به‌داخو په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دكتۆر كه‌مال فوئاد- مان بیست كه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ره‌به‌یانی 16/11/2014 به‌جێی هێشتین.
كه‌مال فوئاد رۆژنامه‌نووسی به ئه‌زموون و دۆزه‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی (كوردستان) ی نۆبه‌ره له‌مۆزه‌خانه‌كان و كتێبخانه‌كانی جیهاندا، ئه‌ندامی كارای لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ونووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌داری لێهاتوو شاره‌زاو دڵسۆزی كوردایه‌تی و بلیمه‌ت له بواری لێكۆڵینه‌وه‌دا، كه‌سه‌رو خه‌فه‌تی گه‌وره‌ی له‌ناو چینی رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیراندا به‌جێهێشت.
ژیان و وێستگه‌كانی ژیانی دكتۆر كه‌مال عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د فوئاد.
- خوالێخۆشبوو له‌ساڵی 1932 له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی دێرین و رۆشنبیر‌و كوردپه‌روه‌ری شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
- له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه هاتۆته ریزی تێكۆشانی نیشتمانی و كوردایه‌تیه‌وه. سه‌ره‌تا ساڵی 1948 له‌ریزه‌كانی حزبی شیوعی و پاشان ساڵی 1956 له‌ریزه‌كانی پارتی و ئینجا باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له‌هه‌موو ئه‌و وێستگانه‌شدا دكتۆر كه‌مال فوئاد نمونه‌ی خه‌باتگێڕی خۆڕاگر‌و هه‌ڤاڵی دڵسۆز‌و سه‌ركرده‌ی لێوه‌شاوه‌ی ڕێبازی دیموكراتی، كوردایه‌تی و چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز بووه.
- له‌خه‌باتی پیشه‌یی و خوێندكاری‌دا، سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌كوردستانیانی تاراوگه كۆڕی خه‌باتی پیشه‌یی شۆڕشگێڕیی لاوانی كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان تاوداو رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ئه‌وروپای دامه‌زراند.
- ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر‌و سیاسه‌تمه‌داردا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان دامه‌زراند.
- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه.
- جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه له‌سلێمانی.
- له‌بواری رووناكبیری و لێكۆلینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و مێژووی كوردی كردووه كه ژماره‌كانی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی (كوردستان)ی دۆزیوه‌ته‌وه‌و ساڵی 1972 به‌چاپی گه‌یاندووه، له‌بواری ئه‌كادیمیشدا به‌شی دیراساتی كوردی له‌زانكۆی سلێمانی دامه‌زراندووه‌و یه‌كێك بووه له‌مامۆستا خۆبه‌خشه‌كانی كه زانكۆیان گواسته‌وه بۆ ناو شۆڕش له‌قه‌ڵادزێ وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی رووناكبیریش دۆستی دڵسۆزی چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك له‌رووناكبیران و نوسه‌رانی كورد بووه‌و هاوكار و پشتیوانی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و چالاكیه‌كانیان بووه.
دكتۆر كه‌مال فوئاد تێكۆشه‌رێكی دڵسۆزی كوردایه‌تی و دیموكراتی بوو له‌كوردستان و عیراقدا ناوی له‌گه‌ڵ كاروانی یه‌كه‌می تێكۆشه‌ران و شۆڕشگێڕانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا دێت و رۆڵی له‌و نیوانه‌شدا له‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، سیاسی و روناكبیری و رۆژنامه‌وانیشدا دیار‌و به‌رجه‌سته‌یه‌و له‌مێژووی پڕ له‌سه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌ماندا.
له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا چ وه‌ك بنه‌چه‌ی بنه‌ماڵه‌و چ وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیش یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاری سلێمانی، شاری رۆشنبیری و هه‌ڵمه‌ت و قوربانی.
دكتۆر كومال یه‌ك له‌و ناوه دیارانه بوو كه ده‌شێت مێژووی كورد به شانازیه‌وه باسی بكات له‌هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا كه خوالێخۆشبوو سه‌ركه‌وتوانه قۆناغه‌كانی ژیانی تێپه‌ڕاند..
به‌ناوی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و لقی سلێمانیه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران وحه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كوردستان و شاری سلێمانی ده‌كه‌ین به له‌ده‌ستدانی رۆڵه‌یه‌كی به ئه‌مه‌ك و به وه‌فای شاره‌كه‌یان..
خوا سه‌بوری هه‌موومان بدات
انا لله وانا الیه را‌جعون
لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
16/11/2014