سەرتا وەفدەکە پیرۆزبایی لە سەرۆک مەعسوم کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار و داوای سەرکەوتنی بۆ کرد لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی ،هاوکات پوختەیەکیشی سەبارەت بە پێکهاتەی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەشکرد .
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی و گرنگترین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەی سیاسیی ، ئەوەش دوپاتکرایەوە کە پێویستە حکومەتەکە بنکە فراوان بێت و هەمو پێکهاتەکان لە خۆ بگرێت .
تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنیی و هەڵمەتە سەربازییەکان دژی تاقمی داعشی تێرۆریست و، ئەو پشتیوانیی و کۆمەکی نێودەوڵەتییەی کە لە عێراق دەکرێت لە جەنگەکەی دژی تێرۆر تەوەرەیەکی تری دیدارەکە بو .