امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

د.كه‌مال فوئاد كۆچی دوایی كرد

دڵی گه‌وره‌ی د.كه‌مال فوئاد سیاسه‌تمه‌دارو دبلۆمات و ڕۆژنامه‌نوسێكی كارامه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان له‌لێدان كه‌وت.

دوای شه‌ست ساڵ له‌ خه‌باتی رۆشنبیری و سیاسی و رۆژنامه‌نووسی، شه‌وی رابردوو 15-11-2014 دڵی گه‌وره‌ی د.كه‌مال فوئاد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا له‌ لێدان كه‌وت.

د.كه‌مال وێستگه‌كانی ژیانی پڕبه‌خشنده‌یی له‌ بواره‌كانی سیاسی و رۆشنبیری و دیبلۆماسی و رۆژنامه‌نووسیدا به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندو پڕسه‌روه‌رییه‌، كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی شانازی بۆ یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ رۆشنفكرو نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ی، مایه‌ی شانازیشه‌ ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ ته‌مه‌ن و ژیانی جوامێری و خۆڕاگری له‌ خه‌باتی نیشتمانی و دیموكراسیدا به‌ سه‌ربه‌رزی و به‌ پاكی به‌ڕێكرد.

د.كه‌مال له‌ كۆڕی خه‌باتی رووناكبیریدا شاسوارێكی رێگای رۆژنامه‌نووسی و رابه‌رێكی وابوو كه‌ ده‌بێت مێژووی رۆژنامه‌نووسی كوردی شانازی پێوه‌ بكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر جوامێری ئه‌م كه‌ڵه‌ رووناكبیره‌ نه‌بووایه‌ مێژووی رۆژنامه‌نووسی كوردی و رۆژنامه‌ی (كوردستان) به‌ نادیاری ده‌مایه‌وه‌، كه‌ به‌ جوامێری خۆی توانی هه‌موو ژماره‌كانی له‌ ئه‌رشیفی ئه‌ڵمانیدا بدۆزێته‌وه‌.

د.كه‌مال رووناكبیرو سیاسه‌تمه‌دار، له‌هه‌مانكاتدا به‌شیرستێكی ناسراو بوو، بێگومان له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بوو چ بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چ بۆ بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی و دیموكراسی و رووناكبیری گه‌له‌كه‌مان.

Read کد خبر: 309

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی