Print this page

ئەمریكا بۆ گەڕانەوەی سەرۆك تاڵەبانی:داكۆكیكارێكی ماندونەناس و كاریگەریت

 باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق رایدەگەیەنێ سەرۆك تاڵەبانی داكۆكیكارێكی ماندونەناس و كاریگەربوە بۆ هاوبەشی نیشتمانی و یەكگرتوی، سەركردایەتی و دیدگاو توانای لەدۆزینەوەی سازان لەنێوان سەركردە سیاسیەكان لەعیراقدا مۆدێلێكی رێزلێگیراوە بۆ ئەوەی كەسانی تریش بیگرنەبەر.

 باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەعیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە رایگەیاندوە: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پیرۆزبایی لەخەڵكی عیراق دەكات بەبۆنەی بەسەلامەتی گەڕانەوەی سەرۆك تاڵەبانی بۆ عیراق.

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەعیراق پیرۆزبایی خۆی بۆ خەڵكی عیراق دەنێرێت بەبۆنەی بەسەلامەتی گەڕانەوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بۆ عیراق.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق لەراگەیەنراوەكەیدا ئەوەشی رونكردوەتەوە: بەدرێژایی ساڵانی رابردوو سەرۆك تاڵەبانی داكۆكیكارێكی ماندوونەناس و كاریگەر بووە بۆ هاوبەشی نیشتمانی و یەكگرتوی، سەركردایەتی و دیدگاو توانای لەدۆزینەوەی سازان لەنێوان سەركردە سیاسیەكان لەعیراقدا مۆدێلێكی رێزلێگیراوە بۆ ئەوەی كەسانی تریش بیگرنەبەر، هەستمان لەگەڵ سەرۆك  تاڵەبانیە بۆ چاكبونەوەی بەردەوام و تەندروستیەكی باش.

PUKmedia

 

Read کد خبر: 286