هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
هه‌واڵده‌ری زانستگای ئازادی ئیسلامی "آنا" (ئانا) به‌شی نێوده‌وڵه‌تی؛ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که رێگا چاره‌ی سیاسی ده‌بێ له گرژی و ئاڵۆزیی نێوان کورده‌کانی سووریا و تورکیا په‌یڕه‌و بکرێت، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری زیندووبوونه‌وه‌ی داعێش به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له ناوچه‌که هۆشداری دا.
بڵاڤۆکی "فاریه‌ن پاڵیسی" چاپی ئه‌مه‌ریکا له راپۆڕتێکدا به گێڕانه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته نووسی که تورکیا له ماوه‌ی 24 کاتژمێری داهاتودا ئۆپه‌راسیۆنی چه‌کداریی به‌ربڵاوی خۆی له باکووری سووریا ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌مه له حاڵێکدایه که رۆژی یه‌کشه‌مه له دوای وته‌کانی "ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌باره‌ی به ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر کورده‌کانی سووریا، چه‌ندین وێنه له جێگیربوونی که‌رسته و داموده‌زگای چه‌کداری و هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته له سنووری سووریا بڵاو کرایه‌وه و هه‌تا ئه‌وه‌ی که رۆژی رابردوو، هێزه‌کانی تورکیا به فه‌رمی چوونه ناو سنووره‌کانی باکووری دراوسێی به‌شی باشووریی خۆیان.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌ورێکی به‌رچاوی له پاڵپشتی کردنی کورده‌کان له ئه‌ستۆدا بووه، له ناکاو پشتی ئه‌وانی خاڵی کرد و له ده‌قی بڵاوکراوه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که واشنگتۆن له ئۆپه‌راسیۆنی چه‌کداریی تورکیا له باکوری سووریا پاڵپشتی ناکات و له‌وه‌دا هاوبه‌شی و ده‌ستوه‌ردان ناکات.
له‌م نێوه‌نده‌دا کورده‌کان که له پاڵپشتی نه‌کردنی ئه‌مه‌ریکا په‌شۆکاو و خافڵگیر بوون، داوایان له ده‌وڵه‌تی سووریا کرد بۆ ئه‌وه‌ی که پشتیوانی له‌وان بکات. هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌و راپۆڕتانه‌ی که پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه، نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌گه‌ری پێکهێنانی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی له نێوان کورده‌کانی عێراق و سووریا له به‌رامبه‌ر تورکیادا بوونی هه‌یه.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له دیمانه و وتووێژ له‌گه‌ڵ په‌یامنێری به‌شی رۆژئاوای ئاسیا و به‌ره‌ی به‌ره‌ی به‌رخۆدانی به‌شی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌واڵده‌ری آنا (ئانا) گوتی: ئه‌و بارودۆخه‌ی که هه‌یه، رووداوێکی تازه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه له رابردوودا باوه‌ڕمان به‌م بابه‌ته هه‌بوو که ئه‌و وڵاته به‌هێزانه‌ی که بیانه‌وێت به بیانووی یارمه‌تیدان، ئاماده بن، ئامانجێکی تایبه‌تیان له بیر و مێشک‌دا هه‌یه. ئه‌مه‌ریکا به داخوازه و بانگه‌شه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعێش هاته ناوچه‌که‌وه. بێجگه له‌وه، سوپاکانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی جیهانه‌وه دێن بۆ ناوچه‌که، کاتێک مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانیان هاته دی، ناوچه‌که به‌جێ ده‌هێڵن و ئه‌مه ئه‌رکی ئێمه‌ی کورده‌کانه که ناوچه‌کانی خۆمان له ژێر چنگی داگیرکه‌ران رزگار بکه‌ین و بیگه‌ڕێنینه‌وه باوه‌شی خۆمان.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌و بارودۆخه‌ی ئێستای سووریا تووشی بارودۆخێک بوون که ده‌بێ له بواری هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌وه‌کانی دوایی خۆیان زیاتر بیرکردنه‌وه و تێڕامان بکه‌ن، له دیپلۆماسییه‌کی تایبه‌ت که‌ڵک وه‌ربگرن و به‌دوای دابین کردنی رێگا چاره‌یه‌کی سیاسی‌دا بن. کورده‌کان باوه‌ڕ و متمانه‌یان به ئه‌مه‌ریکا و پاڵپشتییه‌که‌ی کرد، به‌ڵام ئه‌م متمانه‌یه نابێ یه‌ک لایه‌نه بێت و پێویستی به باوه‌ڕ و متمانه کردنی به‌رامبه‌ر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاش هه‌ست پێده‌کرێت. ئه‌وان ده‌بێت وڵامی ئه‌م هه‌ستی متمانه پێکردنه‌وه بده‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ناتوانین به شێوه‌ی یه‌ک لایه‌نه به‌م باوه‌ڕ و متمانه‌یه درێژه پێبده‌ین.
سه‌رۆکی نووسینگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران روونیکرده‌وه: کورده‌کانی عێراق له پێناو مسۆگه‌ر کردنی مافه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر پاڵپشتی کردن له کورده‌کانی سووریا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه. هه‌رێمی کوردستان له کاتی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی سه‌لماندوویه‌تی که له هه‌ر جێگایه‌ک کورده‌کان پێویستیان به پاڵپشتی یه‌کتری هه‌بێت، بۆ خۆی له‌وێ ئاماده ده‌بێت و یارمه‌تی ئه‌وان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مه له چوارچێوه‌ی هه‌ندێک سیاسه‌تی تایبه‌ت دایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه چ وه‌کوو کورد و چ وه‌کوو یه‌ک دراوسێ نامانه‌وێت له کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکه‌دا ده‌ستوه‌ردان بکه‌ین؛ به‌ڵام ناتوانین له لایه‌نی سیاسی و دیپلۆماتیک چاوی خۆمان به ڕووی پاڵپشتی و پشتیوانی کردن له کورده‌کان له هه‌ر جێگایه‌کدا که ببن، ببه‌ستین. ئێمه ده‌بێ کورده‌کانی سووریا تێبگه‌یه‌نین که له توندوتیژی که‌م بکه‌نه‌وه و به شێوه‌گه‌لی سیاسی و دیپلۆماتیک به‌دواداچوون بۆ کاروباره‌کان بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ین له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیدا بڕۆینه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له‌م رێگایه‌وه مافه‌کانمان بێته دی.
ئه‌گه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی کورده‌کان له سنووری تورکیا/ رێگا چاره‌ی سیاسی له جیاتی پشتبه‌ستن به چه‌کی ئه‌مه‌ریکایی
"نازم ده‌باغ" سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک له هه‌واڵه‌کان له‌مه‌ڕ هه‌ڕه‌وه‌زی گشتی و کۆبوونه‌وه‌ی کورده‌کان له شوێنه‌کانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ تورکیا گوتی: کورده‌کانی سووریا رایانگه‌یاندووه که تا دوایین هه‌ناسه درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن و له‌وێ پرسی مه‌رگ و ژیان هاتۆته گۆڕێ. له سووریا کاتێک کورده‌کان ده‌یانه‌وێت ژیانی ئاساییان هه‌بێت، لایه‌نێک دێت و ده‌یهه‌وێت ئاسایش و هێمانیه‌تی و ئارامی له‌وان بگرێت که کورده‌کان سه‌رسه‌ختانه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش "خلووسی ئاکار" وه‌زیری به‌رگریی تورکیا گوتبووی "ده‌بێ سه‌نگه‌ری کورده‌کان له باکووری سووریا بکرێته گۆڕستانی ئه‌وان"، هه‌ر به‌م هۆیه کورده‌کان ناچارن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن و له‌گه‌ڵ تورکیا بجه‌نگن.
ده‌باغ له دوایین هه‌نگاوی ئه‌مه‌ریکا له بواری پاڵپشتی کردن له کورده‌کان په‌رده‌ی لادا و روونیکرده‌وه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا رۆژی رابردوو بۆ کورده‌کانی سووریا په‌یامی نارد که واشنگتۆن ئاماده‌یی هه‌یه پاڵپشتی له‌وان بکات، به‌ڵام ئه‌م پاڵپشتی کردنه به جه‌نگ و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعێش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه تیرۆریستییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. پرسیارێکی گرینگ که دێته ئاراوه ئه‌مه‌یه که له دوای داعێش چ چاره‌نووسیك له چاوه‌ڕوانی کورده‌کاندا ده‌بێت و ئایا ئه‌م پاڵپشتییانه درێژه‌ی ده‌بێت؟ باشترین رێگا ئه‌مه‌یه که کورده‌کان له جیاتی ئه‌وه‌ی که بیانه‌وێت به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مه‌ریکییه‌کان و پاڵپشتی کردن له سنووره‌کان پشت ببه‌ستن، به فیکری رێگا چاره‌ی سیاسی‌دا بن، زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریکایی بێجگه له "نانسی پلۆسی" سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا خوازیاری ئه‌وه‌ن که ئه‌مه‌ریکا به پاڵپشتی کردن له هاوپه‌یمانانی خۆی له ناوچه‌که‌دا درێژه بدات و به ده‌یان جار له‌سه‌ر ئازایه‌تی و جه‌نگاوه‌ربوونی کورده‌کان له به‌رامبه‌ر داعێشدا جه‌ختیان کرده‌وه.
تورکیا به دوای گۆڕینی چین و پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌ریی باکووری سووریا
به‌پێی راپۆڕتی ئانا، هه‌ندیک له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و هه‌واڵده‌ریی ناوچه‌که له شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی باکووری سووریا به‌م جۆره‌یان راگه‌یاند که تورکیا ده‌یهه‌وێت به داخوازه و بانگه‌شه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریسم و به هه‌ڕه‌شه زانینی کورده‌کانی باکووری سووریا، چین و پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌ریی ناوچه‌کانی باکووری ئه‌م وڵاته هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی باشووری تورکیا بگۆڕێت. له‌م پێناوه‌دا "ئیبڕاهیم کالین"، وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا رۆژی دووشه‌مه سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی چه‌کداریی له دژی کورده‌کانی باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا گوتی: ده‌بێ هێمنایه‌تی سنووریی خۆمان و هه‌روه‌ها هێمنایه‌تی ئاواره‌کانی سووریایی که ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان، پێک بهێنین.
"نازم ده‌باغ" له‌م باره‌یه‌وه روونیکرده‌وه: له گۆڕینی چین و پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌ریدا ته‌نیا قوربانی کردنی کورده‌کان له ئارادا نیه و ئه‌مه بۆ سیاسه‌ت داڕشتنی خوازیاری گه‌شه‌سه‌ندنی ئاتاتورک له تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه که له سه‌رده‌می "ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو" وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاتی تورکیا به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرا. ئه‌وان داخوازه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که به کرده‌وه و هه‌نگاوه‌کانی خۆیان ده‌یانه‌وێت عوسمانی چێتی نوێ زیندوو بکه‌نه‌وه و پاڵپشتی کردن له ئه‌هلی سونه‌تیان کرده ئامرازی ده‌ست و هه‌نگاوه‌کانی خۆیان، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه تا ئێستا شکه‌ستی خواردووه. ئانکاڕا له سه‌رده‌می "ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان"دا به‌رده‌وام ده‌یهه‌وێت و پێی خۆشه ئیمپڕاتۆری تورکیا به ناونیشانێکی نوێ زیندوو بکاته‌وه.
رێگا چاره‌ی سیاسی له گرژی و ئاڵۆزی نێوان کورده‌کانی سووریا و تورکیا پێڕه‌و بکرێت
نوێنه‌ری حکوومه‌تی نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران سه‌باره‌ت به شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی تورکیا که کورده‌کانی باکووری سووریا به تیرۆریست ده‌زانێت، گوتی: من وه‌کوو یه‌ک کورد، خه‌ڵکی تورکیا به تیرۆریست نازانم. کورده‌کان بۆ دابین کردنی مافه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ تورکیا شه‌ڕ ده‌که‌ن. ئه‌وان ئێمه به تیرۆریست ده‌زانن و ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به خۆیانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به گشتی پرس و بابه‌تی ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی سووریا تیرۆرستن، ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه. ئێمه له هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که ده‌بێ رێگا چاره‌ی سیاسی له گرژی و ئاڵۆزیی نێوان کورده‌کانی سووریا و تورکیا په‌یڕه‌و بکرێت، ئیجازه نه‌ده‌ین له ناوچه‌که‌دا پشێوی و ئاڵۆزی و شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون دروست بکرێت و ده‌بێ له مافه‌کانی خه‌ڵکی داکۆکی و پشتیوانی بکه‌ین. ئێمه له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا هاوپه‌یمانیی پێک ناهێنین که بمانه‌وێت له به‌رامبه‌ر تورکیادا بجه‌نگین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌و باوه‌ڕه داین که هه‌ر چه‌شنه جه‌نگ و شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له ناوچه‌که‌دا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆکه‌ی تیرۆریسم و زیندووبوونه‌وه‌ی داعێش.
لینکی وتووێژ:
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له‌م وتووێژه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا باس چه‌ند پرسێك سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی عیراق ده‌كات.
"ئه‌م خۆپیشاندانانه ده‌رئه‌نجامه، پێم وانیە ئێران دەستی لەپشت ئەم خۆپیشاندانانەوە هەبێت "
لەسەرەتای وتووێژەکەی ژیار هه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، نازم دەباغ دەڵێت" بەبۆچونی خۆم ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستای عیراق دەرئەنجامە، دەرئەنجامی ئەوەی کە حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عیراق نەیانتوانیووە داواکاری خەڵکی عیراق جێ بەجێ بکەن بۆیە هیچ کەس ناتوانێت بڵێت داواکاری خۆپیشاندەران ڕەوا نیە، خاڵی دووەم، من پێم وانیە ئێران دەستی لەپشت ئەم خۆپیشاندانانەوە هەبێت چونکە دروستبوونی نا ئارامی لەناوچەکەدا لەم کاتەدا ڕەنگدانەوەی لەسەر کۆماری ئیسڵامی ئێران دەبێت، ئارامی عیراق، ئارامی ئێرانە وە بەپێچەوانەشەوە، خاڵێکی تر ئەوەیە کە عیراق توانیوێتی بێ لایەنی خۆی بپارێزێت بۆیە پرسیارێک دێتە ئاراوە کێ قازانج دەکات وە کێ زیان دەکات لەو بێ لایەنیەی عیراق؟ بەبۆچوونی من ئەوانەی بیانەوێت دژایەتی توندی ئێران بکەن ئەم جۆرە بێ لایەنیە لەبەرژەوەندییان نیە."
"من پێم وانیە وا بە ئاسانی هێزی ئاسایش و پۆلیس و سوپای عیراقی دەستیان بچێتە گیانی ئەو کەسانەی کە لەسەر شه‌قامەکان خۆپیشاندان دەکەن "
دەباغ وتیشی" کاتێک کە جادەی دوو ساید دروست دەبێت، زۆر جارێش ئەم لایانە خۆڕسکن بەوەی کەسەیر دەکەیت بۆ ماوەیەکی درێژ کەچەند ڕۆژێک تێدەپەڕێت هەست ناکرێت کە سەرکردایەتیەکی ئاڕاستەکراوی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەدوای مافەکانی خۆیدا بڕوات، ئەمە نیشانەی دەوێت بەڵام لێرە ئەم فەزایە کەدروست بوو ئەوجا خاوەن بەرژەوەندییەکان دەکەونە ناو بابەتەکان و دەکەونە ناو شەقامەوە تا بتوانرێت هەریەکە بەلای خۆیدا ڕایبکێشێت، کە من پێم وانیە وا بە ئاسانی هێزی ئاسایش و پۆلیس و سوپای عیراقی دەستیان بچێتە گیانی ئەو کەسانەی کە لەسەر شه‌قامەکان خۆپیشاندان دەکەن، بۆیە دەکرێت نیشانەیەکی پرسیار دابنێین کەکەسانێک بۆ ناشرین کردنی ڕووی زیاتری حکومەت لەڕووی سەربازی و داپڵۆسینەوە جگە لە نەبوونی خزمەتگوزاری و چاکسازی و گەندەڵی ئەمەشی بهێننەسەر کە ئەوەتا بەشێوەیەکی نا دیموکراسیانە خۆپیشاندەران سەرکوت دەکرێن."
باشە ئەو کەسانە هی ناوخۆی عیراقن یا دەرەوە ، وەک خۆت دەڵێی کەسانێک هەن؟
نازم دەباغ دەڵێت" ئەو کەسانە لەناوخۆی عیراقن بەڵام ئەوە دوور نیە کە لەدەرەوە بجوڵێنرێن، بەڵام هەست ناکەم دەستوەردانی ڕاستەوخۆی حکومەتی ئێرانی هەبێت لەم خۆپیشاندانانە بەڵام بەدڵنیایی خوێندنەوەم بۆ سیاسەتی حکومەتی ئێرانی ئەوەیە لەگەڵ ئەوەنیە نائارامی دروست ببێت واتە لەجیاتی لەپشتی خۆپیشاندەران بێت بۆ ئەم بارودۆخەی کەهەیە پێچەوانەکەی ڕاستە چونکە حکومەتی عیراقی بەرهەمی ئەو هەوڵانەیە کەدرا بۆ پێکهێنانی حکومەت ئێستا بەرژەوەندی کێی تێدایە کە ئەم حکومەتە بڕوخێت؟ تەنها بەرژەوەندی ئەوانەی تێدایە کەنایانەوێت جارێکی تر عیراق ببێتەوە پێشەوا بۆ پڕۆسەی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەم سیاسەتەی سەرۆکی ئەمریکا پەیڕەوی دەکات کەدەڵێت، پارەم بدەرێ بەرگریت لێبکەم، دەکرێت ڕەوابێت لەڕووی ستراتیژیەت و ئایندەدا؟"
"پێم وایە مانەوەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی لەبەرژەوەندی هەموو لایەکدایە"
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەوەی ئایا پێتان وایە ئێران پشتگیری مانەوەی کابینەی عادل عەبدولمەهدی بکات؟ دەڵێت" من پێم وایە مانەوەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی لەبەرژەوەندی هەموو لایەکدایە."
"کلیلی چارەسەر لەدەستی سەرکردە عیراقیەکان خۆیاندایە "
سایتی مەشرەق نیوز کەنزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە وتارێکی سەرنوسەری جیهان نیوزی بڵاوکردۆتەوە، بەناونیشانی "کلیلی چارەسەری خۆپیشاندانەکانی بەغداد لە تارانە".
بەڵام نازم دەباغ دەڵێت" هەرکەس ئازادە لە دەربڕینی بۆچونی خۆی، بەڵام بەبڕوای من کلیلی چارەسەر لەدەستی سەرکردە عیراقیەکان خۆیاندایە، جا ئەو سەرکردانە هەریەکەی خۆی دەبەستێتەوە بەیەکێکەوە، یەکێک خۆی دەبەستێتەوە بە ئێران یا ئەمریکا، یا تورکیا، واتە بەڕاستی کلیلی چارەسەرەکە لەدەست خۆمانە، جا هەرکەس پەیوەندیدار بێت بە چ بیروباوەڕێکەوە زیاتر لەخزمەتی ئەو کەناڵە دەبێت. "
"هیچ پەیامێکی ڕاستەوخۆ بەمن نەدراوە، بەڵام بینیمان باڵوێزی ئێران لەبەغداد سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم کۆبوەوە"
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێران هیچ پەیامێکی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆی داوەتێ بۆ کوردەکان سەبارەت بەم خۆپیشاندانەی بەغداد؟
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" هیچ پەیامێکی ڕاستەوخۆ بەمن نەدراوە، بەڵام بینیمان باڵوێزی ئێران لەبەغداد سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم کۆبوەوە، وە سەرۆکی هەرێم "جەنابی کاک نێچیرڤان" پەیامێکی بڵاوکردەوە کە داوادەکەین کێشە ڕەواکانی خەڵک چارەسەر بکرێت."
ئایا سەردانی باڵوێزی ئێرانی بۆ لای کاربەدەستانی کورد بۆ ئەوەبوو کە کورد پشتیوانی مانەوەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی بکات؟
لەوەڵامدا نازم دەباغ وتی" من ناتوانم بەو وردیەی تۆ باسی دەکەی بیڵێم، بەڵام دەتوانم بۆچونی خۆم بڵێم جەخت دەکەمەوە پەیامی ئێران پەیامی ئارامی و ئاسایشە، وە پەیامی ئه‌وەیە کە حکومەتەکە بەهێز بێت تابتوانێت بەدەم داخوازییەکانی خەڵکی عیراقەوە بڕوات کە ڕەنگە بەشێک لەو داخوازییانە کوردیش بگرێتەوە."
" دەبێت کورد لەم کاتەدا وریا بێت"
نازم دەباغ ئەوەشی وت" دەبێت کورد لەم کاتەدا وریا بێت، چونکە لەڕابردوودا هەر ڕاپەڕین و خۆپیشاندانێک کرابێت لەبەغداد لەسەردەمی ڕوخانی پادشایەتی تا ئێستا کە کورد بەشداربووە بەڵام کامیان توانیویانە بەپێێ ئەو بەرنامەیەی کە دانرابوو پێشتر داواکارییەکانی کورد جێ بەجێ بکات؟ بۆیە دەبێت ئێمە ئەزمون وەربگرین کێ بەهێزە وە کێ دەتوانێت ئاسایشی عیراق بپارێزێت وە کێ دەتوانێت بەپێی دەستوری عیراقی مافەکانی کورد دابین بکات ئێمە دەبێت لەگەڵ ئەو خەتە بین وە وریا بین بەزویی نەکەوینە ئەو پڕۆژانەوە کەهەم ئایندەی کورد دەخاتە مەترسیەوە وە هەم ئایندەی عیراقیش بەرەو چارەنوسێکی نادیار دەبات، بیرمان نەچێت ئەزمونی سوریا چۆن بوو کە چۆن بۆ هەڵخەڵەتاندنی کورد سەرۆکی ئەنجومەنیان کورد دانا دواتر گۆڕییان بە "مەسیحیەک".
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران رایدەگەیەنێت: حكومەتی عێراق باجى خۆ بێلایەن کردن دەدات لەو كێشانەی لە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن و دەشڵێت: دیسان خەڵكی هەرێم كەوتونەتە ناو ئەو یارییەی كەسانێك دەیكەن بۆ روخاندن و دژایەتی بەغدا كە پێموایە دروستكردنی قەیران لە بەغدا كاریگەری بۆ سەر كوردستان دەبێت.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران (ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بەدڵنیاییەوە هەر نائارامییەك لە عێراق بێتە پێشەوە مەترسی بۆ دروستبوونی نائارامی لە ئێران هەیە و ئەو وڵاتە پێی نیگەرانە، پێشیوایە تاران لەگەڵ ئەوە نییە دۆخی ئەمنی و ئاسایشی عێراق تێكبچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەهەمانكاتدا ئێران لایەنگرى ئەوەیە چاكسازی بكرێت و داخوازی خۆپیشاندەران كە رەوایە جێبەجێ بكرێت، خەڵك خۆی بەدووربگرێت لە پەلاماردانی سەر دەزگا دەوڵەتی و كەسایەتییە سیاسییەكان، چونكە ئەوانە دەستی تێكدان و ناشرینكردنی رووی خۆپیشاندەران دەبێت.
سەبارەت بە سەندنەوەی متمانەش لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبباغ روونیكردەوە: دیسان خەڵكی هەرێمی كوردستان كەوتونەتە ناو ئەو یارییەی كەسانێك دەیكەن بۆ روخاندن و دژایەتی بەغدا، لەکاتێکدا دروستكردنی قەیران لە بەغدا كاریگەری بۆ سەر كوردستان دەبێت، چونكە خەڵك دەبێت ئەو هۆكارانە بزانێت كە عادل عەبدولمەهدی چۆن بووە سەرۆك وەزیران، لەبەرئەوە ئاسان نییە.
ئەوەشى وت: "ئێستا حكومەتی عێراق ئەو باجە دەدات كە خۆی بێلایەن كرد لەو كێشانەی لە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدات، ئەو وڵاتانەی كە لەبەرژەوەندییاندا نییە عێراق بێتە رووی پێشەوەی رێگە سیاسییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەهێز بێت".
هەروەها وتی: "دەربارەى ئەو دەنگۆیانە بڵاودەبێتەوە بۆ روخاندنی حكومەت، پرسیار ئەوەیە عەبدولمەهدی بڕوات، كێ دێت؟ بۆیە بەر لەوەی بیر لە گۆڕینی عەبدولمەهدی بكەینەوە، دەبێت بیر لە هاتنی ئەو كەسە بكرێتەوە كە چی بۆ عێراق و كوردستان بەتایبەتی دەكات".
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران ئاماژەشیدا: "بەدرێژایی مێژوو كورد بەشداربووە لەگەڵ ئەو كەسانەی هەوڵی كودەتایان لە عێراق داوە تا ئەمڕۆش كە ئەو حكومەتە لەعێراقدا هەیە كورد لە ئاڵوگۆڕەكاندا بەشداربووە، با بزانین چیمان بۆ كراوە لەسەر ئەو بەڵێنانەی كە پێش ئاڵوگۆڕییەكان بەكورد دراوە بۆ ئەوەی ئەمجارە تووشی ئەو هەڵەیە نەبینەوە، پێموایە هەلێكی گونجاو هەیە بۆ كوردستان كە پشتیوانی ئەو لایەنە بێت كە لە واقیع و پێشەوەدا چی بۆ كورد دەكات، نەك لەدواوە".
سەبارەت بەوەی دەوترێت خۆپیشاندانی ئێستا شەڕی بەوەكالەتی ئەمەریكا و ئێرانە لە عێراق، دەبباغ دەڵێت: "لەڕاستیدا ناكرێت ئەو ئەگەرەی لێ بێنیتەدەرێ، چونكە ئەگەر ئەو ئەگەرەی تێدا نەبێت مومكینە زووتر دامركاندنەوە رووبدات، یان باشتر وابوو ئەسڵەن سەرهەڵدانی خۆپیشاندانیش نەدەبوو، بەڵام ئەو بەیاننامەیەی مەرجەعیەتی سیستانی بڵاویكردەوە زیاتر رێگەی ئارامی و چاكسازی نیشانداوە".
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پێداچوونەوە: شیروان شەریف
بارودۆخی ئێستاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی دژوار و هه‌ستیار تێده‌په‌رێت و هیچی كه‌مرت نیه له‌و قه‌یران و بارودۆخانه‌ی رابردوو هه‌ر له قه‌یرانی دارایی و شه‌ری داعش و دوای ریفراندۆم و سهرئهجنامی راگه‌یاندنی ئابووری سه‌ربه‌خۆ.
هه‌موو ئهجنامهكان به‌وه گه‌یشت له برییت هینانه كایه‌ی بارودۆخێكی گوجناو كه بتواننی له ڕێگای گفتوگۆ و تێگه‌یشنت به‌و ئاواته بگه‌ین و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕابگهیهننی و ببێته خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆ و بۆ سه‌رخستین پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له باشرتین بارودۆخدا ئه‌وانه‌ی خۆیان به پشتوپه‌نای گه‌لی كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌زانی ته‌نها سوپاس و ده‌ستخۆشی له هێزی پێشمه‌رگه و هاندان بۆ جارێكی‌تر گه‌رانه‌وه بۆ به‌غدا و پاراستین یه‌كپارچه‌یی عێراق و پابه‌ندبوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌موو الیه‌نه‌كان به ناچاری ئهجنامهكانی ریفرادۆمیان به سیاسیانه هه‌ڵپه‌سارد و بهێلم له ناوه‌رۆكدا پابه‌ندبوونی خۆیان به بریاری دادگای فیدرالی عێراقراگهیاند ئه‌و مانایه‌ی گه‌یاند كه خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی له گۆرنرا... تا هه‌وڵێكیتر...
ئه‌مڕۆ كه گه‌لی كوردستان گه‌یشتۆته قۆناغێكیتر و تازه قۆناغی دوای ئه‌جنامدانی ریفراندۆم و دهرئهجنامهكانی و قۆناغی دوای ئه‌جنامدانی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌زا و ئاگادار له سیاسه‌تی رابردووی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌ت به شێوازێكی تازه له نێوان سێ هێزی سه‌ره‌كی هه‌رێم كه پارتی دموكراتی كوردستان و یهكێیت نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران پارته كۆتاكانی نێو په‌رله‌مان. باقی الیهنهكانیتریش كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت.
هه‌موو ئه‌وانه به‌شدارن له رابردوو له ئێستادا هاوبه‌شن و ئاگادارن له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و هاتنه كایه‌ی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه روویاندا و به باش و خراپیه‌وه بۆیه ده‌كرێت سود له رابردوو وه‌ربگریێت به هاوبه‌شی و هاوكاری ئه‌م پرۆسه تازه‌یه به‌روه سه‌ركه‌وتن و كه‌ناری ئارامی ببه‌ن چیرت گه‌له‌كه‌مان تووشی قه‌یران نه‌بێته‌وه و به قه‌یرانێكی-تر قهیرانهكانیتر فه‌رامۆش نه‌كرێت.
ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌مرۆكه ره‌خساوه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌رفه‌تێكی گرنگ و به‌سووده بۆ ئه‌وه‌ی بتواننی له ڕێگای گفتوگۆ و یه‌ك گۆتاری و یه‌ك ده‌سیت سه‌ركه‌وتین گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین.
دهرئهجنامهكان ئه‌وه‌یان سهملاند كه هه‌ڵچوون و ده‌مارگریی و به دوا دابنیكردنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و كه‌سایه‌تی و ئابووریه‌كان ته‌نها به‌ره‌و هه‌ڵدێر و له‌ناو چوومنان ده‌بات.
خۆبه‌ستنه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و الیه‌نگریی ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه هه‌ڵوێستیان هیچی كه‌مرت نابێت له پێش و دوای ئه‌جنامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ئابووری سه‌ربه‌خۆ له دوای پرۆسه‌كه.
جگه له گه‌رانه‌وه بۆ به‌غدا و كه‌وتنه ژێر باری قه‌رزێكی زۆر كه ده‌بێت باجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كورد بیدات و بكه‌وینه قهیرانێكیتر. هه‌رێمی كوردستان پێویسته باشرت بری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بكاته‌وه چیتر رۆڵه‌كانی خۆمان نه‌كه‌ینه قوربانی خهڵكیتر.
رابردووی گه‌لی كورد پریه‌تی له ئه‌زموون و خه‌بات و سه‌ركه‌وتن و هه‌ندێ جار شكست. زۆر جار چاو به رابردووی راگه‌یاندنه‌كانی الیه‌ن و سیاسیه‌كاندا خبشێنێتهوه و دهرئهجنامێكی باش به‌ده‌ست ناهێننی. به‌ڵكو پریه‌تی له توانج و توهمه‌ت خستنه پاڵ یه‌كرت به نه‌شیاو و خاین هه‌ژمار كردن. واته هیچ كامێك به زه‌یی به رابردووی ئه‌ویتر دا نه‌هاتۆته‌وه وه ته‌نها خۆی به خه‌خمۆر و دلسۆز و پێشمه‌رگه زانیوه و ئه‌ویتر هیچ، واته به گوتاری هه‌مووان هه‌موو هیچن، كه‌س دلسۆز نه‌بووه و نابێت ئه‌وه فه‌رامۆش بكرێت كه هه‌موو له‌به‌ره‌ی گه‌ل بوون و هه‌ر یه‌ك به پێی توانا و بوونی خۆی له هه‌ر بوارێك بوبێت به‌شدار بووه له خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان.
بۆچی هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه پڕشه‌نگداره له بری ئه‌كه‌ین و باشرتین و سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموون نه‌خه‌ینه‌وه به‌رچاوی خۆمان و به هه‌مان هه‌ست و هه‌ڵویست كاری ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی و داڕشتین به‌رنامه‌ی راپه‌رین و ئهجنامدهرانی په‌یرۆ نه‌كه‌ین، مه‌گه‌ر له بریمانچوو هه‌مووی هه‌وڵی ده‌دا زۆرترین به‌رپرسی هه‌بێت له سه‌ركردایه‌تی كردنی به‌رنامه‌ی ئه‌جنامدانی راپه‌رین و خۆشبه‌ختانه به هه‌مووان بۆ راپه‌رین یه‌كده‌ست بووین و جوانرتین دروشم كه ره‌وانشاد بێت هه‌میشه یاده‌وه‌ریه‌كانی له هه‌ست و دهرومنان و كارماندا زیندووبێت. خوالێخۆشبوو جه‌نابی مام جه‌الل كه خاوه‌نی درومشی ئاشیت بوونه‌وه‌ی گشیت بوو له نه‌ورۆزی ساڵی 1984 دا ئه‌وانه‌ی له‌به‌ره‌ی گه‌ل بوون و له دژی گه‌ل بوو ئه‌و رۆژه بۆ راپه‌رین به هیزی پێشمه‌رگه و شانه چه‌كداره‌كان و راپه‌رینیان سه‌رخست و گه‌یاندیانه ئه‌مرۆكه.
هه‌ر كه‌س پێدا هه‌ڵگوتن به باێلی خۆی و ئه‌ویتر خباته سه‌نگه‌ری خیانه‌ت و دوژمن پێموایه وه‌ك گوته‌نی به قسه‌ی هه‌مووان هه‌موو هیچنی )به داوای لێبووردنه‌وه(. بهێلم هه‌موو كوردن و هه‌موو به ئه‌ندازه‌ی خۆی قوربانی و خوێین داوه. ئه‌گه‌ر هه‌موومان به له خۆبووردوویی و خۆ دوورخستنه‌وه له خواسیت تاك و حیزبی و پاراسنت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان
تایبه‌تیه‌كان دڵنیایی ده‌دات كه جارێكی‌تر به‌ره‌و یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی گه‌لی كورد هه‌مان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن كه به هۆی راپه‌رین به‌ده‌ستمان هینا. واته با به هه‌مووان بۆ هه‌مووان و گه‌لی كورد هزر و هێزهكامنان یه‌ك خبهین.
لێره‌دا به پێویسیت ده‌زامن داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌موو بریمه‌ند و سیاسهمتدار و نووسه‌ر و چاودیران بكه‌م با ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش بێت خۆیان دوور خبهنهوه له‌م نووسنی و ڕایانه‌ی كه تۆی دووبه‌ره‌كی و دوژمنكاری زیاد ده‌كات و زیاتر بری له بابه‌تی یه‌كڕێزی و یه‌ك گوتاری و هه‌ستیاری رابردوو بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌تا به شێوهیهكیتر له عێراق ئاڵوزی و
نائارامی دروست ده‌كرێت.
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت زۆر هۆمشهندانه بری له‌و رووداوانه بكاته‌وه كه ئه‌مرۆكه له پارێزگاكانی عێراقدا ده‌گوزرێت و باش دیقه‌ت له‌و دروشم و بابه‌ته بكاته‌وه كه له پشیت په‌رده‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت زۆرانێك هه‌ن چاویان به‌ر بارودۆخه‌ی ئه‌مرۆكه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌یه چاویان هه‌ڵنایه‌ت بابه‌تی گۆڕیین ده‌ستور و دیاریكردنی بودجه و درومشی جۆراوجۆری كه باس له ئایندهی عێراق ده‌كرێت خۆ هه‌رێمیش به‌شێكه له‌م عێراقه.
كورد خاوه‌نی ئه‌زمونێكی تاڵه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سازدانی كۆده‌تاكانی عێراق هه‌ر له رۆخانی پاشایه‌تی تاوه‌كو ئه‌مڕۆكه.
راسته خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ری عێراق داوای مافه ره‌واكانی خۆی ده‌كات و ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ئهجنامه بهێلم زۆر پالن و به‌رنامه‌ی شاراوه له خۆ ده‌گرێت كه هه‌ستیاره و كورد ئه‌گه‌ر له ئه‌مرۆدا بریی لێنه‌كاته‌وه به ئهجنامێكیتر ده‌رده‌چێت.
هه‌ر وه‌كو هه‌وڵه‌كانی درا بۆ رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا له‌سه‌ره‌تا بۆ چه‌واشه‌كاری كوردێكیان كرد به‌سه‌رۆكی ئهجنوومهنی نیشتیمانی سوری و دوایی یه‌كێكی مه‌سیحی و ئێستاكه چی كراوه . . !!؟؟
بارودۆخێكی تازه له عێراقدا له پێشمانه و هه‌ر دوو رووی تێدایه كه ده‌كرێت ئاینده‌یه‌كی باش بێت و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌كه‌شی بێت. رێگای گفتوگۆی راسته‌قینه و خۆ دوور خستنه‌وه له الیه‌نگریی ملمالنه‌ی ناوچه‌كه زیاتر مافهكامنان دابنی ده‌كات و ئه‌زموونی رابردووی ئه‌وه پێشانداوه كه ئه‌و كاته‌ی هه‌موومان پێكه‌وه وه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێست بووینی.
زۆرتر له ئاماجنهكان نزیك بووینه‌وه و جارێكی‌تر ده‌یڵێم با هه‌موومان بۆ هه‌مووان و كوردبنی ئه‌م هه‌نگاوانه بهاوێژینكه ده‌مانگه‌یه‌نیته كه‌ناری ئارامی و سه‌ركه‌وتن.
http://www.xendan.org/detailwtar.aspx?jimare=3421&nuser=1375
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، لەگەڵ دکتۆر "سه‌عد جه‌واد القهندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران دیداریی کرد.
دکتۆر "سه‌عد جه‌واد القهندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران هاورێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای باڵیۆزخانە، ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی ١٧/٩/٢٠١٩ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "ئەمجەد بابا حاجی"، "فهخرالدین عه‌زیز ساڵح"، "سۆران عه‌لی ئەمین" و "عه‌لا غوڵام" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا باڵیۆزی عێراق و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باسیان لە بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و باڵیۆزی عێراق دووپاتی کردەوە کە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان ماڵی هەموو عێراقییەکانە و باڵیۆزخانە ئامادەیە بۆ هەماهەنگی تەواو لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کارئاسانی و هەماهەنگی ستافی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بۆ ڕاییکردنی کارووباری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەگەڵ "ئه‌حمه‌دڕه‌زا ڕوحوڵڵازاده" سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە نەتەوەی فەلەستین لە تاران دیداریی کرد.
"ئه‌حمه‌دڕه‌زا ڕوحوڵڵازاده" سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە نەتەوەی فەلەستین، ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 26ی ئۆگۆستی 2019 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
لەم کۆبوونەویەدا باس له بارودۆخى گه‌لی فەلەستین و ناوچه‌که کرا و سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە نەتەوەی فەلەستین داوای کرد که لە بواری فەرهەنگی، ئەدەبی، هونه‌ری و زانستییەوە هاوکاری بکرێن.
لە درێژەی دانیشتنه‌که‌دا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خسته سه‌ر باریی هاوبه‌شی گه‌لی کورد و فەلەستین له ناوچه‌که‌دا لە هه‌موو قۆناغه‌کاندا شۆڕشه‌کانی کورد پاڵپشتی بوون لە داکۆکی له مافی فەلەستینییهکان. و داوای کرد به نووسین پڕۆژه‌یه‌کی دیار و ڕوون پێشکەش بکه‌ن تاکوو له لایه‌ن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، دیراسه‌ی بکرێت و بینێردرێت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و له ئه‌نجامه‌که‌ی ئاگادار بکرێنه‌وه.
جێی ئاماژه پێدانه که خۆشبه‌ختانه ئەمڕۆكه له هەرێمی كوردستان نووسينگەی نوێنەرایەتی فەلەستین هەیە.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد