هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
خاتوو "لیدال ساکس" Lyndall Sachs باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە وڵاتی ئێران به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "لوک دوز" سکرتێری دووهەمی باڵیۆزخانەی ئۆستڕالیا لە تاران، ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ٢٨/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، باسی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆسترالیا لە تاران، باسی لە گرینگی یەک هەڵوێستی لایه‌نه‌کانی هه‌رێمى کوردستانی کرد.
هه‌روه‌ها "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران، جەختی لە یەک هەڵوێستی لایانەکان کرده‌وه و خوازیاری پتەوکردن و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئۆسترالیا و حکومەتی هه‌رێمى کوردستان بوو.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٠٧/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نیوان وڵاتی بریتانیا و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هەروەها باسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقی کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستانی کرد و داوای کرد که ئەو هاوکاریی و پەیوەندیانهی نیوان دوو لایه‌ن بەردەوام بێت.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا "عیرفان عەلی عەبدوالعەزیز" ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە خوارەوەدا هاتوو:
"بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە ڕابەرایەتی گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، بە ناوی خۆم و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان و گشت برادەرانی شۆڕای مەکتەبی سیاسی دەکەین.
بە هیوای سەرکەوتن و هۆکار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دروستبوونی یەکڕیزی و تەبایی لە هەرێمی کوردستان."
لەگەڵ ڕێزدا
"نازم عومەر" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ـ ئێران
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ئەمەل جەلال" سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
خاتوو "ئەمەل جەلال" سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی یاوەریی رۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و ستافی نوێنەرایەتی پێشوازیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، "نازم ده‌باغ" ویڕای به‌خێرهاتنی شاندی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، باسی لە پەڕەپێدانی گەشتوگوزار له نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و ئاماده‌یی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوکاریی کردنی زیاتریی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه‌ی ڕاگه‌یاند.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد