امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ بنه‌ماڵه‌ی د.كه‌مال فوئاد

د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د.كه‌مال فوئاد پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
بۆ :بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز د.كه‌مال فواد
م.س یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی د.كه‌مال فواد سێیه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانمان بیست، كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و دوێنێ شه‌و له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر كه‌مال فواد، له‌ كۆڕی خه‌باتی سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی كورددا كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و كاریگه‌ر بوو، له‌ قۆناغێكی هه‌ستیاری میلله‌ته‌كشماندا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، له‌ وێستگه‌ جیاوازه‌كانی ژیانی سیاسیشیدا چه‌ندین پۆست و به‌رپرسیارییه‌تی هه‌بووه‌، له‌ بواری ڕۆژنامه‌نووسی و ئه‌ده‌بیاتیشدا كه‌سایه‌تییه‌ك بوو خزمه‌تێكی زۆری به‌ بزاڤی ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌نووسی كورد كرد، به‌تایبه‌تیش ساغكردنه‌وه‌ی مێژووی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستان، یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی له‌ قاهیره‌.
هه‌ربۆیه‌ لێره‌وه‌ سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی دكتۆر كه‌مال فواد و داواكارین له‌ خوای گه‌وه‌ره‌و میهره‌بان ناوبراو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوری ئێوه‌ و هه‌مو دۆستانی بداته‌وه‌.

انا للـه‌ و انا الیه‌ راجعون

د.یوسف محه‌مه‌د سادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
16-11-2014

Read کد خبر: 311

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی