هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
بەڕێز سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر بەرهەم صالح
بەڕێز کاک کۆسرەت رەسوڵ عەلی
بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی
بەرێز کاک مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری و بەڕێزان کارگێڕان و ئە ندامانی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک
بەڕێز د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەرێز عمر سید علی لێپرسراوی بزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بەرێز قادر عزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
بەڕێزان لێپرسراوی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەردوو کۆنسولگەری هەولێر و سلێمانی
بەڕێزان کەسایەتی و پیاوماقوڵان و نوێنەرایەنی حزب و لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران و وەزیرە بەڕێزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەشداریکردن و ناردنی نامە و تەلەفۆنەکانتان بۆ مەرگی خوالێخۆشبوو کاک محەمەد عومەر دەباغ ، لە خەم و پەژارەی کەم کردینەوە و سوپاسی ئەرک و ماندووبوونتان دەکەین کە لەم رووداوە ناخۆشه هاوخەممان بوون.
خوا چاکەی هەموو لایەک بداتەوە و سەبووری هەموان بدات.
نازم عومەر دەباغ
لەبری بنەماڵە
قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندن، پرسەنامەیەكی ئاراستەی نازم عومەر دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، بۆ كۆچی دوایی (محەمەد عومەر دەباغ ) ی برایان.
لەو پرسەنامەیەدا قادر عەزیز وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیواشی خواستووە ئەمە دوا كۆستی بنەماڵەكەیان بێت.
https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=87584&cor=Kurdistan
برای بەڕێزمان مامۆستا نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران
بەداخ و پەژارەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی ( محەمەد عومەر دەباغ ) ی براتانم پێگەیشت بەم بۆنە خەمناکەوە ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ، ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین هاوبەشی خەم و پەژارەتانین
روحی کۆچکردووش شادبێت
ژیان:کۆچەر عەزیز
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران رایدەگەیەنێت: خۆپیشاندانەکانی عێراق بەشێکی ئەنجامی سیاسەتی رابردوە و بەشێکی دیکەش بۆ ئەو سیاسەتە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی عێراق خۆی لە ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران بە دوور گرتوە لە ناوچەکە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران لەم چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ (تۆڕی هەواڵی ژیان) باس لە خۆپیشاندانەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
ژیان: رۆڵی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا چییە و تا چەند گرژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق پەیوەندی بە ململانێکانی نێوان ئەمریکاو ئێرانەوە هەیە؟
نازم دەباغ: من پێم وایە ئەو خۆپیشاندانانەی کە ئێستا روودەدەن لە عێراق بەشێکی ئەنجامی سیاسەتی رابردووەو بەشێکی دیکەشی ئەنجامی ئەو سیاسەتەیە کە حکومەتی عێراقی لە ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا خۆی بێلایەن گرتووە، بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بێلایەنی هەڵبژاردوە، نە پشتیوانی ئەمریکا دەکات نە پشتیوانە لە دژایەتی ئێران بۆیە پێم وایە ئەو هۆکارانە ئەمڕۆکە دەکرێت دوژمنانی عێراق هەموو لایەنەکان سودی لێببین، دەبێت ئەوەش لەیاد نەکەین داواکاری خۆپیشاندەران داواکارییەکی رەوایە، دژی گەندەڵی و دادپەروەری گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و پەیداکردنی کارن کە ئەمانە هەمووی داواکاری رەوان، ئەو خەڵکەی کە خۆپیشاندان دەکات دوو جۆر لە خەڵکن کەسانێکیان داواکاریەکەیان رەوایە، بەشێکی دیکەش لەئەنجامی ئەو سیاسەتەی عێراق هەیەتی کەسانێک دەستدەخەنە خۆپێشاندانەکان و بەڕێڕەوی خراپیدا دەبەن، بە کوشتنی خەڵک و سوتاندنی دامودەزگاکانی حکومەت، هەروەها پەلاماردانی لایەنە سیاسییەکان، بۆیە من وای دەخوێنمەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەبەرژەوەندی دانییە، هیچ کات پشێوی لە عێراقدا هەبێت، چونکە وڵاتێک بووە لەو وڵاتانەی کە بەلایەوە گرنگ بوو حکومەتی عێراقی ئێستا دامەزرا دڵخۆش بووەو پشتیوانیش بووە، بۆیە پێم وانیە بە ئاسانی بکەوێتە داوی ئەوەی لە خزمەتی ئەوانە دا بێت کە بیانەوێت ئەمن و ئاسایش تێکبچێت، ئەویش ئەو رۆڵە ببینێت.
پێم وانیە ئێران بە ئاسانی بکەوێتە داوی ئەوەی لە خزمەتی ئەوانە دا بێت کە بیانەوێت ئەمن و ئاسایشی عێراق تێکبچێت، ئەویش ئەو رۆڵە ببینێت
ژیان: ئەو لایەنانە کێن کە هەوڵی پشێوی دەدەن؟
نازم دەباغ: من ناتوان بە بێ بەڵگە پەنجەی تاوان بۆ هیچ وڵات و لایەنێک رابکێشم، بەڵام من بەهۆی وونم لە ئێران دەتوانم ئەو راستیە بڵێم کە هیچ کات لەبەرژەوەندی ئێراندا نەبووە عێراق پشێوی تێدا بێت.
ژیان: ئێران پشتگیری خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات یان دژیەتی؟
نازم دەباغ: نا خۆ لە نێوان رەش و سپی شتێکی دیکەش هەیە ئێران نەیشاردوەتەوە کە داواکاری خۆپیشاندەران مافی رەوای گەلی عێراقە بەڵام دژ بێت یان پشتیوان بێت ئەمە کاری ئەو نیە کە بێت دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا بکات، بۆیە پێم وانیە ئێران تێکەڵ بێت بەو پشێوی و ئاژاوانەی کە ، بەڵام ئێران لەگەڵ ئەوەیە حکومەتی عێراقی بەرنامەی چاکسازی باش بکات و بتوانێت کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات و وەڵام بێت بۆ ئەو داواکاریانەی خۆپیشاندەرانی عێراق داوای دەکەن و لەرێگەی ئاشتیانە داواکارییەکانی خۆیان بگەینن.
ژیان: ئایا لای ئێران هەرێمی کوردستان دەکەوێتە کوێی نەخشەی سیاسی عێراقەوە و لە ئێستادا رۆڵی چیە؟
نازم دەباغ: بەلای ئێرانەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیە لە پێکهاتەی ئەمڕۆ و ئایندەی عێراق بۆیە هەرێمی کوردستان گرنگی خۆی هەیە لە پەیوەندییەکانیدا چ راستەوخۆ چ ناراستەوخۆ، بەڵام هەموو رەچاوکردنێک دەرباری پەیوەندیەکان و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستانن لەچوارچێوەیی ئەو یاسایەدایە کە لەعێراقدا پێی دەوترێت دەستوری هەمیشەیی عێراق له پشتیوانە لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی بۆیە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەیە لە خانەی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە.
ژیان: ئێران لە ئێستادا هەرێم بە هاوپەیمان یان رکابەری خۆی دەزانێت؟
نازم دەباغ: هەرگیز ئێران هەرێمی بە رکابەری خۆی نەزانیوە هەمیشە بە هاوپەیمانی خۆی زانیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدایە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی یەک پارچەدا بێت.
ژیان: بەلای ئێرانەوە تا چەند کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم مەرغوبە یاخود رکابەری دەکات؟
نازم دەباغ: رکابەری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا نیە، چونکە لە سەرەتادا پاڵپشتی بۆ دەربڕیوە بەردەوام شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی هەرێم تا دوا خۆپیشاندانەکانی عێراقیش شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بەرپرسانی هەرێم و لایەنە سیاسیەکانیان کردوە هەموو حکومەتەکانی هەرێم لەگەڵ ئێراندا پەیوەندییەکانیان زۆرباشبووە بە کابینەی نۆیەمیشەوە.
ژیان: بەشێک لەمیدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە رۆژنامەنووس (عەبدوڵا زام) لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان گیراوە، بەڵام بەرپرسانی هەرێم رەتیانکردەوە، بۆچی دەستگیرکردنی ئەو ڕۆزنامەنووسە درایە پاڵ هەرێم ئێوە هیچ بەدواداچونێکتان کردوە بۆ راستی و دروستی ئەو بابەتە؟
نازم دەباغ: من کۆمێنتم لەسەر ئەو بابەتە نیە، بەڵام راستی و دروستی تێدا نیە کە ئێران وتبێتی لەسەر سنوری هەرێم گیرابێت، بەڵکو لە چالاکیەکی تایبەتی خۆیاندا بووە کە ئەو رۆژنامەنووسەیان لە دەرەوەی مەرزی ئێران گرتوە، بەڵام میدیای فەرمی ئێران وای نەوتوە، بەڵام ئەو لایەنانەی کە دەیانەوێت نێوانی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران تێکبچێت و تانەی لێبدەن ئەو قسانە دەکەن.
ئێران لەگەڵ چەسپاندنی دامودەزگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە وە لە هەماکاتیشدا لەگەڵ هەماهەنگی و رێکەوتنی سیاسیە لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا
ژیان: مەبەستت لەو لایەنانە کێیە؟
نازم دەباغ: لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و زۆر جێگەی تر کێشە و ململانێ هەیە هەر یەکە بە پێی ئەو زانیاریانەی پێیدەگات بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی مانشێتەکان بەرزدەکاتەوە من تا ئێستا لە هیچ میدیایەکی فەرمیەوە گوێم لێنەبوە کە ئەو رۆژنامەنووسە لەسەر سنوری هەرێی کوردستان گیرا بێت بەڵکو ئەوەندەی من ئاگادار بم ئەو ڕۆژنامەنووسە لەگەڵ دەزگا جاسوسیەکانی دەرەوە دەستی تێکەڵکردوە لەسەر ئەوە دەستگیرکراوە بەڵام من دڵنیات دەکەمەوە کە لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان دەستگیر نەکراوە.
ژیان: ئەگەر ئەنجومەنێکی باڵای سیاسی لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی دروست بکرێت ئایا ئێران پشتگیری ئەو ئەنجومەنە دەکات؟
نازم دەباغ: من ئەوەی دەیزانم ئێران لەگەڵ چەسپاندنی دامودەزگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە وە لە هەماکاتیشدا لەگەڵ هەماهەنگی و رێکەوتنی سیاسیە لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا بۆ ئەو بابەتەش ئەوە شتێکی ناوخۆییە ئەگەر هەرێمی کوردستان خۆی بریار بدات بەدڵنیاییەوە ئەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێی باش بێت بۆ چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش تەبایی بۆ بەرێوەبردنی ناوچەکە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پێیی باشە.
https://zhyan.co/detailnewsga.aspx?jimare=22642&cor=7&related=2
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی بوڕنا ڕایگەیاند:کوردەکان تا ئێستا ڕۆڵێکی گرینگیان لە شەڕ دژی داعش بینیوە، چ لە هەرێمی کوردستانی عێراق و چ لە سووریاش، هەر بەم هۆیەوە ئێران پەرۆشی ئەوەی هەیە کە ڕۆژێک دابێت کە داعش لە کەشووهوای شەڕ و پێکدادان و نائارامییەکاندا سەرهەڵبداتەوە و ئەوە لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە و هەر بەم هۆیەوە شەڕ و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان مەحکووم کراوە.
"نازم دەباغ" سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا بە پەیامنێری ئاژانسی بوڕنای ڕاگەیاند: لە هەر باروودۆخێک کە تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردەکان، چ کوردەکانی خۆی و چ کوردانی سووریا دەبێتە هۆی نائارامی لە ناوچەکەدا. مەسەلەی هەستیار لەو قۆناغەی ئێمەدا "داعشە".
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە جەختکردنەوە بۆ سەر ڕۆڵی گرینگی کوردەکان لە شەڕ دژ بە داعش گوتی: کوردەکان تاکوو ئێستا ڕۆڵێکی پۆزەتیڤیان لە شەڕ دژ بە داعش بینیوە، چ لە هەرێمی کوردستانی عێراق و چ لە سووریاش، هەر بەم هۆیەوە ئێران پەرۆشی ئەوەی هەیە کە ڕۆژێک دابێت کە داعش لە کەشووهوای شەڕ و پێکدادان و نائارامییەکان سەرهەڵبداتەوە و ئەوە لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە و هەر بەم هۆیەوە شەڕ و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان مەحکووم کراوە.
دەباغ گوتیشی: ئەگەر چاو بە ڕابردوودا بخشێنین، ساڵانە زیاتر لە 30 جار هێرش کراوەتە سەر کوردەکان و بە درێژایی مێژوو هیچ کاتێک ئەو کەسانەی کە هێرشیان کردۆتە سەر کوردەکان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە، دیسانەوە بەرخۆدان سەریهەڵداوە و پەرەی سەندووە و دیسانەوە هێرشیان کردووە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە چوونەدەرێی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا گوتی: لەگەڵ سیاسەتەکانی تڕامپ ڕاهاتووین. لە لایەک گوتوویەتی نایەوێت بچێتە ناو شەڕێکی پیس لە ناوچەکەدا بەڵام دیسانەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا جەختی کردۆتەوە کە کوردەکان لە سووریا بە تەنیا ناهێڵێتەوە. ئەمەریکا بە شوێن سیاسیەتێک بۆ شەڕ دژ بە داعش کەوت و ساپۆڕتی کوردەکانی کرد بەڵام دیسانەوە ئەم سیاسەتە بە پێچەوانەوەی یەکترییە، ئەوانە گوتبوویان کە لەو ناوچانەی کە بوونیان هەیە ئیزن بە هاتنەناوەی تورکیا نادەن، ئێستا دەبینین کە ناوچەکەیان چۆڵکردووە.
"نازم دەباغ" بە ئاماژە بەوەی کە نائارامی لە ناوچەکەدا دەرفەتێک بۆ سەرهەڵدانی داعش دەڕەخسێت، گوتی: شەڕ دەبێتە هۆی ئەوەی کە کوردانی سووریا بە جیاتی ئەوەی کە شەڕ لەگەڵ داعش بکەن، زیاتری کاتی خۆیان بۆ خۆڕاگریی لە بەرانبەر سوپای تورکیا تەرخان دەکەن.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتیشی: یەکێک لەو مەسالانەی کە چەندین ساڵە لە ناوچەکەدا گیرۆدەی بووین، شەڕ دژ بە تیرۆڕیسم واتە لەگەڵ داعشە، کاتێک نائارامی پێکبێت بۆشاییەکە بۆ ئەو هێزانە سازدەبێت کە لەگەڵ داعش شەڕ دەکەن، داعش چالاکییەکانی زیاتر دەکات و ئەوە مەتەرسییەکی گەورەیە.
"نازم دەباغ" گوتیشی: کاتێک دەیانگوت ژمارەی هێزەکانی داعش گەیشتۆتە 100 هەزار کەس، کاتێک کە داعش لە شارەکانی عێراق چووە دەرێی، ژمارەی ئەوان گەیشتە 2 تا 3 هەزار کەس، ئەمڕۆ هەواڵێک بوونی هەیە کە دەڵێن ژمارەی هێزەکانی داعش دەگاتە سەرووی 5 هەزار کەس.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە جەختکردنەوە بە خۆڕاگریی لە بەرانبەر هۆیە سەرەکییەکانی تیڕۆریسم لە ناوچەکەدا گوتی: ئێمە هەمیشە گوتوومانە بە جیاتی شەڕ لەگەڵ داعش، دەبێت هۆیە سەرەکی و ئەو ڕێکارانەی کە دەبێتە پێکهێنانی داعش لەناوبەرین. یەکێک لە رێکارەکان، خەبات دژ بە نائارامییە، کاتێک نائارامی بوونی هەبێت، کەشووهەوا بۆ دروستبوونی داعش دەڕەخسێت.
"نازم دەباغ" سەبارەت بە ڕۆڵی کوردەکانی ئێران گوتی: کوردەکانی ئێران لەم کەشووهەوایە دوورن. تەنانەت ناوچەی ژیانیشیان لە شوێنی شەڕ و پێکدادانەکان دوورە و ئەو باروودۆخەیان نییە کە لە شەڕ و نائارامییەکاندا جووڵەیەکیان هەبێت.
پەیامنێر: مەهناز بەراتی
لینکی وتووێژ:
https://www.borna.news/بخش-سیاسی-3/910378-خطر-رشد-داعش-با-حمله-ترکیه-به-کردهای-سوریه-در-طول-تاریخ-هیچ-وقت-حمله-کنندگان-به-کردها-به-پیروزی-نرسیدند
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئابووری ئاژانسی "ئیلنا" سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ ناوچە کوردییەکانی سووریا ڕایگەیاند: بە شێوەی گشتیی هەرێمی کوردستان پەرۆشی باروودۆخی ئێستای ناوچەکەیە، لەبەرئەوەی کە شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان دەرئەنجامی یەگجار خراپی بۆ خەڵکی و وڵاتانی ناوچەکە بەدواوەیە.
ئەوەیشی خستەوو: هێرشە سەربازیی و نائارامییەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی باروودۆخی هێمنی و هەڕەشە ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکان کە گرینگترینیان بەهێزبوونی داعشە. کوردەکانی سووریا ڕۆڵێکی گرینگیان لە خۆڕاگریی لەبەرانبەر داعشدا هەبوو و ناوچەی ژێرکۆنتڕۆڵی خۆیان لە بوونی ئەوان پاکسازی کرد و باروودۆخەکەیان بە شێوەیەک بەدیهێنا کە ئەم گرووپە توانای دروستبوونەوەی نەبێت و ئێستاکە بەم باروودۆخەی کە هاتۆتە پێشێ ئێمە پەرۆشی ئەوەین کە ئەم گرووپە دووبارە خۆی نوێبکاتەوە. هەر بۆیە هەندێک هەواڵ بەدەستمان دەگات کە ئەم بابەتە دەردەخات.
دەباغ ڕوونیشیکردەوە: خاڵێکی دیکە باسی ئاوارەکانە، ئێمە ئێستاکە نزیکەی 300 هەزار ئاوارەی کوردمان هەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو دوایانە ئەو ڕێژەیە زیاددەکات و بە پێی ئەو زانیاریانەی کە هەمانە بەشێک لەم ئاوارانە بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە جووڵەکردندان. ئەم مەسەلەیە گوشاری زۆر بۆ هەرێمی کوردستان دێنێت. هەر بۆیە دابین کردنی شوێنی مانەوە و دابەشکردن و ئامادەکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیانی ئەم کەسانە مەسەلەیەکی گرینگە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتیشی: ئێمە بڕوامان بە دیپڵۆماسی و دانووستان هەیە و باوەڕمان بەم کارە هەیە کە شەڕ ناتوانێت گرفتەکە چارەسەر بکات.
"نازم دەباغ" سەبارەت بە ڕاگەیاندنی نەکڕینی شتوومەکە تورکییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن هەندێک لە کوردەکانەوە گوتی: ئەو کەسانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکی دەکەن کەسانێکن کە کەم دەدۆڕێن و زۆر دەبەنەوە، ئێمە وەکوو حکوومەتێکی ڕەسمی ناتوانین بە ئیحساس و دروشمەوە هەڵسووکەوت لەگەڵ بابەتەکان بکەین. ئێمە کوردین و هەست بە باروودۆخەکە دەکەین بەڵام دەبێت خاڵی زۆر لەبەرچاوبگرین.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: بە هۆی گرفتە بانکی و ئاڵووگۆڕیی ئابوورییەوە کە لە ڕێگای بازرگانی لەگەڵ ئێران هەمانە، تورکیا دابینکەرەوەی یەکەمی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقە بە شێوەیەک کە زۆربەی شتوومەک لە کەرەستە کارەباییەکان و کەرەستەی بیناسازی بگرە تاکوو خواردن و پێداویستییەکانی ڕۆژانە لەم وڵاتەوە هاوردە دەکرێت، زۆربەی کۆمپانیاکان و دانیشتوونی بیانی کە لە هەرێمی کوردستان خەڵکی تورکیان و ئێستاکە هیچ مەترسییەک سەبارەت بە ڕەوشی ئەمنی ئەم کەسانە لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە.
لینکی وتووێژ:
https://www.ilna.news/بخش-اقتصادی-4/821822-در-مباحث-اقتصادی-احساسی-عمل-نمی-کنیم-ترکیه-تامین-کننده-اول-مایحتاج-اقلیم-کردستان-عراق-است-هیچ-نگرانی-درباره-امنیت-شرکت-های-ترک-در-مناطق-اقلیم-وجود-ندارد
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایهتی حکومهتى ههرێمى کوردستان بهشداری له کۆنفڕانسی نێودهوڵهتی ههندیسهی نهزمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كهم بكاتهوه بۆ پاراستنی ئهزموونی ههرێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم دهباغ» و «سەلام عارف روشدی» لهگهڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی بهریتانیا دیداریان کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» له تاران لهگهڵ مامۆستا «عهلی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم دهباغ: بایدن كۆبوونهوه سێ قۆڵییهكهی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم دهباغ لهگهڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد