هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
سنور ميديا
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی بكاتەوە، بەپێی میدیا ئێرانییەكانیش بارزانی نامەی "نهێنی" بۆ قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس ناردوە.
31ی تشرینی یەكەمی 2017، باوكی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، كۆچی دوایی كرد، مەسعود بارزانی پرسەنامەیەكی بەزمانی فارسی ئاراستە كرد‌و ماڵپەرە فارسییەكان وەك ئاماژەیەك بۆ نیازی بارزانی لەچاككردنەوەی پەیوەندییەكانی خۆیی‌و پارتەكەی لەگەڵ ئێران، دەقی نامەكەیان بڵاوكردەوە.
جگە لەوە هەریەكە لەماڵپەڕەكانی تابناك، فەرتاك نیوزو ئیسنای ئێرانی بڵاویان كردووەتەوە كە "مەسعود بارزانی نامەیەكی تری نهێنی بۆ قاسم سلێمانی ناردووەو تیایدا داوای گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی پارتی‌و ئێرانی كردووە بۆ سەردەمی حەفتاو هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو".
لەنامە نهێنییەكەدا بارزانی داوای لەسلێمانی كردووە هانی بەغداد بدات گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر بكات‌و واز لەفشارەكانیو هێرشی سەربازی بهێنێت بەرامبەر هەرێمی كوردستان.
هەروەها بارزانی لەنامەكەدا ئامادەیی پیشانداوە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ تاران، بەپێی زانیارییەكانی هه‌فته‌نامه‌ى (ژیان) لەپەیامانەی كە ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران كراوە لەپاش ئەنجامدانی ریفراندۆم، پارتی دیموكراتی كوردستان دانی بەوەدا ناوە كە پەیوەندییەكی هەڵەی لەگەڵ ئێران هەبووە، لەو چوارچێوەیەدا مەسعود بارزانی و پارتیش دەیانەوێت لەمەودوا پەیوەندییەكی تر كە لەوەی پێشوو جیاوازبێت لەگەڵ ئێران درووست بكەنەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران، بە (ژیان)ی راگەیاندوه "تەنها ئاگاداری پرسەنامەكەم، بەڵام پێشتر پەیوەندی پارتی‌و ئێران بەتەواوەتی سڕ ببوو، بێگومان پارتی مەبەستیانە كە ئەو پەیوەندییانەیان دوای ریفراندۆم لەو سڕبوونە رزگار بكەن".
هەوڵەكانی بارزانی‌و پارتی بۆ دروستكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لەكاتێكدایە، رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2017 مەسعود بارزانی، لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی (NPR)، رایگەیاند كە "پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا دەكەن".
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی رەتیدەكاتەوە كە هیچ هەوڵێكی نهێنیو نامەیەك بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئێران لەئارادابێت.
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، بە وتى"پارتی وەك سیاسەتو بەرنامە لەگەڵ پەیوەندی باشدایە لەگەڵ ئێران، توركیا، عێراق‌و سوریا‌و هەموو وڵاتانی تر، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵی خۆی لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەدا دەدات".
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له رۆژی لە دایکبوونی "ئاکی هیتۆ" ئیمپڕاتۆری ژاپۆن و هەروەها جەژنی میللی وڵاتی ژاپۆن لە تاران بەشداریی کرد.
دوای بانگهێشتی فەرمی لە لایەن "هیرویاسو کوبایاشی" باڵیۆزی ژاپۆن لە تاران کە بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونی "ئاکی هیتۆ" ئیمپڕاتۆری ژاپۆن و هەروەها جەژنی میللی وڵاتی ژاپۆن ئاراستەی "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرابوو، باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە وڵاتی ئێران ئێوارە خوانێکیان بەم بۆنەیەوە سازکرد و نوێنەرایەتی هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران تیایدا بەشداربوو.
له‌م بۆنه‌یه‌دا باڵیۆز و نوێنه‌ریی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له تاران و هه‌روه‌ها دکتۆر "عه‌باس عه‌ڕاقچی" بریکاری یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش تیایدا ئامادبوون.
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ئێرانى، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان بوو به‌شێك له مێژوو.
له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (عالم)ى ئێرانى، نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران، ڕای گه‌یاند: "حكوومه‌تى هه‌رێم سه‌رقاڵى پێكهێنانى شاندێكه بۆ ئه‌وه‌ى به پێی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵ‌دا، گفتوگۆ بكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند جارێك ئاماده‌یی خۆى نیشانداوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆ و چاوه‌ڕێی حكوومه‌تى به‌غدایه. پێشبینیشى كرد، هه‌فته‌ى داهاتوو كارى له‌سه‌ر بكرێت.
سه‌باره‌ت به سنووره‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌ره‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم له تاران، ڕوونیكرده‌وه، كه كۆمارى ئیسلامی ئێران ده‌روازه‌ى سنوورى باشماخى كردووه‌ته‌وه، گوتیشی: "ده‌روازه‌كانى تر له‌سه‌ر ڕێكهوتنى نێوان حكوومه‌تى فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌وه‌ستێت، كه پێشنیاز كراوه به‌هاوبه‌شى له‌نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه ببرێت، به‌ڵام به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌روازه‌كان به‌ته‌نها كۆنترۆڵ بكات".
سه‌باره‌ت به ڕێفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه له 25ى ئه‌یلوولى 2017 به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو، نازم ده‌باغ، كه له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له تاران، گوتی: "دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵپه‌سارد، ڕیفراندۆم بوو به به‌شێك له ڕابردوو، به‌و پێیه‌ى پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراقه".
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له‌گه‌ڵ "هیدە ئاکی ئاداچی" بەرپرسی بەشی سیاسی و عه‌قید "هیرویوکی کانە کو" بەرپرسی بەشی سەربازی باڵیۆزخانەی ژاپۆن دیداریی کرد.
"هیدە ئاکی ئاداچی" بەرپرسی بەشی سیاسی و عه‌قید "هیرویوکی کانە کو" بەرپرسی بەشی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران ئەمرۆ یەکشەمە رێکەوتی ٥/١١/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له شاری تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران و "هیوا ره‌سووڵ" و لوقمان لەتیف محه‌مد" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا گفتووگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم کرا و نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو، و باسی لە سیاسەتی ئێستای حکوومەتی عێراق کرد بە فشارهێنانی زیاد بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتی هەرێم سوورە لەسەر ئەنجامدانی گفتووگۆی ڕاستەقینە لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بە هەڵپەساردنی ئەنجامەکانی ڕیفڕاندۆم.
"نازم ده‌باغ" ئومێدی خواست نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دۆستی وەکوو ژاپۆن و وڵاتانی دراوسێ پارێزەری مافە ڕەواکانی گەلی کورد بن لە پرۆسەی گفتووگۆکاندا، و ئاماژەی بەوە کرد کە کاردانەوەی سەربازی جگە لە زیان و ماڵ وێرانی بۆ هیچ لایەک سوودی نابێ.
لە وڵامدا "هیدە ئاکی ئاداچی" بەڵێنیدا کە ئەم داواکارییە بگەیەنێتە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ بەدواداچوون.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوەکرد کە کورد لەگەڵ خەباتکردندا بۆ سەربەخۆیی مێژویەکی زۆری هەیە و سەلماندوویەتی کە کێشەی کورد بە هێزی چەکداری لەبن نایەت.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی "شێخ عه‌تا محه‌مه‌د نووری" جێگری سەرۆکی هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی "شێخ عه‌تا محه‌مه‌د نووری" جێگری سەرۆکی هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان هاورێ لەگەڵ بەرپرسانی سنوورەکانی باشماخ و پەروێزخان و ئەندامانی ئەو بەرێوبەرایەتییە سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازیان لێ‌کرا.
مەبەست لە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، بینین و سەردانی پێشانگای "ئێران ئێکسپۆی"ه Iran Expo 2017 کە لە شاری تاران بەرێوەدەچێت.
لە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران باس لە باروودۆخی خاڵە سنووریەکان و هەوڵەکانی کردنەوەیان کرا، کە لەبەرژەوەندیی هەرێمی کورستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، نازم ده‌باغ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قاسمی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی دو قۆڵی‌و زۆر تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بارزانی كردوه پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌و ده‌ڵێت “سه‌رزه‌مینی كورد له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌رزه‌مینی ئاریاییهو له‌رابردودا به‌شێك بوه له‌ئیمپراتۆریه‌تی ئێرانی”.
ئاوێنه، سلێمانی: نازم ده‌باغ له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه له‌كاتی دیاریكردنی واده‌ی ریفراندۆمه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجامدرا، شاندی ئێران 70 تا 80 كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدا، ئه‌و وتی “خۆم په‌یامێكی تایبه‌تی قاسمی سلێمانیم به‌نامه‌ی ره‌سمی نارد بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و بهتهلهفونو زاره‌كیش ناردومه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. قاسمی سلێمانی له‌و په‌یامه‌یدا پێیوتم به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بڵێ كه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ین له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یه‌كپارچه‌یی عێراقدا به‌رگری له‌مافه‌كانی ئێوه بكه‌ین‌و ماده‌ی 140یش جێبه‌جێ بكه‌ین”.
وتیشی “دڵنیاشم له‌قۆناغی ئاینده‌دا ئێران هه‌وڵده‌دات هاوپه‌یمانی كورد‌و شیعه بپارێزێت. كه‌واته ئێران دژی كورد نییه، به‌ڵكو دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه په‌یڕه‌و كرا“.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد