امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

پەرلەمانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی كەمال فوئاد سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

 راگەیەندراوی  سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

بەبۆنەی كۆچی دوایی د.كەمال  فواد سەرۆكی خولی گواستنەوەی پەرلەمانی كوردستان
 بە داخ و پەژاریەكی زۆرەوە  هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەدارو  روناكبیرو رۆژنامەنوسی گەلەكەمان د.كەمال فواد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (خولی گواستنەوە) رادەگەیەنین  كە شەوی رابردو 2014/11/16/15 دوای ململانێكی زۆر لەگەل نەخۆشی لەبەرلینی پایتەختی  وڵاتی ئەڵمانیا دڵەگەورەكەی  لەلێدان كەوت و لەتەمەنی 82 ساڵی بۆ دواجار مالئاوایی لە كەسوكارو هاوڕێیان و نیشتمان كرد. 

خوالێخۆشبوو لەساڵی 1932 لەخانەوادەیەكی تێكۆشەرو ناوداری شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان لەدایكبووە، بەدرێژایی ماوەی شەست ساڵ خەباتگێڕێكی بوێری بواری كوردایەتی و خەباتی دیموكراسی و مەدەنیانەی گەلی كوردستان بوو. 

لەكۆڕی سیاسی و رۆشبیری و ئەكادیمی و رۆژنامەگەریشدا تێكۆشەرێكی پێشەنگ و خەمخۆرێكی ماندوونەناس بوو. رۆڵێكی بەرچاوی لەدۆزینەوەو پاراستن و بەچاپگەیاندنی ژمارەكانی رۆژنامەی (كوردستان) هەبوو، لەسەردەستی ئەو مێژووی رۆژنامەگەری كوردی لەفەوتان رزگاركرا،لەبواری ئەكادیمیشدا خزمەتێكی بەرچاوی زمان و فەرهەنگی كوردی كردووە،  رۆڵی بەرچاوی لەكردنەوەی بەشی زمانی كوردی لە زانكۆی سلیمانی  هەبووە، هەروەك خاوەنی چەندین باس و توێژنەوەو بابەتی ئەكادیمیە  لەبوارەكانی  زمان و ئەدەبی  كوردی و دەستنووسە كۆنەكاندا.

 لەساڵی 1992 بەئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردراو بووە سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز، یەكێك بوو لەو 59 ئەندامەی پەرلەمان كە ساڵی 1994 لەهۆڵی پەناگیری لەتەلاری پەرلەمان مانگرتیان لەدژی شەڕی ناوخۆ راگەیاند، لەهەڵوێستەكانیدا كەسێكی میانڕەوبوو، هەمیشە لەگەڵ پاراستنی گیانی برایەتی و یەكڕیزی و تەبایی و پێكەوە كاركردنی هێزو لایەن و كوتلە سیاسیەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان بوو، لەساڵی 1998ەوە تا یەكخستنەوەی پەرلەمان رۆڵێكی بەرچاوی لەپرۆسەی ئاشتبوونەوەی هەرێمدا  هەبوو.

 

Read کد خبر: 308

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی