هه‌ڤاڵان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان !
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌رمان كاك دكتۆر كه‌مال فوئاد سیاسه‌تمه‌دارو روناكبیر‌و ئه‌كادیمیست و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوخه‌بات و هاورێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال راده‌گه‌یه‌نێن كه دوای شه‌ش ده‌ییه له‌خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی و روناكبیری له‌خزمه‌تی كوردایه‌تیدا، شه‌وی رابردوو له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌لمَانیا دوای ململانێیه‌كی دژوار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌شه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو و هه‌ڤاڵان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
هه‌ڤاڵان !
قۆناغه جیاجیاكانی ژیان و ته‌مه‌نی خه‌باتی هه‌ڤاڵ دكتۆر كه‌مال عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د فوئاد پڕن له‌سه‌روه‌ری و شانازی بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گه‌لی كوردستان.
- خوالێخۆشبوو له‌ساڵی 1932 له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی دێرین و رۆشنبیر‌و كوردپه‌روه‌ری شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
- له سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه هاتۆته ریزی تێكۆشانی نیشتمانی و كوردایه‌تیه‌وه. سه‌ره‌تا ساڵی 1948 له‌ریزه‌كانی حزبی شیوعی و پاشان ساڵی 1956 له‌ریزه‌كانی پارتی و ئینجا باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له‌هه‌موو ئه‌و وێستگانه‌شدا هه‌ڤاڵ دكتۆر كه‌مال فوئاد نمونه‌ی خه‌باتگێڕی خۆڕاگر‌و هه‌ڤاڵی دڵسۆز‌و سه‌ركرده‌ی لێوه‌شاوه‌ی ڕێبازی دیموكراتی، كوردایه‌تی و چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز بووه.
- له‌خه‌باتی پیشه‌یی و خوێندكاری‌دا، سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌كوردستانیانی تاراوگه كۆڕی خه‌باتی پیشه‌یی شۆڕشگێڕیی لاوانی كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان تاوداو رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ئه‌وروپای دامه‌زراند.
- ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ردا كۆری تێكۆشانیان جۆشدایه‌وه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان دامه‌زراند.
- له‌دوای راپه‌رینی ساڵی (1991)یشه‌وه یه‌كه‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بوو له په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 1992.
- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه.
- جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه له‌سلێمانی.
- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه.
- به‌رپرسی مه‌كته‌بی ئیداره‌و دارایی گشتی بووه.
- له‌بواری رووناكبیری و لێكۆلینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و مێژووی كوردی كردووه كه ژماره‌كانی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی (كوردستان)ی دۆزیوه‌ته‌وه‌و ساڵی 1972 به‌چاپی گه‌یاندووه، له‌بواری ئه‌كادیمیشدا به‌شی دیراساتی كوردی له‌زانكۆی سلێمانی دامه‌زراندووه‌و یه‌كێك بووه له‌مامۆستا خۆبه‌خشه‌كانی كه زانكۆیان گواسته‌وه بۆ ناو شۆڕش له‌قه‌ڵادزی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی رووناكبیریش دۆستی دڵسۆزی چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك له‌رووناكبیران و نوسه‌رانی كورد بووه‌و هاوكار و پشتیوانی كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌و چالاكیه‌كانیان بووه.
- له‌دوا كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا له‌مه‌راسیمێكی پڕشكۆدا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه رێزی لێ‌نرا له‌پای خه‌بات و تێكۆشانی چه‌ندین ده‌یه له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیدا.
هه‌ڤاڵان!
دكتۆر كه‌مال فوئاد به‌ته‌نها ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌بوو كه ئه‌مه بۆ خۆی شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵكو پێش هه‌رشتێك تێكۆشه‌رێكی دڵسۆزی كوردایه‌تی و دیموكراتی بوو له كوردستان و عیراقدا ناوی له‌گه‌ڵ كاروانی یه‌كه‌می تێكۆشه‌ران و شۆڕشگێڕانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا دێت و رۆڵی له‌و نیوانه‌شدا له‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، سیاسی و روناكبیری و رۆژنامه‌وانیشدا دیار‌و به‌رجه‌سته‌یه‌و له‌مێژووی پڕ له‌سه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتیدا هه‌ر به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا چ وه‌ك بنه‌چه‌ی بنه‌ماڵه‌و چ وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیش یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاری سلێمانی، شاری رۆشنبیری و هه‌ڵمه‌ت و قوربانی.
- سڵاو له‌رۆحی پاكی دكتۆر كه‌مال فوئاد تێكۆشه‌ری گه‌وره‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سیاسیه‌تمه‌دارو ئه‌كادیمیستی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان.
- نه‌مری بۆ شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
16/11/2014