هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
له قه‌ڵادزێ ماوه‌یه‌كه كه‌مپینێك بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ دامه‌زراوه كه پێك هاتوون له 14 ئه‌ندام و خۆبه‌خشانه هه‌موو توانایه‌كی خۆیان بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ گرتۆته‌به‌ر و به هیمه‌تی ئه‌وانیش توانرا وه‌كو یه‌كه‌مین قۆناغ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی مه‌رزه‌كه قیره‌تاو بكرێت، هاوكات نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له تاران په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌مپینه ده‌كات.
كه‌مپینی به نێو ده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ له 25 /2016/7 دامه‌زراوه كه پێك هاتوون له 14 ئه‌ندام، كه‌مپینه‌كه به ئامانجی به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ دامه‌زرا كه قه‌زای پشده‌ر و ئێران به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له ماوه‌ی دهسبتهكاربوونی ئه‌م كه‌مپینه چه‌ندین دیدار و سه‌ردانیان بۆ لای به‌رپرسانی باڵا ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و ئامانجه‌ی له پێناویدا ده‌جه‌نگن به‌رهه‌مه‌كه‌یان بۆ بێته دی كه خه‌ونی ڕاسته‌قینه‌ی پشده‌ریه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه، كاتێكیش مه‌رزه‌كه به ڕه‌سمی به نێوده‌وڵه‌تی ناسێندرا ئه‌و كاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێچوونی ئابوری وڵات ده‌بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران له په‌یامێكیدا بۆ ئه‌و كه‌مپینه ڕاگه‌یاند: ئامانجی كه‌مپینه‌كه خزمه‌تكردنه به خه‌ڵكی كوردستان، چونكه به نێوده‌وڵه‌تی كردنی ئه‌و مه‌رزه به قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واوده‌بێت، وه له ئێستا و له ڕابردوشدا ئێران هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كه نیه و پێویسته هه‌وڵه‌كانیش یه‌ك بخرێن بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی.
وتیشی: هه‌وڵه‌كانی ئه‌و كه‌مپینه به كارێكی پیرۆز ده‌بینم و ده‌ستخۆشی له ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و كه‌مپینه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌م كه ئاوا به خهمهوهن بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ.
تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا/ تایبه‌ت
به‌پرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ من له‌گه‌ڵ كه‌مپینی نه‌خێر نیم بۆ ڕیفراندۆم، باسیش له‌وه ده‌كات هه‌ڵوێستی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌گۆڕاوه و به ده‌ركردنی فه‌رهاد سه‌نگاویش له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیگه‌رانه.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران به تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم له كوردستان نه‌گۆڕاوه، چونكه هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه كه پێشتر ڕایگه‌یاندووه، وه من به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌مپینی نه‌خێر نیم بۆ ڕیفراندۆم، به‌ڵكو پێشتریش وتومه هه‌ر كوردێك پشتیوانی له ڕاپرسی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌كات خیانه‌ته، به‌ڵام پێویسته هه‌لومه‌رج بڕه‌خسێت كه ڕاپرسی له پێناو حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی دابێت كه مافه‌كانی هاوڵاتی بوونی تێدا پارێزراوبێت وه پێویسته یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
وتیشی: هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رهاد سه‌نگاوی له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان نیگه‌رانی كردم و پرسیاره‌كه‌ش له‌وه‌دایه ئه‌مه بۆ وای لێهات؟، من به ده‌ركردنی هه‌ر ئه‌ندامێكی دڵسۆ و خاوه‌ن ڕابردوو و تێكۆشان نیگه‌رانم.
له باره‌ی پرسی گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك ڕاگه‌یاند كه شاندێكی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین سه‌ردانی ئێرانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من زانیاریم هه‌بێت ئاوه‌كه له شوێنی خۆی كه‌می كردووه، ئه‌و ڕێژه ئاوه‌شی كه داخڵی سه‌دده‌كه ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌شی لێوه ده‌رده‌چێت.
تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا/ تایبه‌ت
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە ئێراندیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران رۆژی دووشەمە ٣١/٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد ولە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا گفتووگۆ لەبارەی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی ڕیفڕاندۆم کرا و نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تارانڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران خستەڕوو.
خاتوو "مالینا" لە پرسیارێکدا نیگەرانی خۆی دەربری لە ئەگەرەکانی دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم، که لە وڵامدا "نازم ده‌باغ" سەبارەت بە ڕیفڕاندۆم ومافی چارەی خۆنووسین گوتی: گەلی کوردستان وەکوو گەلانی تری دونیا مافی خۆیەتی چارەنووسی خۆی دیاری بکات و هەر لەبەر ئەوەشە کە خەبات و هەوڵیداوە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی.
نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕوونیکردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی کەمکردنەوەی نیگەرانی وڵاتانی دراوسێیە لەسەر ئەو پرۆسەیە، و ئاماژەی بەوەکرد کە لەسەرەتای دروستبوونی حکوومەتی هەرێمەوە توانیوییەتی بەسەرکەووتویی ئارامی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت.
"نازم ده‌باغ" داوای کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی دەبێت رۆڵی ئەرێنی بەرچاویان هەبێت لەسەر ئەو پڕۆسەیە و گوتی: پرۆسەی ڕیفڕاندۆم بریاریی سەرکردایەتی کورد و گەلی کوردستانە و ١٦ پارتی سیاسی واژۆی لەسەر کردووە.
نماینده اقلیم کردستان عراق در تهران رایزنیهای میان هیات اقلیم کردستان عراق را که بهتازگی به ایران سفر کرده بودند مثبت ارزیابی کرد.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران لە رێوڕسمی سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان لە موسڵ لە باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی ئێران به‌شداریی کرد.
باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بە بۆنەی سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان لە موسڵ رۆژی سێشەمە 25/7/2017 ئاهەنگێکی لە ژێر ناونیشانی "ابتهاجا بالنصر المبین لقواتنا المسلحە و الحشد الشعبی و البیشمرکە وابناء العشائر بتحریر الموصل من الداعش الاجرامی" ساز کرد و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی ئێرانی و کۆمه‌ڵیک لە باڵیۆزی وڵاتانی جیهان له تاران تیایدا بەشداربوون.
"راجح سابیر عەبوود ئەالمووسەوی" باڵیۆزی عێراق لە تاران، بانگهێشتی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی بۆ ئه‌م بۆنەیه کرد و "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و چەند ئەندامێکی نوێنەرایەتی بەشداریان کرد و باڵیۆزی عێراق خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕیی.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "هیدە ئاکی ئاداچی" کونسوڵی ژاپۆن لە تاران و "تاکە شی کوموتو" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن دیداریی کرد.
"هیدە ئاکی ئاداچی" کونسوڵی ژاپۆن لە تاران و "تاکە شی کوموتو" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن رۆژی سێشەمە ٢٥/٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، "هیوا ره‌سووڵ" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەڕێهبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن پێشوازییان لێ‌کرا.
ئاداچی بەهۆی تازە دەست بەکاربوونییەوە و لە نزیکەوە ئاشنابوون لەگەڵ نوێنەرایەتی و هه‌روه‌ها باروودۆخی هەرێمی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: خەڵکی ژاپۆن بە گرنگییەوە دڕواننە کورد بەتایبەت ئەو رۆڵەی کە پێشمەرگە هەیبوو لە جەنگی دژ بە داعش. و پرسیاری لەدوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەرێم کرد.
لە وڵامدا "نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، روابۆچوونی حکومەتی هەرێمی بۆ کونسوڵی ژاپۆن لە تاران ڕوونکردەوە و بە تێرووته‌سه‌ل باسی خەباتی کوردی کرد کە چەندین ساڵە لە هەوڵدایە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەرەکی کە ئەویش سەربەخۆییە و ڕوونیکردەوە کە ئێستا باشترین هەل لەبەر دەستی سەرکردایەتی کورددایه.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گوتیشی: سەربەخۆی دەبێت هەوڵی بۆ بدرێت کەس پێت نادات هەر بۆیە وڵاتێکی بە توانای وەکوو ژاپۆن دەتوانێت رۆڵێکی ئەرێنی هەبێت، ئێستا کاتەکەمان زۆر هەستیارە و پێویستیمان بە هەموو دۆستەکانمانە بۆ پشتیوانی کردنی ریفڕاندۆم.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "هیدە ئاکی ئاداچی" کونسوڵی ژاپۆن لە تاران له وڵامی پرسیاری نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لەسەر هەڵوێستی ژاپۆن گوتی: ژاپۆن داواکارە کە لە ناو عێراقدا چارەسەری کێشەکانتان بکرێت و لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقین، و له هەست و ئارەزووی گەلی کورد تێدەگەین و هیوادارین بەبێ کێشە بگەنە ئەنجام.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد