازم دەباغ" زۆرتر گوتی: "خۆم سەردانی بەرپرسانی ئێرانم کردووە و سەبارەت بە هەڕەشەکانی سەردار سەلامی لەگەڵیان کۆبوومەتەوە. ئەوان گوتیان مەبەستمان هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکوو مەبەستمان ئەوانەیە کە هێرشەکان ئەنجام دەدەن."

ناوبراو گوتیشی: "بەیانەكەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەی ئەو قسانەیە كە سەردار سەلامی كردوونییەتی. بەیانەكەی حكوومەتی هەرێم بەراورد بە قسەكانی ئەو، نەك هەر نەرمە، بەڵكو زۆر نەرمترە. هەرێمی کوردستان لەم بەیاننامەیەدا داوایکردووە بەردەوامی بە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بدرێت."

Read کد خبر: 420

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی