امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 23 تشرینی دووەم 2024

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران: عێراق نابێت ببێتە بەشێک لە گەمارۆکانی ئەمڕیکا بۆسەر ئێران

 بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ڕایده‌گه‌یێنێت: "نابێت عێراق به‌شێک بێت له‌به‌رنامه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران".

 
بەپێ هەواڵی کوردپرێس، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌تاران به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "هه‌موو لێک نزیک بونه‌وه ‌و په‌یوه‌ندییێكی دوو قۆڵی نێوان به‌غدا و تاران، واشنتۆن نیگه‌ران ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت عێراق بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌به‌رچاو نه‌گرێت و به‌خواستی وڵاتان مامه‌ڵه‌ بكات".

ناوبراو وتیشی: ئێمه‌ سنوورێكی جوگرافی فراوان و هه‌ستیارمان هه‌یه‌، بۆیه‌ ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران و توركی او سووریا فه‌رامۆش بكه‌ین.

به‌وته‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران، عێراق له‌ هه‌وڵی دیبلۆماسیدایه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی توانای خۆی ڕه‌چاوی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بكات.

نازم دەباغ باس له‌وه‌ش ده‌كات، "ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌ركاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ عێراق به‌جێده‌هێڵێت بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ، بۆیه‌ نابێت عێراق به‌شێک بێت له‌ململانێكان و به‌رنامه‌ی شه‌ڕ، نه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و نه‌ له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا".

له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی به‌شی سێیه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عێراق، نازم ده‌باغ وتی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ‌مانگی 4ی ئه‌مساڵدا به‌شی سێیه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام پێموانییه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێم هه‌بێت.

وه‌كوو ده‌باغ وتی‌: "چوونكه‌ له‌زۆر بواردا عێراق و هه‌رێم پێویستیان به ‌ئێران هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له ‌بواره‌كانی خۆراک، گاز و كاره‌با و چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و شمه‌كی دیكه‌دا.

 

Read کد خبر: 710

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی