سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە (٥/٨/٢٠١٥) "رێنێ ئاکوارۆن" بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە تاران و شاندی هاوڕێی سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دهباغ"نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "لوقمان لەتیف محمد" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنەکەدا دوو لایهن باسیان لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراق و بەرەنگاربوونەوەی داعش کرد و سهبارهت به پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها هێرشی تورکیا بۆ سەر پەکەکە هاتنه ئاخاوتن.
شاندی ئۆفیسی یونامی لە تاران هاوڕابوون لە لێکدانەوەکان لە پێناو هاوپەیمانییەکی ئیستراتیجی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەروەها باشترین رێگا بۆ چارەسەریی کێشەکان و بە تایبەت تورکیا که پێویستە رێگای ئاشتی و وتووێژ بگرێتە بەر.
"رێنێ ئاکوارۆن" و شاندی هاوڕێی دڵنیاییاندا کە ئەوان بۆ هەموو عێراقییەکان وەکوو یەک کاردەکەن و هەروەها لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادان.