امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ: داوای قەرەبووکردنەوەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بۆ کوردەکان بابەتێکی ئابڕوومەندایە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە تەنیشت جەخت کردنەوەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە خستەڕویی دووبارەی ئەم بابەتە گوتی: ئەگەر مەسەلەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەدواداچوونی یاسایی بۆ نەکرێت، ئەم بابەتە دووبارە دووپات دەبێتەوە.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە وڵامی دواکاریی مەسعوود بارزانی لە دەوڵەتی عێراق بەلەبەرچاوگرتنی قەرەبووکردنەوەی خەسارەی هێرشی کیمیایی هەڵەبجە بە پەیامنێری سیاسی ئاژانسی بۆڕنای ڕاگەیاند: ئەرکی بەرپرسانی کورد ئەوەیە کە وەبیری دەوڵەتی عێراق بهێننەوە کە لە حکومەتەکانی پێشوودا و بە تایبەت لە سەردەمی سەدام حسێندا چ نەهامەتییەک بەسەر کوردەکان هاتووە.

 

ئەو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە پەیوەندیی وڵاتەکاندا مەسەلە سیاسی و مێژووییەکان بوونی هەیە و بۆ نموونە مەسەلەی یەگجار زۆر لە پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق و یا وڵاتانی دیکەدا بوونی هەیە کە ئەم مەسەلە و گیروگرفتانە دەبێت لە بۆنە جۆراوجۆرەکاندا بخرێتەڕوو. هەر لەم پێناوەدا پێدانی قەرەبووکردنەوەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، غەرامەیەکە کە هەمیشە دەبێت وەبیر بهێندرێتەوە وەکوو کوشتنی ئەرمەنییەکان لە تورکیا کە بابەتێکی بڕەودار و ئابڕوومەندایە.

 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەربارەی بە هۆی درێژبوونەوەی ناساندنی سەرۆک وەزیری نوێی لە عێراق ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی یاسای بنەڕەتی عێراق، سەرۆک وەزیر دەبێت لە نێوان شیعەکانی ئەم وڵاتە دەستنیشان بکرێت، ئەم ڕەوتە هێشتا ڕێکنەکەوتوون و تا ئەمڕۆ کە دوایین مۆڵەتە هیچ ڕێکارێک لەم پێناوە نابینرێت. لەڕاستیدا هەواهەنگی، ڕێککەوتن و هاوڕایی لە نێوان گرووپە شیعەکاندا لە عێراق بۆتە هۆی درێژبوونەوەی ناساندنی سەرۆک وەزیری نوێی لە عێراقدا.

 

دەباغ سەبارەت بە هەڵوێستی کوردەکان لە بەرانبەر سەرۆک وەزیری نوێیدا گوتی: یەکێک لەو مەرجانەی کە فڕاکسیۆنی کورد وەکوو بەشێک لە ڕێکخراوەی پەڕڵەمانی عێراق بۆ سەرۆک وەزیری داهاتوو لەبەرچاوگیراوە ئەوەیە کە هەر کەس دەبێتە سەرۆک وەزیر، دەبێت لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراقدا پابەند بە داواکاری و مافەکانی کوردەکان بێت.

  

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە هەڵسەنگاندی هاوپەیمانی شیعەکان لەگەڵ کوردەکان بۆ ناساندنی سەرۆک وەزیری نوێی گوتی: ئەم هاوپەیمانییە دەبێت پێکبێت و هیوادارم کە پێکبێین، بەڵام تا ئەم کاتە هێمایەک لە پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە بوونی نییە.

 

پەیامنێر: فرشتە سائمی

 

لێنکی هەواڵ:

https://www.borna.news/بخش-سیاسی-3/978487-طرح-ادعای-جبران-خسارت-ناشی-از-شیمیایی-کردن-حلبچه-مسئله-حیثتی-ردها-است-اختلاف-نظر-شیعیان-عراقی-منجر-به-طولانی-شدن-معرفی-نخست-وزیر-شد

Read کد خبر: 781

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی