امروز: هەینی 18 ت یەکەم 2024 برابر با 18 تشرینی یەکەم 2024

وتووێژی ئاژانسی ئیتاڵی "ھەواڵی ژێئۆپۆلیتیک" Notizie Geopolitiche لەگەڵ "نازم دەباغ"

ئاژانسی ئیتاڵی "ھەواڵی ژێئۆپۆلیتیک" Notizie Geopolitiche لەگەڵ "نازم دەباغ" وتووێژێکی ئەنجامداوە کە دەقی وڵامەکانی بەڕێزیان بە تەواوی لە خوارەەوە ھاتووە و دەقی تەواوی وتووێژەکەش بە زمانی ئیتاڵی لە خوارەوەی دەقە کوردییەکەدا ھاتووە:

 من لێرەدا وەکو "نازم دەباغ" ڕایەکانی خۆم دەڵێم و نەک تەعبیر لە ڕای حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

1ـ کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم دوو لایەنە یەکیان دەستکاری و پێداچوونەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمە وە ئەوی تر درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی ھەرێمە بۆ جارێکی کە. ھەڵبژاردنەوەی سەرۆک کێشەیەکی یاساییە و دەبێت بۆ جارێکی کە بە یاسا چارەسەر بکرێت ئەم بابەتە درێژە دەکێشێت چونکە تا وەکوو ئێستاکە ھیچ جۆرە سازانێک بەدی ناکرێت جگە لەو پێشنیارەی چوار لایەنە کە رۆژ پێنج شەممە (١٧/٩/٢٠١٥) پێشکەشیان کرد کە لە دوو پێشنیار خۆی دەبینێتەوە یەکەمیان بە کۆمەڵێک دەسەڵات سەرۆک لە پەرلەمان ھەڵدەبژێرێت و دووەمیش لە ناو جەماوەر بەڵام دەسەڵاتەکانی زیاتر پرۆتۆکۆڵی دەبێت. وا دیارە برادەرانی پارتی پێشنیارەکانیان وەرگرتووە کە دیراسەی بکەن و لە دوای جەژن لە کۆبوونەوەی داھاتوو ڕای خۆیان دەربرن. ئەمە لایەنێکی کێشەی سەرۆکی ھەرێمە و بەشی دووەمی کێشەکەش ئایا جەنابی کاک مەسعود دەتوانێت بۆ جارێکیتر خۆی ھەڵبژێرێتەوە یان نا، ھەر چەندە بە بڕوای من بۆ درێژکردنەوەی دوو ساڵ گرفت نەبێت بەڵام بۆ داھاتوو چەند جارێکی تر کێشە دروست دەکات.

 

ئەگەر سەیری شێوەی بیرکردنەوەی لایەنەکان بکەیت ئەمرۆکە ئەوە بەدی ناکەی زوو چارەسەر بکرێت، خۆ ئەگەر بڕوا بوون بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و پرۆسەی دیموکراتی بەھێز بێت و سازانیان بوێت بە دڵنیاییەوە دەبێت درێژە نەکێشێت و بەزوویی چارەسەر بکرێت.

 

گەلی کورد ئەمرۆکە گرفتاری قەیرانی جۆراوجۆر و کوشندە بووە ھەر وەکوو چۆن دەگوترێت سەرۆکی ھەرێم گرنگە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان خۆ بەھەمان شێوە ھەنگاونانیش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان گرنگە، ناکرێت ھیچ کامێکیان بکرێتە قوربانی ئەوی تر.

 

پێویستە بەرژەوەندیەکانی گەل و نیشتمان لە سەرووی ھەموو بەرژەوەندیەکانی کەس و حزب بێت.

 

لێرەدا ئەوەی کە پێویستە بوترێت بە بروای من کەس لاری نیە لە جەنابی کاک مەسعود وەکوو تێکۆشەر و کەسایەتیەکی ناسراوی کورد، تەنھا بابەتەکە لێرەدا پەیوەندیی بە یاسا و دەستاودەست کردنی دەسەڵاتەوە ھەیە، نەک کەسایەتیەکی وەکوو کاک مەسعود بارزانی.

 

 

 

2ـ ئەم پرسیارە تایبەت بە یەکیتی یە، دیارە بەبڕوای من کە ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانم، پێم وایە یەکیتی ئەوکات دەرکی بە زەرورەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کرد و لە ئەنجامدا قوربانیشی دا بەشێک لە جەماوەرەکەی لە دەستدا و بەداخەوەش ئەو رێکەوتنەش وەکو خۆی جێبەجێ نەکرا، تەنھا ئەوە نەبێت کە سەرۆکی ھەرێم بە یاسا ماوەکەی بۆ دوو ساڵ درێژ کرایەوە. ئەم جارەیان یەکیتی نایەوێت تەنھا بێت چونکە حکومەتی ھەرێم ئەوکات تەنھا یەکیتی و پارتی بوو، بەڵام ئەمرۆکە حکومەتێکی بنکە فراوانە و لەسەر بنەمای رێکەوتنی شەرەفی نێوان پارتی و گۆران دامەزراوە.....!!

 

 

 

3ـ ئەوەی بەندە وەکو نوێنەری حکومەتی ھەرێم پێی ئاگادار بم و لە نزیک ئەو سەرچاوانەی کە لە شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بێت، خۆشم لە ھەندێ شاند بەشدار بووم. رای کۆماری ئیسلامی ئێران- حاجی قاسم سلیمانی ئەوە بووە کە ئاسایش و ئەمنیەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگە و پێویستە پارێزگاری لێ بکرێت، بۆیە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو ھەرێم و لایەنەکان پێویست و گرنگە و ئومێدیان خواست کە رێز لە ئیرادەی یەکتری بگیرێت و نابێت ھیچ لایەنێک لە کەسایەتی و رابوردووی یەکتر کەم بکاتەوە و بەلای ئێرانیەکانەوە شکاندنی کەسایەتیە تێکۆشەرەکان خەتی سوورە چونکە ئەوانە سەروەری رابوردووی ھەمووتانە، دیارە ناوی ھەموو کەسایەتیەکان ھاتووە لەوانەش جەنابی کاک مەسعود، ھەروەھا بروایان وایە بە سازان و رێز لە یەکتری گرتن دەکرێت بگەنە رێککەوتن و دژی خۆ فەرزکردن و سەپاندنن.

 

حکومەتێکی بنکە فراوان سازانی دەوێت، ئەوان تا وەکو ئێساتاکە خۆیان ساغ نەکردۆتەوە کەلە ھیچ کەس پشتیوانی بکەن. دوا جاریش شاندی ئێرانی تەنھا گوێیان گرتووە و تاکیدیان لەسەر راکانی خۆیان کردۆتەوە بە سازان کێشەکان چارەسەر بکرێت و لەگەڵ یەکپارچەیی عێراق و ھەرێمی کوردستانن.

 

 

 

4ـ دیارە بەرێز ئاری ھەرسین بۆ خۆی ئازادە ھەر رایەکی ھەبێت، بەڵام ئەگەر سەیری راکانی بکەیت ئەمە پێچەوانەی رای کاک مەسعودە کە فەرمووی ھەرچی بیەوێت کوردستان پارچەپارچە بکات جێگای نابێتەوە.

 

دووەم دەکرێت پرسیارێکی لێ بکەین ئێمەی کورد گلەی لە وڵاتان دەکەین کە کورستانیان کردۆتە چوار پارچە، ئەی ئەم جارە گلەیی لە کێ بکەین کە بەشێک لە کوردستان دەکاتە سێ پارچە .....

 

کەس شانازی بە رابووردووەوە ناکات کە شەری ناوخۆ دوو ئیدارەیی لێ کەوتەوە، خۆ ئەگەر کاک ئاری ھەرسین پێی باش و خۆشە ئەمە پەیوەندی بە خۆی و ھەڵوێستی پارتەکەیەوە ھەیە لەسەرئەو رایە.

 

 

 

5ـ دیارە کوردی تورکیا ئەمرۆکە بەشێکە لە تورکیا و چەندین سالە خەباتی چەکداری دەست پێ کردووە و لە چەند قۆناغێکدا بە تایبەت لە زەمانی تورکوت ئۆزال و بەرێز مام جەلال بۆ یەکەم جار باس لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری ئاشتیانە لە نێوان کورد و تورکیا دەستی پێ کرد، ھەڵبەتە لە ساڵی ١٩٨٦ تاکو ئەمرۆکە زیاتر لە (٢٥) جار ھێرشی سەربازی لەلایەن سوپای تورکیاوە کراوەتە سەر پەکەکە و کورد.

 

ئەنجامەکەی سێ ساڵ پێش ئەمرۆکە جارێکیتر پرۆسەی ئاشتی دەستی پێکردەوە لەسەر بنەمای کۆمەڵێ بەڵێن و پەیمان کە ئەردۆغان بە کوردی دا و کاک مەسعود بارزانی و مام جەلالیش پشتیوانیان لێکرد.

 

لێرەدا پرسیار ئەوەیە کاتێک پەکەکە و کورد پابەندی شەر وەستان بوون حکومەتی تورکیا چی جێبەجێ کرد؟ لەو سیاسەتە کێ لە دەوڵەتی تورکیا بەرپرسیارە؟ خۆ ئەگەر باس لە کوشتنی دوو پۆلیس دەکرێتەوە ئەدی بۆ باس لە کوشتاری (سرووچ) ناکرێت کە دەیان ھاوڵاتی سیڤیل و ژن و منداڵ شەھیدکران. ئەگەر پرۆسەی ئاشتیەکە لەسەر بنەمایەکی پتە و یاسای بوایە پێم وایە نەدەکرا ئەم دوو روداوە بکرێتە بەھانە و شەرێکی لێ ھەڵ بگیرسێت، کە تاوەکو ئەمرۆ بە سەدان کەس لە ھەر دوولا بکوژرێت.

 

بەندە ھەم کوشتنی پۆلیسەکان مەحکوم دەکەم و ھەم کوشتارگاکەی سرووچ. بۆیە لێرەدا ئەوەی بریاری شەری سەرتاسەری دا ئەردۆغان و تورکیایە نەک کورد لە تورکیا، جارێکی کە لەدوای خەسارەتێکی زۆر دەبێت بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، بۆیە تا زووە و زەرەر کەمتر بێت باشترە کێشەکان بە ئاشتی چارەسەر بکرێت و بگەرێنەوە سەرمێزی گفتوگۆ.

 

 

 

6ـ ئەم جۆرە قسانەی کە تا پەکەکە لە ناو نەبەن واز ناھێنن، رژێمە پێشوەکانی عێراق ھەمیشە لەم جۆرە قسانەیان دەکرد، تا ئەوەی شکستێکی گەورە لە ئەنجامی رێککەوتنی جەزائیر رویدا، ھەرچی کورد بوو چەکی فرێدا و زۆریش ئاوارە بوو تا ئەوەتا دەبینین کە جەنابی مام جەلال و کاک مەسعود بە بریاری ێدام ئاو و خاکی عێراقیان لێ حەرام کرا، بەڵام بەردەوام بوون لە خەبات و یەکێکیان بووە سەرۆک کۆماری عێراق و ئەوی تریان بوو بە سەرۆکی ھەرێم .....

 

 

 

7ـ پێم وایە ئەم جۆرە پەیوەندیانە سروشتی یە بە مەرجێک رێز لە یاسا و دەستور بگیرێت. تەنھا ئەم پەیوەندیانە تایبەت نییە بە یەکیتی نیشتمانی کوردستان، چەندین رێکخراو و پارتیتری کوردی تورکی

 

 و سوریتر پەیوەندیان ھەیە لەگەل یەکیتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کورستان.

 

لە چوارچێوەی نەتەوەیی ناکرێت رێز لە لایەنە سیاسیە کوردیەکان نەگیرێت، تەنھا خاڵی گرنگ ئەوەیە کە دەست لەکاروباری وڵاتەکە و پارتەکە وەر نەدرێت، پێویست دەکات کێشەکانیان لە چوارچێوەی دەستوری وڵاتی خۆیان چارەسەر بکەن لەرێگای ئاشتی و وتووێژدا.

 

 

 

8ـ ھەڵبژاردنی پێش وەختی تورکیا لە (١/١١/٢٠١٥) روداوێکی تازە دەبێت، پێش بینی دەکەم جارێکی تر (ھەدەپە) دەنگی باشتر بھێنێت، چونکە ئەم شەرەی (ئاکەپە) ھەڵی گیرساند سۆزی نەتەوەیی کورد زیاتر دەکات بۆ (ھەدەپە)، وە لە ھەمان کاتدا ئەوانەی لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی و گفتوگۆدا بن رای زیاتر بەدەست دێنن.

 

 

 

9ـ بەڵێ راستە ئەوانیش وەکو ھەموو پارتەکانیتری کوردی سوریا کە ئاوارەیان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان ھەر وەک لە سنووری دھۆک و ھەلێر و سلێمانی نووسینگە و نوێنەرایەتیان ھەیە.

 

 

 

10ـ بەرێز سالح مسلم وەکو ھەموو سەرکردەکانیتری کورد باسی لە خەون و راستیەکانی داخوازی گەلی کورد کردووە کە پێویستە لەم قۆناغەدا تەنھا بەدوای مافە رەواکانی گەلی کورد بێت لە چوارچێوەی یاسا و دەستوری وڵاتەکەی. دیارە ئەمرۆکە گەلی کورد لە شەرێکی سەخت دایە لەگەڵ تاریک پەرستەکان و داعش، بۆیە لە پێناو سەرکەوتن لەو شەرە ھەمو چۆرە پەیوەندیەک و ھاوکاریەک رەوا دەبینن لە چوارچێوەی پاراستنی مافەکانیان لەناو سوریا و وەکو بەشەکانی تری کوردستان. یەکیتی نیشتمانی کوردستان نەم بیستووە کە نێوان¬گیری کرد بێت چونکە خۆیان لە بریاردان و سیاسەتدا ئازادن.

 

 

 

11ـ بەلامەوە سەیرە لەھەموو بابەتەکانتان باس لە یەکیتی دەکەن، خۆ یەکیتی شانازی بەوەوە دەکات کە لە ھەوڵی چەسپاندنی پرۆسەی گفتوگۆ و ئاشتی بێت.ھەڵبەتە ئەمرۆکە ئەو واقیعەی کە گەلی کوردی تێدایە ھێز و لایەنەکان خۆیان لە ھەوڵدان کە پەیوەندیان لەگەل وڵاتانی دراوسێدا ھەبێت، ھەرچۆن پارتی و یەکیتی لەگەل ئێران و تورکیا ھەیانە، ناکرێت رەوای نەبینیت کە (پەیەدە)ش لەگەڵ ھەر وڵاتێکی¬تر دروستی بکات بۆ خۆی.

 

 

 

12ـ ئێمەش ھەر وەکو ھەمووان لە رێگای راگەیاندنەکان ئەم ھەواڵەمان بیستووە، لای من دڵخۆش کەرە کورد ھەموو پێکەوە تەبابن و وڵاتانی زل ھێزیش پشتیوان بن.

 

 

 

13ـ ئێمە ئەگەر سەیری ئیسرائیل وڵاتانیتر بکەین کە لەم جۆرە کێشانەیان ھەبووە، خۆ دیوار دروستکردن لەسەر سنوور رێگا بگرێت لەناو ماڵ و خێزاەکان کە لە ناو تورکیا و وڵاتان ھەیە ناکرێت رێگا لە خواست و ئارەزوەکان بگیرێت، باشترین رێگاگرتن لەخەبات جێبەجێ کردنی داوا و مافەکانە.

 

 

 

14ـ بە بروای من یەکیتی ریزەکانی گەل لە ھەموو شتێک گرنگترە و ھەر چیەک بێت یەک ھێزی پێشمەرگە گرنگە و پێویستە بە رێککەوتن و ھەماھەنگی بێت و خۆشحال دەبین کە لایانەکان یەک دەست و یەک ھێزبن.

 

 

 

لینکی وتووێژێکەی ئاژانسی ئیتاڵی Notizie Geopolitiche:

 

http://www.notiziegeopolitiche.net/?p=56604

 

Read کد خبر: 364

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی