امروز: 5شەممە 25 نیسان 2024 برابر با 25 نیسان 2024

ئێران لە رێگەی زەریفەوە چەند پەیامێك بە هەولێر دەگەیەنێت

 پۆڵەتیك پرێس // نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران رایدەگەیەنێت وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، سەردانی هەولێر دەكات، بە مەبەستی قسەكردن لەسەر پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەكانی نێوان هەردوولا.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان پەیامی بەردەوام بوونی پەیوەندییەكان و پەیامی گرنگی پێگەی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان دەگەیەنێت.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران وتی: سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەڵگەی ئەوەیە كە هەرێم و بەغدا و ئێران لە پەیوەندییەكی باشدان.

روونیشیكردەوە، سەردانەكە تایبەت دەبێت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەبواری سیاسی و ئابوری و ئەمنی بێگومان لە پشتی پەردەشەوە ئەو شتانەی لە بەرژەوەندی هەردوولایە باسی لێوەدەكەن.

بڕیارە سبەی یەكشەممە 25-4-2021 محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی قەتەر بكات، بەپێی بەرنامەی كارەكانی زەریف دوای قەتەر سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.

پەیوەندییەكانی هەرێم و ئێران لە ماوەی رابردوو گرژی تێكەوت لەسەر بڵاوكردنەوەی كورتە فلمێك بەناوی “توكل” ناوەڕۆكی فیلمەكە نیگەرانی پارتی دیموكراتی لێكەوتەوە و چەندین بەرپرسی ئەو حزبە وەڵامی ئێرانیاندایەوە.

 

Read کد خبر: 843

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی