فه‌لاح كه‌ریم ـ مامۆستا "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "کوردستانی نوێی" باس لە شێوازی مامەڵەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەكات، بەتایبەت دوای ئەم بارودۆخەی ئێستا‌و سەرهەڵدانی گروپی داعش‌و ئەو مەترسیانەی وەك گروپێكی تیرۆریستی بۆ سەر ناوچەكە بەگشتی دروستی كردووە‌و باس لەو ئەگەر و پێشهاتە سیاسیانەش دەكات كە رەنگە لەناوچەكەو جیهانیشدا روو بدەن‌و كاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەگشتی‌و وڵاتانی ناوچەكە بەتایبەتی هەبێت.
*دوای شکسته‌کانی داعش، عیراق سه‌قامگیریی سیاسی به‌خۆوه ده‌بینێت؟
له بنه‌مادا سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی داعش به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و فیکری بوو، به‌داخه‌وه هه‌ندێ رووداو روویدا که به خواستی ئێمه‌ی کورد نه‌بوو، ته‌نانه‌ت به زیانی ئێمه‌ش بوو، به‌ڵام ئێستا رووبه‌رووبوونه‌وه و هێرشکردنه سه‌ر داعش و له‌ناوبردنی بۆته ئه‌رکی هه‌موو لایه‌ک.
به‌داخه‌وه هه‌ندێک له رۆشنبیران و سیاسی کورد به مه‌سه‌له‌ی دژایه‌تی و شه‌ڕ دژی داعش مه‌رج داده‌نێن. چونکه سه‌رکه‌وتنی داعش زیان و کێشه‌کانی بۆ کورد زیاتره بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه هاوشانی شه‌ڕی چه‌کداریی و فکریی لایه‌نه‌کانی دیکه، کوردیش به‌شداربێت باشتره، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی که‌س پێمان نه‌فرۆشێته‌وه‌و منه‌تمان له‌سه‌ر نه‌کات، که خۆشبه‌ختانه له‌م قۆناغه‌ی دژایه‌تی داعش و شه‌ڕکردن و پێشگیری له داعش، سه‌روه‌رییه‌که‌ی بۆ هێزی پێشمرگه‌ی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه که به خوێنی شه‌هید و برینداره‌کان به‌رگرییان له خاک و میلله‌ت کرد و ده‌که‌ن و شکست به داعش ده‌هێنن.
لەراستیدا داعش له‌به‌رئه‌وه‌ی بناغه‌ی فیکری و ئایدیۆلۆژی هه‌یه و تێکهه‌ڵکێشه له‌گه‌ڵ یارییه‌کی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ندین وڵاتی کاریگه‌ری تێدایه، به ئاسانی له‌ناو ناچی، بۆیه پێش هه‌ر شتێک ده‌بێت هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی داعش ده‌ستنیشان بکه‌ین، که هۆکاری په‌یدابوونیان خراپ ئیداره‌دانی عیراق و ناته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیانی سیاسییانه‌یه له ناوچه‌كه، ئه‌نجا هۆکاره‌کانی شکست و پاشه‌کشه‌ی داعش ده‌ستنیشان بکه‌ین که به یه‌کڕیزی و هاوخه‌باتی توانرا ئه‌مه به‌ده‌ست بێت.
ئه‌وه‌ی له عیراق ده‌گوزه‌رێت
ئێمه ده‌زانین له قۆناغی یه‌که‌می به‌رگریی له پێشڕه‌وی داعش ته‌نها پێشمه‌رگه له مه‌یدانه‌که بوو، له قۆناغی دووه‌م حکومه‌تی عیراق که‌وته‌وه خۆی و دواتر به هاوکاری و راوێژی وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمان و پڕچه‌ککردنی عه‌شایر و به فه‌توای مه‌رجه‌عیه‌تیش دروستکردنی حه‌شدی شه‌عبی توانرا سه‌رکه‌وتنی باش به‌ده‌ست بهێنرێت. ئێستا ئه‌وه‌ی له عیراق ده‌گوزه‌رێت ناوی ده‌نێم قۆناغی دوای شکسته‌کانی داعش که پێویستی به سیستمێکی نوێ بۆ پێکه‌وه ژیان هه‌یه که هه‌م عیراق بپارێزێ و هه‌م یه‌کڕیزی سیاسی بپارێزێ و عیراق به‌ره‌و دیموکراسی راسته‌قینه ببات.
* ئایا مه‌ترسییه‌کانی داعش وایکرد عیراقییه‌کان یه‌کبگرن یان باوره‌ڕبوون به پێکه‌وه‌ژیان یه‌کی پێ‌گرتن؟
به پێی ناسینی خۆم بۆ عه‌قڵی که‌سایه‌تی سیاسی عیراقی خۆشبین نیم، به‌ڵام ناسینم بۆ عه‌قڵی مرۆڤ که داهاتووی باش بێت و بتوانین پێکه‌وه بژین، ده‌بێت به عه‌قڵ و دیدێکی نوێ بیر بکه‌ینه‌وه هه‌تا به ئاشتی بژین، چونکه ده‌رکه‌وت دیکتاتۆریی و تاکڕه‌ویی و هێز و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی دیکه ده‌رمانی هیچ ده‌ردێکی نه‌کرد، بگره ئازار و نه‌هامه‌تییه‌کانی زیاتر کرد.
* له ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی عیبادیمان بۆ هه‌ولێر و پێشوازییه گه‌رمه‌که‌ی هه‌ولێرمان بینی، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکاش رایگه‌یاند: کورده‌کان وازیان له مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت هێناوه. ئایا ئه‌مه سه‌ره‌تای لێک‌نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی نوێ نیه له نێوان پێکهاته عیراقییه‌کاندا؟
جۆ بایدن خۆی خاوه‌نی پرۆژه‌ی عیراقی سێ هه‌رێمه، به‌ڵام له‌وکاته‌وه‌ی حکومه‌تی نوێ له هاوینی رابردوو له به‌غدا هاته کایه‌وه، سیاسه‌تێکی تازه هاته کایه‌وه و کورد له ده‌قیقه‌ی ٩٠ به بێ هیچ مه‌رج و ده‌ستکه‌وتێک به‌شداری‌کرد، بۆ؟ وه‌ڵامی پرسیاره‌که ناده‌ینه‌وه. دووه‌م که شه‌ڕ سه‌ریهه‌ڵدا بارودۆخێک هاته پێشه‌وه هه‌ندێک له‌ناو کورددا ده‌یانوت: ئه‌مریکا مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست وه‌رداته کاروباری ئێمه‌وه، که‌چی دواتر هه‌موو داوامانکرد وه‌ره. وڵاتانی هاوپه‌یمانمان هاوکاری هێزی پێشمه‌رگه‌یان کرد، به‌ڵام له رێگای به‌غداوه، بۆیه له گۆڕانی سیاسه‌ته‌که‌دا جۆ بایدنیش له قسه‌کانی پێشووی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێت: کورد وازی هێناوه.
* کورد له‌و دروشمانه‌دا وازی پێهێنرا یان خۆی وازی هێنا؟
له‌و باوه‌ڕه‌دام کورد گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی مه‌رجه‌کانی گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی نه‌خه‌مڵیوه هێشتا و ماویه‌تی. سه‌ردانی عه‌بادیش بۆ هه‌ولێر وریایی و زیره‌کی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراقه که ده‌یه‌وێت کێشه‌کان بچوک بکاته‌وه و له بری ئه‌وه‌ی وه‌فدی کوردستان بچێته به‌غداو کۆبوونه‌وه بکات، خۆی هاته هه‌ولێر و له راستێشدا بۆ عه‌بادی ئاساییه، چونکه هه‌ولێریش هێشتا به‌شێکه له عیراق.
* له چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانی تارانی کرد، جیاوازی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو چییه؟
کۆماری ئیسلامی له رێککه‌وتنی کۆتایی و توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی ساردی نێوان خۆی و وڵاتانی ١+٥ نزیک ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێگه‌ی پێگه‌ی ئێران زیاتر به‌هێز ده‌کات، دووه‌م کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری و رووداوی گه‌رم له ناوچه‌که هه‌ن وه‌ک داعش و تیرۆر. سێیه‌م: له رووی راگه‌یاندنه‌وه خه‌ڵکانێکی زۆر دژی هاتنی ئه‌ردۆگان بوون له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌کانی ناوبراو له‌سه‌ر ئێران که‌چی هه‌ر ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش واته سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو وڵات و تێڕوانینه‌کانی نێوانیان به‌و قسه و هه‌ڵوێستانه کاریگه‌ر نابێت.
جه‌نگێکی جیهانی بچوک
ئێستا له هه‌موو کات زیاتر وڵاتانی ناوچه‌که پێویستیان به نزیک بوونه‌وه هه‌یه، جه‌نگێکی جیهانی بچوک له‌م ناوچه‌یه هه‌یه که ناوم لێناوه "جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م" به‌ڵام، بچوک. چونکه ژماره‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ن که پێشتر له شه‌ڕه‌کانی جیهانیدا به‌شداربوون.
له ئه‌فغانستانه‌وه هه‌تا لیبیا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا و یه‌مه‌ن هه‌مووی شه‌ڕه. ئه‌م رووداوانه له ئه‌نجامی ململانێیه‌کی دوورودرێژه که ئایین و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی دابه‌شبوونی به‌ره‌ی شیعه و سوننه، مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، له‌مانه‌ش گرنگتر داهاتووی وزه‌یه له‌م وڵاتانه‌ی ناوچه‌که. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی شه‌ڕی دووه‌می که‌نداویش دووباره نه‌بێته‌وه، دوای شکستی سوپای سه‌دام له کوێت، وترا کێ به‌شداربووه ئه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستکه‌وتی هه‌بێت، ئێستا که شه‌ڕی داعشه پێموایه له‌وه‌ی داگیرکردنی کوێت مه‌ترسیدارتره، چونکه پێکهاته‌ی ٧٠ وڵاتی تیایه، که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر شیواندنی بازاڕ و ده‌بن به مه‌ترسیش له‌سه‌ر ئاسایشی جیهان و ئه‌وروپا. له‌و رۆژانه‌دا باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن سه‌ردانیان کردین وتیان دوو که‌سی ژاپۆنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه ده‌ستگیرکراون.
پێموایه سه‌ردانه‌که په‌یامی هاوکاری و کاری هاوبه‌شی تێدابوو بۆ داهاتوویه‌کی نزیک که ره‌نگه بگۆڕدڕێت بۆ شه‌راکه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی مێژووی رابردوو. له راستیدا ئێستا ئێران له ناوچه‌که و له شه‌ڕی دژی داعش باڵاده‌ست و ئاماده‌یی هه‌یه. کاتی خۆی به‌شی زۆری جیهان چاوه‌ڕوانی رووخانی حکومه‌تی سوریا بوون له چه‌ند مانگێکدا، به‌ڵام کاتێک ئێران رایگه‌یاند پشتیوانی سوریا ده‌کات، قسه‌ی ئێران و بیروبۆچوونه‌کانی جه‌نابی مام جه‌لال هاتنه دی. جه‌نابی مام جه‌لال له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که نابێت له سوریا په‌له بکرێت، چونکه نازانرێت ئه‌وه‌ی دێت کێیه؟ که‌واش ده‌رچوو و ئێستا ده‌رکه‌وت هه‌زار ره‌حمه‌ت له حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و ئێستا داعش بۆته هۆکاری نزیککه‌وتنه، نه‌ک دوورکه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان.
به‌ڕای من، رێککه‌وتنی ئێران و ١+٥ بڕیاره قۆناغێکی باش و ئارام دروست بکاتر و ده‌توانرێت وه‌ک ده‌ره‌نجامی شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن ته‌ماشا بکه‌ی که زۆر گۆڕانکاری دێنێته کایه‌وه، وه‌ک ماوه‌ی نێوان دوو شه‌ڕی یه‌که‌م و دووه‌می جیهان.
* له‌و باوره‌ڕه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که گه‌یشتبێتن به‌و ده‌ره‌نجامه بۆ پێکه‌وه ژیان؟ هه‌ر ئێستا له نێوان سعوودیه و ئێران ئاڵۆزیی زۆر هه‌یه؟
ئاڵۆزییه‌کان بۆ دڵنیاییه، هه‌ر لایه‌ک ده‌یه‌وێت له‌وی دیکه دڵنیابێت که مه‌ترسی نیه، کاتی خۆشی بۆ گفتوگۆکانی ئێران و ١+٥ هه‌روابوو، هه‌موو بابه‌ته‌کان له رووی ته‌کنه‌لۆژی و ته‌کنیکی و هونه‌رییه‌وه کۆتایی هاتبوو، ته‌نها بابه‌تێک که مابوو سیاسی بوو، له سیاسه‌تیشدا ته‌نها ره‌ش و سپی نییه. بۆیه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی لایه‌نه‌کان و وڵاتان له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که، به‌ڵام ده‌بینین سعودیه خۆشحاڵی بۆ رێککه‌وتنه‌که ده‌ربڕی، چونکه ئه‌مریکا دڵنیایی پێداون که ئه‌م رێککه‌وتنه بۆ هێنانه‌کایه‌ی ئارامییه له ناوچه‌که.
پرسیاری جدی که ده‌بێت ئێمه له خۆمانی بکه‌ێن له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌یه، کورد چی لێ به‌سه‌ردێت یان ده‌توانێت له کوێی بابه‌ته‌که‌دا بێت؟
له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که باسی چاره‌سه‌ری کێشه دێت، کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیله، ئه‌نجا کێشه‌ی کورد. کێشه‌ی کورد له عیراق و تورکیا و سوریا داغه، له ئێران کێشه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و گه‌رمییه‌ی نیه.
* که‌واته له ئێستادا چی گرنگ و پێویسته؟ وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ یه‌کڕیزی و خێرابوونی هه‌نگاوه‌کان.
پێموایه له‌مه‌ودوا هه‌رچی زووتر بجوڵێین له دابینکردنی پرۆسه‌ی ئاسایش له ناوچه‌که ئه‌وه‌نده له قازانجمانه، هه‌رچه‌ند دره‌نگتریش ئه‌وه‌نده خراپتر. بۆ ئه‌مه‌ش کورد پیویستی به یه‌ک وتاری سیاسی هه‌یه. که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تێدابێت تۆ له کام شوێنی ئه‌م گۆڕانانه‌ی؟ ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی دواده‌که‌وی، ئه‌گه‌ر دژ بیت، هه‌ڵوێستی توندتر له رێککه‌وتنی ئه‌لجه‌زائیرت له‌گه‌ڵ به‌کارده‌هێنن. سێ ساڵ پێش ئێستا وتوومه: که ویفقای ئیقلیمی جارێکی‌تر له‌سه‌ر حسابی کورد، ده‌کرێته‌وه، چۆن؟ کورد له چوار وڵاتی ناوچه‌که هه‌یه. سبه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه ببێت له ئاستی ناوچه‌که دوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب (عیراق و سوریا) له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا، بابه‌تێکی سه‌ره‌کی که باسی ده‌که‌ن ئاسایشه، چونکه بابه‌ته ئاسایش وه‌ک خوێدانی سه‌ر سفره‌یه، به‌کاربێت و به‌کارنه‌یه‌ت، بوونی هه‌یه له‌سه‌ر سفره‌که.
په‌لاماردانی کورد ئاسانتره
ئاگادارین یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی که هه‌میشه ویستراوه کوردی پێ تاوانبار بکرێت، مه‌سه‌له‌ی تیرۆر بووه، گوایه کورد تیرۆریسته. راسته کورد به‌ره‌نگاوی کردووه و خه‌باتی ره‌وای خۆی درێژه پێ ده‌دات، به‌ڵام په‌لاماردانی کورد ئاسانتره، وه‌ک له ئیسرائیل و ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئایا کورد ده‌توانێت ئێستا به‌و بارودۆخه‌ی هه‌یه‌تی ته‌مه‌نی خۆی بۆ شۆڕش و به‌ره‌نگاری درێژ بکاته‌وه یان نا؟ بۆیه به‌ڕای من کورد ئێستا دوو رێگا زیاتری نییه، یان شۆڕش و به‌ره‌نگاری که ده‌بێت چاوه‌روانی کاره‌ساتی وه‌ک رێککه‌وتنی ئه‌لجه‌زائیر و خراپتریش بکه‌ین یان هاوکاری دۆسته‌کانمان له هاوکاری رۆژانه‌وه بگۆڕدرێت بۆ هاوکاری ستراتیژی و گۆڕانکاریی له ده‌ستووری ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردی تێدایه، ئه‌مه‌ش واته رازیبوون به ئه‌مری واقیع و مانه‌وه له چوارچێوه‌ی وڵاته‌کان، به‌ڵام که‌مێک باشتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه. جا به‌ڕای من پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مری واقیعی خراپ بێته پێشه‌وه، کورد و هاوبه‌شه‌کانمان له‌م وڵاتانه رێکبکه‌وین و بیکه‌ین به چاکه بۆ یه‌کتری باشتر نیه؟
* له‌دوای ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌ی روویانداوه له ناوچه‌که‌و ئه‌وانه‌ی رووده‌ده‌ن، له‌و باوه‌ڕه‌ی ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریکا توندتربێت؟ توندبوون نه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتن.
ئه‌گه‌ر وریا نه‌بن قابیلی ئه‌وه‌یه ببێت، به مه‌رجێک کار له‌سه‌ر کاڵکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی توندبوونی ململانێکه بکرێت. ساڵانی رابردوو چه‌ندین جار که له کوردستان ده‌بووم هه‌ندێک پێیان ده‌گوتم: ناگه‌یته‌وه تاران له ئێران دراوه.