امروز: 4شەممە 27 ت دووەم 2024 برابر با 27 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ: ئێران بەدوای بەرهەمهێنەرانی ئەو فیلمەدا دەگەڕێت کە لەبارەى بارزانی بڵاوکرایەوە

 ناس کورد-  // نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران دڵنیایى کردوونەتەوە کە فیلمی "تەوەکول" بۆچوونی فەرمیی حکومەتی ئێران نییە و بەدوای ئەو کەسانەشدا دەگەڕێن کە فیلمەکەیان بڵاوکردووەتەوە، دەشڵێت، داواشیان لە کونسوڵی خۆیان لە هەولێر کردووە لە کۆنفرانسێکدا ڕوونکردنەوە لەو بارەیەوە بدەن.  

  

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران (دووشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند "لەبارەی فیلمی (تەوەکول) کە کاردانەوەیەکی زۆری لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە، بۆ به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌و بارەیەوە له‌گه‌ڵ سێ بۆ چوار له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیمان هه‌یە په‌یوه‌ندیمان كردووه‌ دڵنیاییان دا کە ئه‌وه‌ سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نیه‌ و وه‌كو سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕێزگرتنه‌ له ‌سه‌ركرده‌كانی كورد و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ‌كاریزمایان هه‌یه".  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە "هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ش ئێران داوایان له ‌سه‌ركونسوڵی خۆیان كردووه‌ له‌ هه‌ولێر كه‌به‌زووترین كات كۆنفڕانسێكی هه‌واڵی ببه‌ستێت، له‌و كۆنفڕانسه‌دا ڕه‌تی بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ كاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت، به‌ڵكو كه‌سانێك یان كۆمپانیایه‌ك ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه ‌كێ له‌پشتی ئه‌م كاره‌دا بووبێت".  

  

نازم دەباغ باسی لەوەشکرد "من پێم وایه‌ له ‌ئێران ئه‌وه‌نده‌ بیروڕاو بۆچون و خه‌ت و ئه‌ملاو ئه‌ولا هه‌یه،‌ پێم وانیه‌ كه‌ناڵی ڕه‌سمی به‌رپرس ئه‌م كاره‌ی كردبێت و هه‌ڵوێستی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت، له‌وانه‌یه‌ كه‌سانێك هه‌بن بۆخۆی به‌سروشتی بزانن كه ‌فیلمێكی دیكیومێنتاری بڵاو بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ی خۆی زانیاری هه‌یه‌ ئه‌گه‌رنا كوردیش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌زۆر قۆناغدا هاوكاری باشی سوپای ئێرانی وپاسدارانی كردووه‌ له‌شه‌ڕه‌كانی دژ به‌عێراق، به‌ڵام ده‌كرێت ئێمه‌ ئه‌وانه‌ بكه‌ینه‌ منه‌ت ئێمه‌ به‌منه‌تمان نه‌زانیووه‌ ئێمه‌ بەڕێكه‌وتنمان زانیووه".  

  https://www.nasnews.com/kurd/view.php?cat=22612

 

Read کد خبر: 825

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی