امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ: ئەمریكا بەپێی بەرژەوەندییەكانی خۆی لە وڵاتانی ناوچەكە دەمێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس// نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، ئەمریكا هەركات بەرژەوەندی هەبێت لە هەر وڵاتێك دەچێتە ئەو وڵاتە، كە بەرژەوەندی نەما لێی دەكشێتەوە، بەبێ‌ ئەوەی رەچاوی بەرژەوەندی ئەو وڵاتە بكات.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتانی ناوچەكە لەسەربنەمای حەز و ئارەزووی وڵاتانی ناوچەكە نەبووە و ناشبێت، هەمیشە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی خۆیانە، بۆیە كاتێك پێویستیان بێت دێن كاتێكیش پێویستیان نەبێت دەگەڕێنەوە یان بڵێین كاتێك بیانەوێت شێوازی یاریەكە بگۆڕن جوڵە بە هێزەكانیان دەكەن.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران وتی: كاتی خۆشی ئوسامە بن لادنیان نارد بۆ ئەفغانستان بەناوی موجاهیدین شەڕی یەكێتی سۆڤیەت و فراوانبوونی نفوزی كۆمۆنیستیان پێكرد، ئەمڕۆش ئەمریكا نایەوێت بۆپاراستنی بەرژەوەندییەكانی چین و ئێران و رووسیا هێزەكانی خەریكی شەڕكردن بێت لەگەڵ تالبان یان لەگەڵ داعش لە ئەفغانستان.

وتیشی: من وای بۆدەچم ئەمریكا لە ئەفغانستان ئەم شەڕەی جێهێشتووە بۆ ئەو وڵاتانەی دیكە خۆیان بیكەن وە دەیكات بە شەڕی بەوەكالەت ، وەئەمجۆرە سیاسەتە بۆ عێراق و ناوچەكەش پەیڕەودەكات ئەوەبوو لە سەردەمی نوری مالكیش جارێك هێزەكانی لە عێراق كشاندەوە و دواتر گەڕانەوە بۆ عێراق، وە ئێستا ئەمریكا ئەو هێزەی شەڕی داعشی پێدەكرد دەیهێنێتەوە بۆ عێراق.

باسی لەوەشكرد، وەك دەوترێت سیاسەت دایك و باوكی نیە، ئەو رۆژەی بەرژەوەندییان هەبێت لە ناوچەكەن ئەو رۆژانەشی بەرژەوەندییان هەبێت بكشێنەوە دەكشێنەوە و بە خەڵكی ناوچە شەڕەكانی خۆیان دەكەن.

 

https://politicpress.com/58804/

Read کد خبر: 866

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی