هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە دیداریان کرد.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی سێشهمه ٣٠ی مارسی ٢٠٢١ له شاری ههولێر، سهردانی فهرمانگهی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونهوه.
لهم دیدارهدا، بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و ههروهها کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران باسی لێوهکرا و له درێژهی کۆبوونهوهکهدا جهخت لهسهر پەرەپێدانی زیاتریی پەیوەندی دۆستانە و فراوانکردنی جووڵەی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.
"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، بە بیانووی بڵاوبوونەوەی پووڵی بیرەوەریی سەردانی پاپ بۆ هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی کردم.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی "ئیسنا"ی ئێران بە گێڕانەوە لە "شەفەق نیووز"، "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، بۆ ئاراستە کردنی هەندێک ڕوونکردنەوە سەبارەت بە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی پووڵی بیرەوەریی سەردانی پاپ فڕانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، بانگهێشتی کردم.
"نازم دەباغ" لە وتووێژێکدا کە لە ماڵپەڕیی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران بڵاوکراوەتەوە، گوتی: ئێرانییەکان پێیان ڕاگەیاندم ئەوە لە بەرژەوەندیی سیاسەتی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستاندا نییە و ئەم بابەتە دەستدرێژیی کردنە بۆ سەر خاکی وڵاتی ئێران.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بە بەرپرسانی ئێرانیم ڕاگەیاند کە ئەم کارە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێی نەکراوە، بەڵکوو لە لایەن هەندێک لە هونەرمەندانەوە ئەم شتەیان بە وەزارەتی پەیوەندیدار لە کوردستان پێشنیار کردوووە.
دەباغ جەختی کردەوە: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ڕوونکردنەوەکەیان قەبووڵکرد؛ بەڵام گوتیان کە لەمبارەیەوە پەیامێک بۆ دەوڵەتی عێراق دەنێرین. لەڕاستیدا ئەم کارە ئەنجامدرا و وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەم بابەتەی لە ڕێگای دەزگاگانی ڕاگەیاندنەوە ڕاگەیاند.
بە بۆنەی سەردانی پاپ بۆ هەرێمی کوردستان، وێنەی پووڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە لەم خەریتەیەدا بەشێک لە خاکی ئێران، وەکوو "کوردستانی گەورە" ناسێندرابوو.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە، جەختیانکردەوە کە ئەم پووڵە چاپنەکراوە و پلانێکە کە لە لایەن هونەرمەندێکەوە پێشنیار کراوە. هەرێمی کوردستان پابەندە بە یاسای بنەڕەتی عێراق و ڕێزگرتن لە دەسەڵات و پاراستنی خاکی وڵاتانی ناوچەکە.
"سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، سەبارەت بەم کارەی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانی عێراق گوتی: ڕوون و ئاشکرایە ئەوەی کە لە کەشووهەوای گشتییدا بڵاوکرایەوە بە پێچەوانەی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
گوتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەنیشت ناڕەزایەتی دەربڕینی خۆی سەبارەت بەم بابەتە، خوازیاریی کۆکردنەوە و چاکسازیی ئەم هەنگاوە بەدوور لە برایانەن.
لینکی هەواڵ:
https://www.isna.ir/news/99122519152/نماینده-اقلیم-کردستان-عراق-وزارت-خارجه-ایران-من-را-احضار-کرد
SNN // نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت “داوای روونکردنەوەمان لە بەرپرسانی تاران کردووە لەبارەی ئەو فیلمەی لەسەر رووداوەکانی نیازی داعش بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری هەولێر لە ساڵی 2014 بەرهەمهاتووە”.
بەپێی هەندێک میدیا، کۆمپانیای (مەصیر)ی ئێرانی بە هاوکاری تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران و سوپای پاسداران لەبارەی ڕۆڵی قاسم سلێمانی لە شەڕی داعش فیلمێکی دروستکردووە کە تیایدا مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاری لە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران دەکات.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە SNNی راگەیاند “لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە پەیوەندیدان و چاوەڕێی روونکردنەوەیان دەکەین لەسەر چۆنێتیی بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە”.
وتیشی: “سبەینێ کۆبوونەوەیان دەبێت و وەڵامی رسەمیی حکومەتی ئێران وەردەگیرێت لەسەر فیلمەکە کە ئایا کۆمپانیایەک بەرهەمی هێناوە یاخود لایەنێکی رەسمی حکومەت بەو کارە هەستاوە”.
زکری موسا، ڕاوێژکاری میدیایی مەسعود بارزانی لەمبارەیەوە دەڵێت: “ئێرانییەکان حەقی خۆیانە هەتا دەتوانن مەدحی قاسم سلێمانی بکەن، بەڵام بۆچی ئەوە دەبێ لەسەر حیسابی گەلی کوردستان و سووکایەتیکردن بێت بە کورد؟”.
وتیشی: “ئامانج لەو جۆرە فیلمانە تەحریفی تاریخ و نەهێشتنی قارەمانێتیی پێشمەرگەیە لە زەینی خەڵکی ناوچەکە”.
بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە دەنگدانەوە و ناڕەزایەتیی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە هەرێمی کوردستان لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت.
https://snnc.co/61790/
ناس کورد- // نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران دڵنیایى کردوونەتەوە کە فیلمی "تەوەکول" بۆچوونی فەرمیی حکومەتی ئێران نییە و بەدوای ئەو کەسانەشدا دەگەڕێن کە فیلمەکەیان بڵاوکردووەتەوە، دەشڵێت، داواشیان لە کونسوڵی خۆیان لە هەولێر کردووە لە کۆنفرانسێکدا ڕوونکردنەوە لەو بارەیەوە بدەن.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران (دووشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند "لەبارەی فیلمی (تەوەکول) کە کاردانەوەیەکی زۆری لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە، بۆ بهدواداچوون لهگهڵ بهرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لهو بارەیەوە لهگهڵ سێ بۆ چوار لهو كهناڵانهی كهپهیوهندیمان ههیە پهیوهندیمان كردووه دڵنیاییان دا کە ئهوه سیاسهتی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نیه و وهكو سیاسهتی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕێزگرتنه له سهركردهكانی كورد و بهتایبهتی ئهوانهی كه كاریزمایان ههیه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ههر بۆ ئهو مهبهسهتهش ئێران داوایان له سهركونسوڵی خۆیان كردووه له ههولێر كهبهزووترین كات كۆنفڕانسێكی ههواڵی ببهستێت، لهو كۆنفڕانسهدا ڕهتی بكاتهوه كه ئهوه كاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت، بهڵكو كهسانێك یان كۆمپانیایهك ئهو كارهی كردووه بۆ بهرژهوهندی خۆی و بهدوای ئهوهشدا دهگهڕێن كه كێ لهپشتی ئهم كارهدا بووبێت".
نازم دەباغ باسی لەوەشکرد "من پێم وایه له ئێران ئهوهنده بیروڕاو بۆچون و خهت و ئهملاو ئهولا ههیه، پێم وانیه كهناڵی ڕهسمی بهرپرس ئهم كارهی كردبێت و ههڵوێستی فهرمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت، لهوانهیه كهسانێك ههبن بۆخۆی بهسروشتی بزانن كه فیلمێكی دیكیومێنتاری بڵاو بكهنهوه، ئهوهی خۆی زانیاری ههیه ئهگهرنا كوردیش ئهگهر بیهوێت لهزۆر قۆناغدا هاوكاری باشی سوپای ئێرانی وپاسدارانی كردووه لهشهڕهكانی دژ بهعێراق، بهڵام دهكرێت ئێمه ئهوانه بكهینه منهت ئێمه بهمنهتمان نهزانیووه ئێمه بەڕێكهوتنمان زانیووه".
https://www.nasnews.com/kurd/view.php?cat=22612
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەگەڵ "محهمهدی حاجی مهحمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبووە.
"محهمهدی حاجی مهحمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئەمرۆ شەمە رێکەوتی ٢٣/٠١/٢٠٢١ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێڕانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "ئەمجەد باباحاجی"، "هیوا رەسول رەشید"، "لوقمان لەتیف محمد" و "فخرالدین عەزیز ساڵح" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی گەرمیان لێکرا.
لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا و تیشک خرایە سەر مەسەلەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران، و هەروەها ناردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، بە مەبەستی چارەسەر کردنی قەیرانی دارایی و چۆنێتی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایهتی حکومهتى ههرێمى کوردستان بهشداری له کۆنفڕانسی نێودهوڵهتی ههندیسهی نهزمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كهم بكاتهوه بۆ پاراستنی ئهزموونی ههرێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم دهباغ» و «سەلام عارف روشدی» لهگهڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی بهریتانیا دیداریان کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» له تاران لهگهڵ مامۆستا «عهلی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم دهباغ: بایدن كۆبوونهوه سێ قۆڵییهكهی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم دهباغ لهگهڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد