امروز: 3شەممە 17 ئەیلول 2024 برابر با 18 ئەیلول 2024

دەباغ: سەركردایەتی‌و حكومەتی هەرێم دەیانەوێت پەیوەندییان لەگەڵ ئێران هەبێت

شارپرێس:
شاندێكی هەرێمی كوردستان دەستیكردووە بەسەردانێك بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ئەمەش یەكەمین سەردانی كاربەدەستانی كوردە بۆ تاران لەوەتای ڕیفراندۆمەكەی ڕۆژی 25 ی مانگی 9 بۆ سەربەخۆیی كرا.

شاندەكە، كە بە سەرۆكایەتی نیچیرڤان بارزانی، سەرۆكی كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمە، پاش سەردانەكەی بۆ بەغداو كۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیری عێراقدا سەردانی تارانی كرد.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئێران دەڵێت: لەقۆناغە جیاجیاكانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی كورددا ئێران ڕۆڵێكی ئەرێنی بینیوە، بۆیە "ئێستا و ئایندەش ئێران دەتوانێت هەمان ڕۆڵ ببینێت‌و هەر لەو ڕوانگەیەشەوە سەركردایەتی سیاسی كوردو حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەوڵدا بووە، كە پەیوەندییەكانی خۆی بگەڕێنێتەوە ئەو دۆخەی بتوانرێت پشت بەستوو بین بەیەكتر بۆ چەسپاندنی ئاسایش لەناوچەكەو چارەسەركردنی كێشەكان".

ئایا تۆپبارنكردنی ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەشێكە لەو ڕۆڵە ئەرێنییەی ئێران بەرامبەر بە كورد لە عێراق؟ نازم عومەر لەو بارەوە دەڵێت: "نەڕۆین بۆ ئەو ڕووداوانەی لەناوچەكە هۆكار دەبن بۆ هەندێك ڕەوشی جیا جیا لەسەر مەرزەكان".

نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران دەشڵێت: "بە دڵنیاییەوە كەس لایەنگری شەڕ و ئاژاوە نییە، هەر لەبەر ئەوەشە كاتێك ناڕەزایی بەرانبەر تۆپبارانەكان هەن ئاوەهاش پێویستە ناڕەزاییش بەرانبەر هۆكارەكانی دەبنە مایەی تۆپباران كردن دەرببڕدرێن".

لەوەڵامی پرسیارێك سەبارەت بەوەی ئەگەر كۆماری ئیسلامی ئێران نێوەندگیری نێوان بەغداو هەولێر بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، ئایا ئەو نێوەندگیرییە دادوەرانە دەبێت لە كاتێكدا شیعەكان لە بەغدا باڵا دەستن؟

نازم عومەر، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق دەڵێت:  "لەڕابردوودا ئەوە سەلمێندراوە، كە ئێران پستیوان بووەو بۆ ئێستاش كە ئەم ناكۆكیانە لەگەڵ بەغدادا هاتوونەتە ئاراوە و هەر ئەمڕۆش یەكشەممە سەرۆكی ئێران پشتڕاستی كردۆتەوە كە ئێران پشتیوانە بۆ مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە عێراقدا".

Read کد خبر: 559

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی