امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

سەرۆك كۆمار:د.كەمال فوئاد سەركردەو سیاسەتمەدارو پێشمەرگەیەكی بەوەفا بوو

 د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق بۆ كۆچی دوایی د.كەمال فوئاد بروسكەیەكی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی كردوەو تیایدا رایگەیاندوە،

كۆچی دوایی هەڤاڵ‌ د.كەمال فوئاد، ئەكادیمی ‌و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی لەناخەوە نیگەرانی كردین، سەركردەیەكی هەڵكەوتوو، سیاسەتمەدارێكی لێزان ‌و پێشمەرگەیەكی بەوەفای بزوتنەوەی رزگاری‌ و نیشتمانی كوردستان بوو.

بەڕێز مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی تێكۆشەر
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ‌و ئەنجومەنی ناوەندی ‌و سەرجەم ئەندامان ‌و لایەنگرانی ی.ن.ك

بەداخێكی زۆر گرانەوە، ئەمڕۆ گەلەكەمان ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تێكۆشەرو روناكبیرێكی گەورەی خۆی لەدەستدا.

كۆچی دوایی هەڤاڵ‌ د.كەمال فوئاد، ئەكادیمی ‌و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی لەناخەوە نیگەرانی كردین.

د.كەمال، سەركردەیەكی هەڵكەوتوو، سیاسەتمەدارێكی لێزان ‌و پێشمەرگەیەكی بەوەفای بزوتنەوەی رزگاری‌ و نیشتمانی كوردستان بوو، تەمەنی خۆی بۆ گەشەپێدانی بواری ئەدەبی‌ و رۆشنبیری لەلایەك‌ و بواری خەباتی شۆڕشگێڕی‌ بۆ گەلی كوردستان تەرخانكردو توانی ببێتە شاكارێكی مێژوویی گەورە بۆ گەلەكەمان، هەروەك توانی رۆڵێكی كاریگەریش لە خەباتی پەرلەمانی‌و پرۆسێسی وەزیفی لە كوردستان ببینێ.

لەدەستدانی ئەو سەركردەیە، كەلێنێكی گەورەیە بۆ كورد بەگشتی ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتایبەتی، باشتریش ئەمەكداریش، درێژەپێدانی رێبازو رێڕەوەی ئەو خەباتەیە كە دەستیپێكردو هێشتا لە بەردەوامیدایە.

سڵاو بۆ د.كەمال فوئاد سەركردەو تێكڕای شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان‌و سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان‌.

 

Read کد خبر: 307

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی