دەزگاکانی ڕاگەیاندن، پەیامنێران، ڕۆژنامەنووسان و هەروەها خەڵکی ئاسایی بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن لە ڕێگای ماڵپەڕی "نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران" بە ناونیشانیwww.krg-iran.com و هەروەها ماڵپەڕی فەرمی "نازم عومەر دەباغ" بە ناونیشانی www.nazimdabbagh.com ئاگاداریی دوایین هەواڵ و زانیارییەکانی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە شاری تاران بن.
ماڵپەڕی "نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران" بە 4 زمانی کوردی، ئینگلیزی، عەڕەبی و فارسی هەواڵ، ڕاپۆڕت، چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکان و چالاکییەکانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، تەواوی هەواڵەکانی پەیوەست بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها هەواڵە گرینگەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
هەروەها لە ڕێگای ماڵپەڕی فەرمی "نازم عومەر دەباغ" بە زمانەکان کوردی، ئینگلیزی، عەڕەبی و فارسی هەواڵ، ڕاپۆڕت و چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکانی "نازم دەباغ" بڵاودەکرێتەوە.
بەشی ڕاگەیاندنیی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران.