امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

نازم دەباغ: قاسم سولەیمانی دۆستی كوردە

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رەتیدەكاتەوە فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی دژی كورد بێت و دەڵێت زۆریش دۆستی كوردە. هەروەها دەڵێ ئێران یەكلایی نەبووەتەوە لەسەر ئەوەی كە مالیكی ببێتەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

نازم دەباغ، لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی (رووداو) باسی كارەكانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە تاران كرد و گوتی "تاوەكو ئێستا ئەو باڵەخانەیەی نوێنەرایەتییەكەی تێدایە بەناوی منە و بەناوی حكومەتی كوردستانەوە نییە".

دەربارەی دانپێدانانی حكومەتی عێراقیش بەو نوێنەرایەتییە گوتی "د.رۆژ نووری شاوەیس، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی كردووین ئەمەش دانپێدانانە، بەڵام هوشیار زێباری وەك وەزیری دەرەوە سەردانی نەكردووین".

نازم دەباغ باسی كەسایەتی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی كرد و گوتی "كەسێكە لە پاسدارێكی سادەوە خۆی پێگەیاندووە و هەمیشە دۆستی كورد بووە". هەروەها گوتی "دوایینجار كە سولەیمانی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، لە هەولێر دابەزیوە".

سەبارەت بە كۆبوونەوەیەكی نێوان سولەیمانی و كەسی یەكەمی نێو پارتێكی ئیسلامی كە لەناو فڕۆكەدا لە فڕۆكەخانەی هەولێر كراوە، گوتی "ئەمە بە سوتفە بووە".

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی ئەوەشی كرد كە لە نێوان ئەوان و حكومەتی ئێراندا نامەكاری فەرمیش هەیە و بۆ نموونە پسوولەی خەرجی كارەبا بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی كارەبای ئێرانەوە  بە ناونیشانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەستیان دەگات.

 

Read کد خبر: 241

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی