"نازم دهباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ دکتۆر "حمیدرەزا خوڕهم خورشید" سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین" کۆبۆوه.
لە دوای بانگهێشتێکی فەرمی لە لایەن زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین" (دانشگاه علوم بهزیستی و توانبخشی) ئەمرۆ سێشهممه ٢٧/١٠/٢٠١٥ "نازم عومهر دهباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران هاوڕێی لەگەڵ "سۆران عهلی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگهی نوێنەرایهتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئهم زانکۆیەیان کرد و لە لایەن هەریەک لە دکتۆر "حمیدرەزا خوڕهم خورشید" سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین"، دکتۆر "محهمهدعهلی موحسدنی پهندپێی" بەڕێوبەریی کاروباریی نێودەوڵەتی زانکۆکە و ههروهها دکتۆر "کەمال وەیسی" پێشوازییان لێکرا.
سەرەتا دکتۆر "حمیدرەزا خوڕهم خورشید" سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین" دوای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە باسێکی بەشەکانی زانکۆکەی کرد و ئەو پەیوەندییانەی هەیانە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و وتیان بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە دەربەدەر وکەمئەندام زۆربوون و چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ لێقەوماوان و دوبارە توانابەخشین پێیان ئەرکێکی پێویستە.
دکتۆر خوڕهم خورشید ئامادەی زانکۆکەی نیشاندا لە بواری ڕاهێنانی لایەنی پەیوەندیدار لە چۆنییەتی چاودێری و خزمەتکردنی لێقەوماوان و کەمئەندامان بۆ دوبارە ئاسایی کردنەوەی ژیانیان. هەروەها زانکۆکەیان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە ئاستی ماجستێر و دکتۆرا لەو بوارەدا.
"نازم دهباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە لای خۆیەوە سوپاسی سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین"ی کرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.