"نوری مالیكی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به یاوه‌ری خوزه‌یه‌ر خوزاعی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و شێخ خه‌ڵه‌ف و ئه‌بو ره‌حاب و عه‌لی موسه‌وی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 26-7-2014، گه‌یشتنه شاری سلێمانی و سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال -یان كرد و له دیدارێكدا وه‌فدی میوان به‌خێرهاتنه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كرد و له نزیكه‌وه باری ته‌ندروستیان پرسییه‌وه.
"نوری مالیكی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد.
سه‌ردانه‌كه‌ی "نوری مالیكی" بۆ شاری سلێمانی به مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردن و هه‌واڵپرسینی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال-ـه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاكی نیشتمان.
PUKmedia تایبه‌ت