امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم ده‌باغ له نوێنه‌رایه‌تى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیر دیداریی کرد

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی باپیر" سکرتیری حیزبی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆبۆوه.

 مامۆستا "عه‌لی باپیر" سکرتیری حیزبی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شەمە ڕێکەوتی ١٧/0٧/20٢١ به هاوڕێیه‌تی لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران و نوێنەرانی لایه‌نە سیاسییەکان و هه‌روه‌ها ستافی نوێنەرایەتی پێشوازی گەرمی لێکرا.

 له‌م دیداره‌دا، مامۆستا "عه‌لی باپیر" بە گشتی باسی لە باروودۆخی عێراق و ناوچەکە و هه‌روه‌ها به تایبه‌تی باسی لە باروودۆخی هەرێمی کوردستان کرد.

 له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا، سکرتیری حیزبی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، هیوای سەرکەوتنی زیاتریی بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان لە ئێران کرد له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک و کاره‌کانیان له شاری تاران و پێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان لە وڵاتی ئێرانی بەرز نرخاند.

Read کد خبر: 868

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی