همدڵی، مه‌یسه‌م سالخورده: بارودۆخی عێراق، وه‌کو وڵاتیک که دوای رووخانی سه‌دام و حزبی به‌عس، سه‌رده‌مێکی پڕ له ئاڵۆزی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی سیاسی هێزێکی نوێ به‌ناوی داعش، تووشی ئاڵۆزی زیاتر بووه. له کاتێکدا که حکومه‌ته‌که‌ی "نوری مالکی" سه‌رقاڵی دانانی بنه‌ما سیاسییه‌کانی وڵات بوو و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش ببووه شوێنی کێشه قه‌ومی و سیاسییه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کان، به‌ره‌وپێشچوونی له‌ناکاوی داعش، عێراقی کرده یه‌کێک له پڕقه‌یران‌ترین شوێنه‌کانی جیهان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه و له کاتێکدا که حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و حکومه‌تی "حه‌یده‌ر عه‌بادی" تووشی کێشه‌و ئاڵۆزییه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باکووری ئه‌م وڵاته، هێمنی و ئاسایشی زیاتری هه‌یه. ئه‌مه‌ش وایکرد پێشمرگه‌کانی کورد زیاتر و باشتر دژی داعش بوه‌ستنه‌وه و به‌رگری بکه‌ن. له‌م نێوانه‌دا رۆڵی ئێران که ٦٠٠ کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش‌دا به‌رچاو و گرنگ بووه و هه‌یه.
جگه له هاوکاری له شه‌ڕی دژی داعش، ئێران و هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ربڵاویان هه‌یه. له کاتێکدا که له ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندن باس له سه‌فه‌ری "مه‌سعوود بارزانی" و وه‌فدی سیاسی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران ده‌کرێت، وتووێژێکمان کرد له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئێران.
وادیاره دوای سه‌رهه‌ڵدانی له‌ناکاوی داعش له مانگی ٤ی ٢٠١٣ و دوای پاشه‌کشه‌ی سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی داعش هێرشی کردبووه سه‌ر، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌هێزتر بوو. له‌م ناوچانه‌دا سه‌رکه‌وتنه باشه‌کانی پێشمه‌رگه، سه‌رکه‌وتنی سیاسی هه‌رێمیشی به‌دوای خۆیدا هێنا. رای ئێوه چییه؟
داعش بارودۆخێکی نوێی له عێراقدا هێنایه ئاراوه. هێرشی داعش بۆ شاره‌کانی فه‌لوجه، ئه‌نبار، موسڵ، که‌رکووک و ناوچه‌کانی دیکه، کشانه‌وه‌و پاشه‌کشه‌ی سوپای عێراقی لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به خوشحاڵییه‌وه توانییان به که‌مترین چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌داو هێزه‌کانی داعش دووربخه‌نه‌وه.
ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت له رووی مێژوویی و بنه‌ماوه، به‌شێکن له خاکی هه‌رێم. ئه‌و ناوچانه بوون که چه‌ندین ساڵ پێشتر حزبی به‌عس له هه‌رێم جیای کردبوونه‌وه. له بارودۆخی نوێ‌دا ئه‌م ناوچانه به "ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ر" ناسراون. هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌کان توانییان ناوچه‌ی زیاتریش بگرنه‌وه. ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه بارودۆخێکی نوێی هێنایه ئاراوه‌و سه‌ره‌تایه‌کیش بوو بۆ کشانه‌وه‌ی داعش له ناوچه داگیرکراوه‌کان.
له هه‌واڵه‌کاندا هاتبوو که پێشمه‌رگه‌کان له ناوچه‌ی نه‌ینه‌واش ئاماده‌بوونێکی به‌رچاویان هه‌یه و به ئازادکردنی ٩ دێهاتی داگیرکراو، سه‌ره‌تایه‌ک دروست بووه بۆ ئازادکردنی نه‌ینه‌وا.
سه‌باره‌ت به نه‌ینه‌وا، موسڵ و ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، تاڕاده‌یه‌ک هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی هاوکارن بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ، له‌م په‌یوه‌ندییه‌شدا پێشمه‌رگه‌کان توانییان چه‌ندین دێهات ئازادبکه‌ن و پاشه‌کشه‌یان به داعش کردووه و چاوه‌ڕوانی ئازادکردنی نه‌ینه‌واین.
یه‌کێک له راوێژکاره‌کانی ئاغای بارزانی باسی دۆزینه‌وه‌ی نامه‌یه‌کی سێکرێتیان کردووه که تیایدا ئه‌لبه‌غدادی باس له کشانه‌وه‌ی داعش بۆ لیبیا ده‌کات، سه‌باره‌ت به راستی و دروستی ئه‌م نامه راتان چییه؟
من له راگه‌یاندنه‌کاندا بیستم و راسته‌وخۆ ئاگاداری نیم. به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی بزانم یه‌کێک له راوێژکاره‌کان ئه‌مه‌ی وتووه و سه‌رچاوه‌که‌ی ناسراوه. ئێستا ده‌بێت بزانین ده‌قی نامه‌که چییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئێستا راستییه‌ک له عێراقدا ده‌بینین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که داعش رۆژ له‌دوای رۆش تووشی شکست له ناوچه جیاوازه‌کان ده‌بێت و له زۆربه‌ی ناوچه‌کاندا له پاشه‌کشه‌دایه.
سه‌باره‌ت به هه‌رێم باسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و به‌ڕێوه‌چوونی رێفراندۆم که له لایه‌ن ئاغای بارزانییه‌وه له ٢٠١٤ باسکرا، باسی بنه‌ڕه‌تییه. وادیاره ئه‌مه له‌و بابه‌تانه‌یه که خواستی دراوسێکان وه‌کو ئێران و تورکیا نییه. له کاتێکدا که ئیسراییل به شێوه‌یه‌ک پشتیوانی لێکرد. ئه‌م خواسته له چ قۆناغێکدایه؟
وادیاره کورده‌کان له‌م باره‌وه، جۆرێک دوودڵییان هه‌یه. باسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له ئارادا نییه، چونکه ئێستاش ئێمه هه‌مانه. باسی سه‌ربه‌خۆیی و رێفراندۆم بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسه. به گشتیی ناکرێت ئه‌م مافه له خه‌ڵک زه‌وت بکرێت، هیچ کوردێک نییه که ئه‌مه‌ی نه‌وێت و ئاواتی ئه‌وه‌ی نه‌بێت که چاره‌نوسی کورده‌کان له‌ده‌ست خۆیاندا بێت. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی کوردستان، ده‌بینین که کوردستان هیچکات دابه‌ش نه‌بوو به‌ڵكوو یه‌ک جوگرافیا بووه و ورده ورده دابه‌ش کراوه و حکومه‌ته‌کانی عوسمانی و عه‌باسی و سه‌فه‌وی، ته‌نانه‌ت دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیی، بوونه هۆی دابه‌شبوونی کوردستان به‌سه‌ر دوو به‌شی کوردستانی عێراق و سوریا. ئه‌م بابه‌ته، لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه. به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی که ئێستا که ئێمه ئه‌م باسه ده‌که‌ین به‌و مانا نییه که هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌دوای سه‌ربه‌خۆییه‌وه بین. به‌ڵام باسی ئه‌وه‌یه که رێفراندۆمێک بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانینن خه‌ڵکی کورد چی‌یان ده‌وێت. که به‌نده به چه‌ند هۆکارێکه‌وه و ده‌بێت بارودۆخه‌که‌ی ئاماده بکرێت، که تا ئێستا ئاماده نه‌کراوه که بتوانین رێفراندۆم به‌ڕێوه به‌رین و بزانین کورده‌کان چی‌یان ده‌وێت.
ئه‌م بارودۆخه که باسی ده‌که‌ن چییه؟
ئێمه ناتوانین له ناوچه‌یه‌کدا سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نین که دراوسێکانمان په‌سه‌ندی نه‌که‌ن و دوژمنی بکه‌ن له‌گه‌ڵی. دراوسێکانی ئێمه، ئێران، تورکیا، سوریا و ته‌نانه‌ت حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق. بمانه‌وێت هه‌ر کارێک بکه‌ین ده‌بێت به دانوستان و وتووێژ و رێککه‌وتن بێت، تاوه‌کو بتوانین دراوسێی باش بین بۆ یه‌ک.
به گشتیی وادیاره حکومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌ت له ئاستی سه‌رکردایه‌تی‌دا به باشی توانیویه‌تی کێشه ناوخۆییه‌کان و بڕێک کێشه‌ی ناوه‌کی خۆی چاره‌سه‌ر بکات. حزبه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکرات سه‌ره‌ڕای جیاوازی سیاسی، توانیویانه له سه‌رکردایه‌تی‌کردنی هه‌رێمدا، رۆڵی خۆیان بگێڕن.
به‌ڵێ وایه. به‌ڕاستی سه‌رکردایه‌تی کورد سه‌ره‌رای هه‌موو کێشه‌و گرفته‌کان توانی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت که بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێم به باشی نیشانی ده‌دات.
کورده‌کان له ناوچه‌کانی دراوسێی هه‌رێمیش هه‌ن؛ له سوریا و ئێرانه‌وه بگره تاوه‌کو تورکیا. له بارودۆخێکدا که هه‌رێم ئه‌م مافه بۆ کورده‌کانی عێراق به ره‌وا ده‌بینێت که له بارودۆخێکی فیدراڵ‌دا چاره‌نوسی خۆیان دیاری بکه‌ن، هه‌ڵوێستی هه‌رێم سه‌باره‌ت به کوردی ناوچه‌کانی دیکه چییه؟
ئێمه له چوارچێوه‌ی عێراقدا قسه‌کانی خۆمان ده‌که‌ین و خواسته‌کانمان باس ده‌که‌ین. ئێمه هیچکات نه‌مانوتووه "کوردستانی گه‌وره"، به‌ڵكوو ده‌ڵێین "کوردستانی عێراق". بابه‌تی کورده‌کانی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆیان و خۆیان بڕيارده‌رن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی که وه‌کو کێشه له نێوان هه‌رێم و پ.کا.کا له‌سه‌ر شنگال و کۆبانی هاته ئاراوه و بابه‌تی له‌م جۆره، ئایا نابێته هۆی لاوازبوونی کورده‌کان به گشتیی و به‌هێزتربوونی داعش؟
به‌ڵێ، به گشتیی ئه‌م کێشانه ئاسه‌واری نه‌رێنی ده‌بێت و له کاتێکدا که دوژمنێکی هاوبه‌ش به‌ناوی داعش بوونی هه‌یه، ده‌بێته هۆی لاوازبوونی به‌رگری. به‌ڵام به گشتیی پێموایه ئه‌م بابه‌تانه لاوه‌کین و به درێژایی کات، به‌رده‌وام نابن و چاره‌سه‌ر ده‌بن.
تورکیا له هه‌مان سه‌ره‌تای دروستبوونی داعشه‌وه، هه‌ڵوێستی جیاواز و ته‌نانه‌ت دژبه‌یه‌کی گرت. له کاتێکدا که سه‌ره‌تا باسی رووبه‌روونه‌وه‌ی داعشی ده‌کرد، به‌ڵام دواتر هاوکاری تورکیامان بۆ داعش‌مان بینی. هه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌سه‌ر تورکیا و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردۆغان چییه؟
هه‌روا که پێشتر باسم کرد سه‌باره‌ت به داهاتووی سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له ناوچه‌و سه‌باره‌ت به داعش، دڵخۆش نیم. له لایه‌کی دیکه‌وه شه‌ڕی چه‌کداری له‌گه‌ڵ کورده‌کانی خۆی له کاتێکدا له سنووره‌کانماندا داعش بوونی هه‌یه، هیچ شتێک جگه له شه‌ڕ و شه‌ڕی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه. پێموایه به دانوستان کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. بابه‌تێکی دیکه سیاسه‌تی تورکیایه سه‌باره‌ت به داعش. راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که دائش بێ پشتیوانی‌کردنی بڕێک له هێزه‌کان نه‌یده‌توانی ئاوه‌ها به‌ره‌وپێش بچێت و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به‌شێکی زۆر له عێراق داگیربکات. داعش خۆ له ئاسمانه‌وه نه‌هاتووه و له ناوچه‌یه‌که‌وه هاته ناوه‌وه و هه‌روه‌ها پشتیوانی ده‌کرێت، و به پێی ئه‌و شته‌ی له راگه‌یاندنه‌کاندا باس ده‌کرێت، له پشتیوانی‌کردنی داعش‌دا ناوی وڵاتانێک وه‌کو عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر، ئیمارات و تورکیا ده‌بیندرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه و به بڕوای من، داعش ئاکامی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵه‌ی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌که به تایبه‌ت سه‌رده‌می ئاغای مالکی بووه. له راستیدا ئه‌و بارودۆخه‌ی داعشی پێکهێنا، ئه‌گه‌ڕ چاک نه‌کرێت و له‌ناو نه‌چێت، داعش‌یش له‌ناو ناچێت. له‌وانه‌یه لاواز بێت، به‌ڵام له‌ناو ناچێت.
هه‌ڵوێستی هه‌رێم سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی به‌غدا و مانگرتنی موقته‌دا سه‌در و رووداوه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز چییه؟
هه‌ڵوێستی هه‌رێم هه‌میشه پاراستنی هێمنی و ئارامی به‌غدا و عێراق بووه، بابه‌ته‌که هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵه‌یه که باسم کرد. له راستیدا حکومه‌تی عێراق ده‌بێت به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو نه‌ته‌وه‌و لایه‌ن و گروپه‌کانی عێراق بکات. بابه‌تێکی دیکه گرنگی چاکسازییه، که پێویستیی ئێستای حکومه‌تی عێراقه تاوه‌کو له‌م رێگایه‌وه بارودۆخی ژیان و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی عێراق باشتر بێت. بابه‌ته‌کانی به‌غدا په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه هه‌یه و ئێمه وه‌کو هه‌رێم به‌رده‌وام خوازیاری ئارامی و هێمنی و چاکسازی حکومه‌تی عێراق بووین. له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌رێم به‌رده‌وام به‌دوای خواسته‌کانی خۆیه‌وه بووه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا. ده‌ستووری عێراق، مافی کوردی به فه‌رمی په‌سه‌ند کردووه و ناوه‌ندی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیشی دیاری کردووه.
یه‌کێک له بابه‌ته باسکراوه‌کان، باسی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمه که دوای پاشه‌کشه‌ی داعش له ناوچه‌ی که‌رکووک، هه‌رێم ئه‌م مافه‌ی بۆ خۆی به ره‌وا بینی که راسته‌وخۆ نه‌وت بفرۆشێت، رای ئێوه چییه؟
به‌ڵێ، یه‌کێک له بابه‌ته‌کانمان یاسای نه‌وته. یاسای نه‌وت پرۆژه‌که‌ی ئاماده کراوه و بڕیار بوو له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت به‌ڵام تا ئێستا حکومه‌تی عێراق مۆڵه‌تی نه‌داوه په‌سه‌ند بکرێت. کاتێک ئه‌وه یاسایه په‌سه‌ند بکرێت، بابه‌تی ئابووری و بابه‌تی نه‌وت، چاره‌سه‌ر ده‌بێت. هه‌نگاوه‌کانی هه‌رێم به پێی ئه‌و یاسایه ئه‌نجام ده‌درێت. له دوو ساڵ پێش ئێستاوه که حکومه‌تی ناوه‌ندی بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی، ئێمه ناچارین بۆ دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی، بیر له هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له رێگای ئێران و تورکیاوه بکه‌ینه‌وه، تاوه‌کو بودجه‌ی هه‌رێم دابین بکرێت.
واتا نزیکه‌ی دوو ساڵه که ئه‌و ١٧%ه‌ی له بودجه‌ی عێراقدا بۆ هه‌رێم دانراوه، بڕاوه؟
به‌ڵی، نه ته‌نها ئه‌و ١٧%ه، به‌ڵکوو مافی پێشمه‌رگه‌کان که ده‌بینین چۆن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش‌دا فیداکاری ده‌که‌ن و تا ئێستا زیاتر له ١٥٠٠ شه‌هیدیان داوه، بڕاوه. به شێوه‌یه‌ک که بڕێک له هاوپه‌یمانه‌کان، پێداویستییه‌کانی ئێمه دابین ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ یارمه‌تییه‌ک له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به هه‌رێم ناگات.
ئاغای بارزانی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "زمان"ی تورکیا له ٢٠١٣ باسی رۆڵی سه‌ردار سلێمانی کرد له شه‌ڕی داعش و ئێوه‌ش له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به پیاوی یه‌که‌می رۆژهه‌ڵاتی ناوین ناوتان هێنا. رۆڵی گرنگی ئێران و سوپای قودس به تایبه‌ت له قۆناغی ئابڵۆقه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن داعشه‌وه چۆن ده‌بینن؟
به‌ڵێ، چه‌ند رۆژ پێش ئێستاش ئاغای نه‌چیرڤان بارزانی باسی رۆڵی ئه‌رێنی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رپرسانی ئێرانی کرد له‌و قۆناغه‌دا. هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌یناتوانی پشتیوانی له ناوچه‌که بکه‌ن، به‌ڵام یارمه‌تییه‌کان و هاوکارییه‌کانی ئێران له کاتێکدا که هه‌رێم له قۆناغێکی هه‌ستیاردا بوو، توانی وره‌ی پێشمه‌رگه به‌رزبکاته‌وه تاوه‌کو بتوانن پشتیوانی له هه‌رێم و ئه‌و ناوچانه بکه‌ن که له لایه‌ن داعشه‌وه هێرشی کرابووه سه‌ر. دوای ئه‌و قۆناغه‌ش، ئێران و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان یارمه‌تی زۆریان به پێشمه‌رگه گه‌یاند. هه‌رێم به‌رده‌وام گرنگی رۆڵی ئه‌رێنی و به‌شداری سودمه‌ندانه‌ی ئێران و به تایبه‌ت سه‌ردار سلێمانی له دژایه‌تیکردنی داعش، باسکردووه، هه‌م بۆهه‌رێم و هه‌م بۆ عێراق به گشتیی. رۆڵی ئه‌رێنیی ئێران له دژایه‌تی داعش، به‌رچاو و گرنگه.
ڕۆژنامەی همدڵی، لاپه‌ڕه‌ی سیاسه‌ت، ساڵی دووهه‌م، ژماره ٣٣٦، دووشه‌مه ١٧ خوردادی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، لاپه‌ڕه‌کانی ١ و ٣.