امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 23 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ بۆ وێستگە نیوز: ئێران داوایەکی لە عێراق کردووە و ئەمریکاش ناکشێتەوە

وێستگە نیوز - محەمەد عـەلی 
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران دەڵێت، تاران بە ڕوونی بە بەرپرسانی عێراقی ووتوە ئەیەوێ دراوسێیەكی باش و پڕ لە ئاسایش و ئارامی ھەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە عێراق كردووە تا زووە پەلەبكەن لە پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق. دەشڵێت، ''پێموانییە ھەروا بە ئاسانی ئەمریکا عێراق بەجێبھێڵن بەتایبەت لە ئێستادا دووبارە ڕێكخراوی داعش سەری ھەڵداوەتەوەو بەبەردەوامی ھێرش دەكەنە سەر سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە.''
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2021، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ وێستگە نیوز ڕایگەیاند، "دواكەوتن و پەسەند نەكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دڵنیایەوە كاردانەوەی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بەدواوە دێت، ھەرچەندە ئێران لە ھەوڵی خۆیدایە لە ڕێگەی دۆستەكانیەوە بۆ ئەوەی بەرپرسانی عێراق بگەنە ڕێكەوتن و ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان قبوڵ بكەن، بۆ ئەوەی لە ناوچەكە پشێوی دروست نەبێت لەبەر ئەوە پێویستە حكومەتی ئایندەی عێراق لە ماوەیەكی كەمدا پێكبھێنرێت و كۆتایی بە ناكۆكیەكانی نێوان ھێزو پێكھاتەكانی عێراق بێت، چونكە ناكۆكی نێوان ھێزو پێكاھاتەكان دەبێتە ھۆی دروست بوونی نەبوونی ئەمنی لە عێراق، دروست بوونی نا ئارامیش لە عێراقی پەیوەندی بە ئەمنیەتی ئێرانەوە ھەیە."
 
سەبارە بە دواكەوتن و پێکھێانی حکومەت چ كاریگەریەكی دەبێت لە ناوچەكە، نوێنەری حكومەتی ھەرێم لە تاران ووتی، "ئێران بە ڕوونی بە بەرپرسانی عێراقی ووتوە ئەیەوێ دراوسێیەكی باش پڕ ئاسایش و ئارامی ھەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە عێراق كردووە تا زووە پەلەبكەن لە پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق، چونكە سەقامگیری عێراق بەلای ئێرانەوە گرنگی خۆی ھەیە و ئێران دەیەوێ گفتووگۆكانی 4+1 سەركەوتوو بێت و ئەنجامەكانی بەشێوەیەكی ئیجابی  بێت."
 
ھەر چەندە ماوەیەكە باس لە خراپی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و حكومەتی ھەرێم دەكرێت، بەڵام نوێنەری حكومەتی ھەرێم پێی وایە ئەوەی باسدەكرێت تەنھا قسەن دوورن لە ڕاستیەوە و دەڵێت، ''وەك ھەمیشە ئەگەر پەیوەندی نێوان ئێران و حكومەتی ھەرێم بەرەو پێشەو نەڕۆشتبێت گەڕانەوەی نەبینیووە بە خۆیەوە، لەبەر ئەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، ھەرێمی كوردستان پێگەوگرنگی خۆی ھەیە."
 
نازم دەباغ وتیشی، "پەیوەندی نێوان ئێران و حكومەتی ھەرێم زیاتر پەیوەندی پارتی و یەکێتیە پێش ئەوەی پەیوەندی حكومی بێت لەگەڵ ھەرێم، ھەركات پەیوەندی نێوان حكومەتی ھەرێم و ئێران باش بوو ئەوا پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی لەگەڵ ئێران لە باشیدایە.'' 
 
لەبارەی كشانەوەی ھێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق لە كۆتایی ئەمساڵدا نوێنەری حكومەتی ھەرێم لە ئێران باسیلەوەكرد، "ئەمریكا بە تەواوی لە عێراق ناكشێتەوە چونكە پێموانییە ھەروا بە ئاسانی ئەمریکا عێراق بەجێبھێڵن، بەتایبەت لە ئێستادا دووبارە ڕێكخراوی داعش سەری ھەڵداوەتەوەو بەبەردەوامی ھێرش دەكەنە سەر سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە.''

 


PM:03:19:09/12/2021

 

https://www.westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=108873&Jor=1

Read کد خبر: 898

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی