امروز: هەینی 03 ئایار 2024 برابر با 03 ئایار 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

چوار شەممە, 13 ک دووەم 2021

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: تەنیا کەسێک کە براوەی ئەم شەڕ و هەرایەیە، دوژمنانی خەڵکی کوردن و دۆڕاوەکەش لەڕاستیدا نەتەوەی کورد دەبێت. هەڵبەت لێرەدا ئەم زەرەر و زیانە بۆ خەڵکییە و لەم ڕوەوە دەبێت مەسەلەکان چارەسەر بکرێت و بەربەستێک بێت بۆ گرژبوونی توندووتیژییەکان و وەستاندی ئەگەریی ڕوودانی شەڕێکی ئەوتۆ.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "راهبوردی موعاسر" لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ڕۆڵی ئێران و هەڵوێستی ئەم وڵاتە لە بەرانبەر شەڕەقسەی پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان چییە؟ گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەستێوەردان لەم مەسەلانەدا ناکات و هەوڵدەدات کە ئاسایشی ڕاستەقینە لە ناوچەوکەدا بەدیبێت. چ لە سووریا و چ لە عێراق، ئاشایشی هەمووان بە یەکەوە بەستراوەتەوە و کۆماری ئیسلامی بۆ دابینکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا ڕۆڵی نگەتیڤی نەبووە و بە پێچەوانەوە ڕۆَلی ئەوان پۆزێتیڤە. 

 

گوتیشی: بە بڕوای من، ئەو گرفتانەی کە ئەمڕۆکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی هەیە و ئەو قەیران و شەڕ و ئاژاوانەی کە بوونی هەیە هۆیەکانی دەستی دەرەکین. مەسەلەی کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان کوردەکان، مێژوویەکی دوورودرێژیی هەیە و بەداخەوە ناکۆکییە سیاسی و تاکەکەسییەکان و سەر بە سیاسەتێکی دەرەوە، بۆتە هۆی پێکهێنانی ئەم لێککەوتنانە. ئەمڕۆکە بابەتێک کە بوونی هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشوێنێوەیەتی تاکوو لە ڕێگای وتووێژ و پێکهێنانی چارەسەرێکی گونجاو لە نێوان دوو لایەندا ئەم ناکۆکییانە کەم بکاتەوە و پێش ئەم شەڕانە بگرێت.

 

دەباغ بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر ئاستی لێککەوتنەکان بەرزبێتەوە چ کەسێت براوە دەبێت، ڕایگەیاند: تەنیا کەسێک کە براوەی ئەم شەڕ و هەرایەیە، دوژمنانی خەڵکی کوردن و دۆڕاوەکەش لەڕاستیدا نەتەوەی کورد دەبێت. هەڵبەت لێرەدا ئەم زەرەر و زیانە بۆ خەڵکییە و لەم ڕوەوە دەبێت مەسەلەکان چارەسەر بکرێت و دەستپێکردنی هەر ناکۆکی و شەڕێک ڕابگیرێت. بەگشتی پارتە سیاسییەکان و حکومەتی عێراقی لە چوارچێوەی چاکسازیی و مەحکوم کردنی ئەم سیاسەت و داواکاریانە بۆ کۆتایی هێنان بە گرفتەکان کارێکی ئەوتۆی نەکردووە و من ناتوانم لەمبارەیەوە ڕای خۆم دەرببڕم.

 

گوتیشی: بەداخەوە لە ڕۆژی یەکەمەوە و لە سەردەمی سەدام حوسێنەوە کە ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیا دەکرا، تورکیا دەرفەتی قواستەوە تاکوو لە هەرێمی کوردستان و دواتر لە سووریا ئامادە بێت. لەم ڕوەوە مەسەلەکە شتێکە کە دەبێت سووریا و هەرێمی کوردستان بۆخۆیان ئەم مەسەلەیە چارەسەربکەن. هەرێمی کوردستان ناتوانێت لە هەموو مەسەلەکان گوشار بخاتە سەر کوردستانی سووریا بەڵام لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی عێراق، دەتوانرێت گوشار بخرێتە سەر ناوچەکە.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئیحتمالی هەیە ئامادەبوونی بەربڵاویی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق ببینین؟ گوتی: تورکیا ئەمڕۆکە هەم لە ناوچەی باکووری سووریا و هەمیش لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و لە هەندێک باروودۆخیشدا هێرش دەکاتە سەر نووسینگەی هێزەکانی پەکەکە و لەم ڕوەوە دەبێت لە لایەن هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆ چارەسەرکردنی ئەم مەسەلە هەواهەنگییەک هەبێت. 

 

لینکی وتووێژ:

https://rahbordemoaser.ir/fa/news/71596/مجادله-حزب-دموکرات-با-پ-ک-ک-پیروز-ندارد

پێنج شەممە, 07 ک دووەم 2021

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، وتارێکی بۆ ڕۆژنامەی "ئێعتماد"ی ئێران سەبارەت بە ژنڕال "قاسم سلێمانی" بە ناونیشانی "هاوڕێی ڕۆژە سەختەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان" نووسیوە کە لە خوارەوەدا دەیخوێننەوە:  

 

ژێنێڕال "قاسم سلێمانی" لە ڕوانین و بیروباوەڕیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، فەرماندەیەکی بوێر و ڕێبەرێکی بە وەفا لە گۆڕەپانەکەدا بوو. خەڵکی کوردستان، هیچ کات کەسانێک کە لە ڕۆژە سەختەکانی خەبات لە دژی ڕژێمی فاشیستی پێشووی عێراق بە ڕێبەری سەدام و دواتر خەبات لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش هاوڕێیان بووە، لە بیرناکەن. ژێنێڕال سلێمانی لە هەر دووک ئەم خەباتانەدا یارمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانیدا و ئەم بابەتە شتێک نییە کە بە تێپەڕبوونی کات، لە مێشک و دڵی خەڵکی و ئەو شارۆمەندانەیدا کە ئەم ڕۆژە سەختانەیان تێپەڕکردووە، بڕواتە دەرەوە. حاجی قاسم بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەکێک لە پایەبەرزترین بەرپرسانی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، لە جیبهەی شەڕ لەگەڵ داعش، بۆخۆی لە گۆڕەپانی خەباتەکەدا ئامادەدەبوو و ئەم مەسەلەیە، بوێریی و بایەخی تێکۆشانی ئەم شەهیدە مەزنە دەردەخات. 

بێگومان تیڕۆرکردنی فەرماندەیەکی وەکوو حاجی "قاسم سلێمانی" کە کاریگەرییەکی بێوێنەی لە دڵی هێزەکانی و هەروەها خەڵکی ناوچەکەدا هەبوو، زەرەر و زیانێکی گەورەی بە خەبات دژیی تیرۆریسم گەیاند؛ بە تایبەت لە شەڕ دژیی گرووپی تیرۆریستی داعش و گرووپە تیڕۆریستییەکانی ناوچەکەدا کە بۆشایی جێگای ژێنێڕال سلێمانیان زۆر پڕڕەنگ دەبینی.

مەبەست لەم تیڕۆڕەش هەر ئەوە بوو کە زەربەیەک بە توانای ناوچەیی ئێران بگەیەنن، بەڵام کۆماری ئیسلامی توانیوییەتی زۆر زوو بە ڕێکخستنێکی گونجاو، ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە. فەرماندەیەکی وەکوو حاجی قاسم فەرماندەیەک نەبوو کە تەنیا لە بواریی سەربازیی و مەیدانیی شەڕدا شارەزایی هەبێت، ئەو ڕوانینێکی سیاسی قووڵ و بەهێز و بڕیاردانێکی باڵای هەبوو و فەرماندەیەکی ئاوەها بێجگە لەوەی کە بێوێنە بوو، لە گۆڕەپانە سەختەکانی خەباتدا لە دژیی تیرۆریستانی داعش، زۆر باشتر لە کەسانی دیکە دەیتوانی چالاک بێت و سەرکەوتن بەدەست بێنێت. 

زۆر فەرماندە هەن کە لە بواریی سەربازیدا تایبەتمەندیی بێوێنەیان هەبووە و لەم بوارەدا شارەزاییان بووە، بەڵام کەمتر فەرماندەیەکی سەربازی بوونی هەیەکە لە بواریی سیاسی دەرک و خوێندنەوەی حاجی قاسمی هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی خەمی قووڵی لەدەستدانی ژێنێڕال سلێمانی و پڕڕەنگ بوونی بۆشایی نەبوونی بەڕێزیان، خەبات نابێت بە ڕۆیشتنی یەکێک لە فەرماندەکان کۆتایی پێبێت.

دیارە کە ئەم تیڕۆڕە، خەسارەیەکی گەورەی بە هێزەکانی خەبات لە دژیی داعش هێنا، ئاشکرایە کە ڕێبەرێکی کاریزماتێک لە گۆڕەپانی خەباتدا دەیتوانی یارمەتییەکی زۆر بە خەڵکی و سەربازەکان بۆ درێژەپێدان بە خەباتدا بگەیەنێت و زۆر مەسەلەی دیکەش، بەڵام خەبات درێژەی هەیە و هەر بەم هۆیەوە نابێت کە ڕۆحییەی خۆمان لە دەست بدەین.

لەبیرمە کە ژێنێڕال سلێمانی دەیگوت: "هەمیشە نە فەرماندە بە تەنیایی و بە بێ هاوڕێیەتی خەڵکی و خەباتکارەکان دەتوانێت کارێکی ئەوتۆ بکات و نە خەڵکی خەباتکاریش، بە بێ فەرماندەیەکی گەورە و بیرمەند دەتوانن سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنن." هەر بەم هۆیەوە دەبێت جەخت بکەمەوە لە گۆڕەپانی شەڕ لەگەڵ داعش، ڕۆڵی ژێنێڕال سلێمانی زۆر کاریگەر بوو.

ئەمڕۆش خەبات لەگەڵ داعش و تیڕۆریسم لە ناوچەکەدا لە لایەن فەرماندە قارەمانەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە تەنیشت فەرماندەکانی وەکوو حاجی قاسم لە ئێران، درێژەی هەیە و ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە کۆتاییدا ئەوە تیڕۆریسمە کە لە بەرانبەر ورەی بەرزیی خەڵکی ناوچەکە و بە تایبەت خەڵکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکانی ئێران تێکدەشکێن.

 

لینکی وتار:      

http://www.etemadnewspaper.ir/fa/main/detail/161338/يار-روزهاي-سخت-مردم-اقليم-كردستان

سێ شەممە, 15 ک یەکەم 2020

 رووداو دیجیتاڵ //  نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران "باشە"، ئێرانییەکان رۆژانە پەیوەندی دەکەن و نیگەرانن لەبارەی ئەو دەنگوباسانەی کە هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستوەردان لە خۆپێشاندانەکان هەبووە.

 
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەستم بەوە نەکردووە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانییەوە پرۆژەیەک هەبێت یان دەستوەردانێک لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەبێت، چونکە رۆژانە زۆرجار پەیوەندی دەکەن، نیگەرانن لە بابەت ئەو دەنگوباسانەی کە هەیە".
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئاماژەی بەوە کرد، جگە لەوەی پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران باشە، "پەیوەندیی نێوان بەرپرسان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هەر باشە".
 
بەشێکی بەرپرسانی حکومی و حیزبی ئاماژە بە بوونی دەستی دەرەکی دەکەن لەپشت خۆپێشاندانەکانی هەفتەی رابردووی هەرێمی کوردستان، بەشێکیشیان ناڕاستەوخۆ باس لە وڵاتی هەرێمی دەکەن.
 
نازم دەباغ دەڵێت "دیارە ئەو پشێوی و ئاژاوە و خۆپێشاندانانە هەموومان پێی ئاگادارین دوو هێڵی هەیە، یەکێكیان داوای ماف دەکەن جیاوازە لەو خەتەی نفوز و دەستی دەرەکی و ناوەکییە، مەرج نییە دەرەکی بێت ناوەکیە، بەڵام رەنگە لە هەندێک شوێندا بە پشتیوانیی دەرەکی بێت".
 
لەبارەی لێکەوتەی خۆپێشاندانەکانی رۆژانی رابردوو، ئەو نوێنەرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد "ئەو دەستە دەرەکییە هەمووی ناکرێت ئێران بێت، بەڵکو دەکرێت لە ناوەوەی عێراقیش بێت و لە بەغداوە بێت، لەلایەن ئەو گرووپ و جەماعەتانەی کەوا دژی حکومەتی هەرێمی کوردستانن. هەستم بەوە نەکردووە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە پرۆژەیەک یان دەستوەردانێک هەبێت".
 
وەکو نازم دەباغ ئاماژەی پێکرد "شتێکمان لانییە بەڵگەبێت بۆ دەستوەردانی ئەوان، بەڵام دەزانن هەموو جۆرە قسەیەک دەکرێن. ئەو قسانەی کە دەشکرێن من خۆشم ئەوەم گوتووە، دەستوەردان هەیە. چ لە کوردانی ناوەوە و دەرەوە چ لە وڵاتانی هەرێمی، بەڵام ئەو وڵاتە ئیقلیمیانە مەرج نییە ئێران بێت. ئەمڕۆ بۆ ئێمە بەغدایش بووەتە وڵاتێکی دیکە، عەرەبستانی سعودی و ئیسرائیل-یش بوونەتە وڵاتێکی هەرێمی".
 
هەفتەی رابردوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپێشاندان ئەنجامدرا، بەهۆی کەوتنەوەی گرژییەوە لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، چەند خۆپێشاندەرێک کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. خۆپێشاندەران بەشێک لە فەرمانگە حکومی و بارەگا حیزبییەکانیان سووتاند، بەشێک لە بەرپرسان باسیان لەوە کرد کە دەستی دەرەکی لەپشت دروستبوونی گرژییەکانی نێو خۆپێشاندانەکان هەبووە.
 
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/151220201
 

 

چوار شەممە, 18 ت دووەم 2020

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جیگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریان لە کۆبوونەوە‌ی "قوباد تاڵەبانى" جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران لەگە‌ڵ نێردە دیپلۆماسییەکان کرد.

 

"قوباد تاڵەبانى" جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەمە 17 تشرینی دووەمی 2020، لە دیدارێکدا لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکان و ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان، لێكە‌وتە‌كانی تێپە‌ڕاندنی یاسای قە‌رزيی ڕوونکردەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە شێوەى ئۆنلاین بەڕێوەچوو، "قوباد تاڵەبانى" پوختەیەکى لەسەر لێکەوتە خراپەکانى تێپەڕاندنى یاسای قەرز لە پەرلەمانى عیراق بەبێ بەشداریکردنى پێکهاتەى کورد و پشت بەست بە پرەنسیپى زۆرینە و کەمینە پێشکەش کرد.

 

هەروەها روونیکردەوە، کات و چۆنییەتى تێپەڕاندنى یاساکە کێشەى بۆ رێککەوتنە کاتییەکەى بەغدا و هەرێمى کوردستان دروست دەکات کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بووە.

 

ئەوەشى خستەڕوو؛ لە ئەمساڵدا بەغدا لە مانگەکانى ئایار و حوزەیران و تەموز هیچ پشکێکى دارایی تەرخان نەکردووە بۆ هەرێمى کوردستان و ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵیش کێشە و لەمپەر هەبن، ئەوە نیوەى ساڵەکە هەرێم بەبێ شایستەى دارایی دەمێنێتەوە لە کاتێکدا ئەوەشى نێردراوە پشکى تەواوەتى نەبووە و بڕێکى کەم بووە.

 

"قوباد تاڵەبانى" باسى لەوەشکرد یاساى قەرزیى فیدراڵى دوو لایەنەیە؛ دەکرێت بە ڕەشبینى لێک بدرێتەوە ئەگەر ئەم جۆرە مامەڵە تاکلایەنە بگوازرێتەوە بۆ یاساى بودجە. دەشكرێت لایەنى باشیشى هەبێت، ئەگەر ببێتە هۆى گە‌ڵاڵە‌كردنی رێککەوتنێکى درێژخایەن لە بوارى بەرێوەبردنى نەوتدا.

 

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رەخنەى لە کاردانەوەى توندى هەندێک لایەنى سیاسى عێراقى دەسەڵاتدار بەرامبەر هەرێمى کوردستان گرت و لایەنە خراپەکانى بە کارهێنانى دژایەتیی کوردستانى روون کردەوە وەک کارتى کۆکردنەوەى دەنگ لە وەرزى هەڵبژاردن و باسى لەوە کرد ئەوە مەترسى لەسەر پێکەوەژیان و پەیوەندیى پێکهاتەکانى عێراق دروست دەکات و بێبەشکردنى هەرێمیش لە شایستەى دارایی کێشەى زۆریى ئابوورى و کۆمەڵایەتى و سیاسى لە عێراقدا دروست دەکات.

 

پاشان نوێنەرانى چەند وڵاتێک پرسیار و روونکردنەوەى خۆیان ئاراستەى هەر یەک لە بەڕێزان جێگرى سەرۆکى حکومەت و بەرێز "سەفین دزەیى" بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد و ئەوانیش لاى خۆیانەوە روونکردنەوەى پێویستیان پێشکەش کرد و ئامادەیی هەرێمیان پیشاندا بۆ رێککەوتن لەسەر هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکانی. باسیان لەوەشکرد هەرێمى کوردستان لە هاووڵاتیانى عێراق هەڵاواردە کراون، لەکاتێکدا ئەوان بەپێى یاسا و دەستور مافى خۆیان لە داهاتى عێراق هەیە. 

 

لە دیدارەکەدا، بەڕێزان "سەفین دزەیى" بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە و دکتۆر "جوتیار عادل" وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان و "دابان شەدەڵە" جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە و هەروەها نوێنەرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وڵاتانی دەرەوە بەشداربوون.

 

 

 

شەممە, 14 ت دووەم 2020

بۆ ئاگاداری:

هەواڵێکی هەڵبەستراو بڵاوکراوەتەوە لە ماڵپەری خواکورک بەناوی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران نازم عومەر، کە گوایە کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی بەرێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانی کردووە. بە هیچ شێوەیەک لێدوان و هەواڵی وا لەلایەن ئێمەوە نەدراوە ئەم هەواڵە تەنها هەڵبەستراوی سایتی خواکورکە. پەیوەندی بە ئێمەوە نیە. وە هەمیشە بانگهێشتی فەرمی لەئارادایە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکان، ماوەتەوە بۆ کاتی گونجا و پێویست بۆ ئەنجامدانی سەردانەکان .

چوار شەممە, 11 ت دووەم 2020

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "ئاژانس" گوتی: سەبارەت بە راگرتن و پێدانی ڤیزا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ سەردان و چارەسەرکردنی نەخۆشی، کاری بازرگانی و هەروەها گەشتیاری بە شێوەیەکی سنووردار بەم پێیە رێگەیان پێدەدرێت و ئێرانیش دەستی پێکردۆتەوە و لە پێشتریشدا بە شێوەیەکی سنووردار، ڤیزەی بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان داوە کە بۆ چارەسەریی نەخۆشی و کاری بازرگانی سەردانی ئەم وڵاتەیان کردبێت.

 

گوتیشی: بەڵام ئێستاکە بە شێوەیەک کە بڵێین گەڕانەوە بۆ دۆخێک کە دەکرێت لە دۆخی جاران نزیک بێتەوە، سنوورەکان بۆ هاتووچۆ کردن کراوەتر بوون. ئەگەرچی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بڕیار دراوە لە سەر ڕۆشنایی ئەو ڕێنماییانەی کە وەزارەتی تەندروستی و هەروەها وەزارەتی ناوخۆ دەریان کردووە، هاوڵاتیانی ئێرانی دەتوانن بێن بۆ هەرێمی کوردستان و بەرانبەر بەوەشەوە دیسان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئەوەی ئەمڕۆکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بۆ ئێران بێن بە بێی سنووردار، هەموو کەسێک کە کاری چارەسەرکردنی نەخۆشی و کاری پزیشکیان هەبێت دەتوانێت سەردانی کونسولگەرییەکانی ئەم وڵاتە لە هەولێر و سلێمانی بکات و ڤیزایان پێدەدرێت. هەر وەکوو چەند رۆژ پێش ئێستاش ڕوونکردنەوەکەی کونسوولی ئێران لە هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە ڤیزە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدەن کە سەردانی ئێران بکەن.

 

لینکی چاوپێکەوتن:

https://m.facebook.com/azhans.krd/videos/نازم-دەباغ-نوێنەری-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان/668008720774932/?depth=1

پەڕەى 10 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی